(Part 18)

2.6K 458 36
                                    



نەمتوانی لەو چرکەیە فرمێسکەکانم بگرم کاتێک ئەو کەسە سەیرە وتی"ھاتوم تا ھاوسەرگیری خۆشکەکەم لەگەڵ نەفرەتییەکی وەک تۆ تێک بدەم..."

"ئەوە تۆ...چیدەڵێی ؟"واھەستەکەم کە وردە وردە خوێنلەجەستەم دەوەستێت و دەبێتە سەھۆڵ،جۆنگکوک وەک ھەمووان بێدەنگە،وەک ئەوانی کە ھیچ وشەیەکی نییە بۆ وتن.

"تۆ باسی چی..دەکەی؟.....یەکێ شتێک بلێ!!!!"ھاوارم کرد،ئەو ئازارە لەسەر دڵمە،واھەست ئەکەم ناتوانم ھەناسەبەم.

روخساری جۆنگکوک ھیچ جۆرە ھەستێکی پێوە دیارنەبوو،ئایا ئەو کوڕە راست دەکات؟؟

ئایا من خۆشکی ئەوم؟

ئایا جۆنگکوک ئەوەی لەمن شاردەوە؟؟

جاکسۆن"خۆشحالبوم بەبینینت....خوشکەکەم"

ناتوانم بووەستم و نەگریم،من خوشکی کەسێکی لەو شێوەیەم؟؟

"خۆشکی چی؟؟؟باسی چی دەکەی؟؟؟....."

ئەو ڕوخساری سوڕاند بۆ لای جۆنگکوک"تۆ بۆ وەڵامی نایەیتەوە....یان بۆچی پێت نەوتووە...خۆ تۆ لەمن چاکتر ئەوزانی کە خوشکی منە"

واھەست ئەکەم دەخنکێم،جۆنگکوک چۆن ئەوەی لەمن شاردەوە.

"جۆنگکوک شتێک بڵێ!!!......بڵێ وانیە!!...."

ئەو بێدەنگە،واتە دەزانێ.

"بۆ بێدەنگی؟؟؟"

جۆنگکوک سەیریمنی کرد"ببورە.."

واھەست دەکەم دڵم لە لێدان دەوەستێت،ناتوانم بووەستم چیتر،من کەوتمە سەرئەژنۆکانم،ئێتر ھێزم نەما.

ھێزم نەما کاتێک کەسێکی لەو شێوەیە برای منە.

"بۆچی؟؟بۆ لێت شاردمەوە؟؟"بەدەنگە بێھێزەکەم ئەوەم وت.

جۆنگکوک"بەو شێوەیە نییە کە بیری لێدەکەیتەوە!!"

جۆنگکوک قسەکەی تەواو نەکرد ھەتاکو جاکسۆن وتی"بەکام شێوەیە نییە؟؟.....بۆ پێی ناڵێیت کەمناڵ بویت بەجێم ھێشتیت؟؟"

جێھێشتن؟؟؟ئەوە چیدەڵێ بۆچیبیرم نایەت؟؟

جاکسۆن"بۆچی پێی ناڵێیت کە ھوڵی خۆکوشتنت یا چونکە من ڕۆشتم؟؟بۆچی پێی ناڵێیت کە خۆت لە بینا بەرزەکە ھەڵدایە خوارەوە بۆیە منداڵیت لەبیر نایە؟؟بۆچی پێی ناڵێی ئەو پەڵەیەی سەر دەموو چاوت بەھۆی ئەوەوە دروست بوو؟؟"

واھەست دەکەم تەواو دەخنکێم،جۆنگکوک....چۆن لەمنت شاردەوە؟؟؟نا ئەوە ڕاست نییە جۆنگکوک لێم ناشارێتەوە.

Talking to the moon || JK ||Where stories live. Discover now