~~~vote ~~~
بەیانی تۆ خەبەرت بۆیەوە بەهۆی ئەو تیشکە بەهێزەی کە لە پەنجەرەکەتەوە هاتبۆیە ژورەوەو دەموچاوتی داپۆشی بوو بە هێواشی چاوت کردەوەو دەستت هێنا بە دەموچاوە نارمەکەتا و بە هێواشی هەڵسایت و چویت بۆ دەستشۆرەکە و لەبەردەم ئاوێنەکەدا کەمێک وەستایت و سەیری خۆتت ئەکرد پاشان چویتە گەرماوو دواتر جلێکی جوانت لەبەرکرد و قژە رەشە ئاوریشمیەکەت داهێناو خێرا چویت بۆلای مۆبایلەکەت
تۆ:ئای خوایە ئەو هەموو تەلەفونە چیە "باشە ئەو دوو رەقەمە نەناسراوە چیە و ٤ جاریش سالی پەیوەندی کردوە"
باشە تۆ بلێی شوگە نەبێت!؟
دواتر چویتە چێشتخانەو نانێکی بەپەلەت خوارد و خێرا شتەکانت کۆکردەوە و لەبەردەم ئەوێنەکە وێنەیەکی خۆتت گرت
![]()
اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى. و بەرەو دەرگاکە رۆشتی و پێڵاوەکانت لەپێ کرد پاشان چویتە دەرەوە
*لەلای شوگە*
هەر کە خەبەری بۆیەوە دکۆتەرەکەی بینی لەبەردەمی وەستابو
شوگە:ئاه ببورە لێرە خەوم لێکەوت ئایە ئەتوانم هۆپی ببینم؟
دکتۆر:بەلێ دەتوانیت وە دواتر دەتوانن بیبەنەوە بۆ ماڵەوە
شوگە:باشە زۆر سوپاس
"ئای خوایە خۆ هیچ بیری خاتو هایۆنم نەما با پەیوەندیەکی پێوە بکەم پێش ئەوەی بچمە لای هۆپی"
دوای دوو دەقە تۆ هاڵت گرت لە تەلەفون
شوگە؛ سڵاو خاتوو هایۆن منم شوگە
تۆ؛ ئاه بەرێز شوگە ببورە رەقەمەکەتم نەناسیەوە
شوگە؛ نا ئاساییە، تکایەبمبورە هەر لە یەکەم رۆژەوە بە تەنها جێم هێشتی ئەمڕۆ لەگەڵ هاورێکەم دەگەرێمەوە
تۆ؛ نا وامەڵێ لەبەر من زوو مەیەوە
شوگە؛ هەر خۆی ئەمرۆ دەرئەچێت ئیتر حەز ئەکەی تاسەعاتێکیتر چاوەرێم بکە مەڕۆ دەرەوە با ون نەبیت
تۆ؛ باشە بەرێز شوگە لە کافتریاکە چاوەرێتم
شوگە؛ دەی خواهافیز ئاگاداری خۆت بە
تۆ؛ باشە خەمت نەبێت
شوگە مۆبایلەکەی لابرد و چوە ژورەکەی هۆپی یەکسەر فرمێسک بە چاویا هاتە خوارەوە کە هۆپی بەو شێوەیە بینی
هۆپی؛:کاکە ئەوە بۆ ئەگری
شوگە :گەمژە ئەزانی چەنێک خەفەتم خوارد بۆچی لە تۆیان یا ناچێ دیسان لەبەر ئەو کچە بێت
هۆپی:بەڵێ بەڵام تۆ تێناگەی
شوگە: تۆ گەمژەی یان چی چۆن ئەبێ وا بکەی (زۆر تورە بوو)
هۆپی: تۆ تێناگەی من ئەو کچەم زۆر خۆش ئەوێ لە پێناویا هەموو شتێک ئەکەم بەڵام لەبەر ئەوەی تۆ هێشتا ئاشق نەبویت
شوگە:"قسەکانی پێ بری" بێدەنگ بە..... باشە کاکە چی ئەکەیت بیکە بەلام بیرێکیش لە من بکەوە دلنیابە پەشیمان ئەبیتەوە
هۆپی:ببورە مەبەستم ئەوە نەبوو
شوگە:دەی خۆت ئامادە بکە ئەمڕۆ دەرئەچیت
هۆپی: باشە
دوای (١ سەعات) هۆپی و شوگە لە نەخۆشخانە چونەدەرەوە
و سواری تەکسیەک بون و بەڕێکەوتن بۆ ئوتێلەکە
لە رێگا هۆپی کەوتە پرسیار کردن
هۆپی:ئەرێ ئەو کچە ناوی چی بوو
شوگە:کام کچ
هۆپی:خۆت گێل مەکە
شوگە:ئا مەبەستت هایۆنە واتا خاتو هایۆن
هۆپی: هم ئێ چۆنە جوانە
شوگە:بۆچی ئەو پرسیارانە ئەکەیت
هۆپی:هەروا ئەی تەمەنی چەنە
شوگە:من چوزانم خۆ بەهۆی تۆوە ئەو کچەم بە تەنیا لە ئوتێلەکە جێهێشت
هۆپی:ئەرێ خۆ هەر بۆت باس نەکردم ئەوەی وتت کێشەیەک روی دا لە فرۆکەخانە
شوگە:ئاه گرنگ نیە
هۆپی: دە کەواتە هەر ئەبێ باسی بکەیت
شوگە :باشە ئەو کاتەی لە فرۆکەخانە چاوەرێی هایۆن و سالیم ئەکرد ئیتر.............(هەموی باس کرد)
هۆپی:"شۆک" واتا ئێوە ماچتان کرد
شوگە:من نا ئەو ماچی کردم ئۆف زۆر هەستێکی سەیر بوو
هۆپی:تۆ سەیری ئەو شانسە بۆ یەک کەس ماچی من ناکات
شوگە:دەی گەیشتین واز لە قسەی بێمانا بێنە
هەر کە شوگە و هۆپی دابەزین تۆیان بینی کە بە تەنیا وەستا بوی چاوەرێی شوگە بوی
شوگە:ئای خۆ ئەوە خاتو هایۆنە
هۆپی: شوگەەە بە قسەم بکە لەدەست خۆتی مەیە زۆر شازە
شوگە:بێدەنگ بە با لێت نەیەم
شوگە چاوەکانی گەشایەوە کە تۆی بینی تۆ زۆر جوان بویت جلێکی سادەت لەبەرا بو قژە ئاوریشمە رەشەکەت بە شانەکانتا هاتبوە خوارێ ئەمەش سەرنجی شوگای راکێشا وە شوگە هۆکاری ئەو دلخۆشیەی خۆی نەئەزانی و خێرا هۆپی بیرچۆیەوە و بەرەو روی تۆ هات
![]()
اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى. شوگە : خاتو هایۆن
تۆ:بەرێز شوگە ئەوە تۆیت
شوگە:ببورە کە دوا کەوتم ئاه با پێت بناسێنم ئەمە هۆپی هاورێمە و ئەویش هەمان ئیشی من ئەکات
هۆپی:پێخۆشحالم بە ناسینت شوگە زۆر باسی تۆی بۆکردن
تۆ: ها چی
شوگە: "ئەوە چی دەڵێ" ئا ئا مەبەستی ئەوەیە باسی روداوەکانی فرۆکەخانەم بۆ کرد
تۆ:بەراست ئێێ من ئەمەوێ ئەمڕۆ کەمێک بگەرێم چونکە بەیانی ئیتر دەست ئەکەم بە راهێنان
شوگە : باشە کەواتە هۆپی تۆ برۆ ژورەوە من و خاتو هایۆنیش ئەرۆین دواتر پەیوەندیت پێوە ئەکەم
کە هۆپی رۆشتە ژورەوە شوگە دەرگای تەکسیەکەی بۆ تۆ کردەوە ئەمە شتێکی سەیر بوبۆت بەڵام زۆرگرنگیت پێ نەیاو سەرکەوتی و شوگاش چۆیە پێشەوە
تۆ: ئەمەوێ کەمێک جل بکرم
شوگە:باشە "کەوتە قسە کردن لەگەل سایەقی تەکسیەکەو بەڕێکەوتن"
تۆ؛ "زۆر سەیرە ئەو کورە تەنانەت کە گەیشتینە ئەوێ خێرا دابەزی و دەرگاکەی بۆ کردمەوە چ کورێک هەیە بۆ کەسێکی ئاسایی وا بکات نازانم"
شوگە؛ "وا هەست ئەکەم ئەو کچەم بە دڵە های شوگەی گێژ خۆ دوو رۆژ نابێت ناسیوتە بە کوێرا "
هەردوکتان چونە ناو مارکێتەکەوە تۆ یەکسەر دلتخۆشبوو
تۆ:ئای بەرێز شوگە زۆر سوپاس کە منت هێناوە بۆ ئێرە
شوگە:ئینجا ئەوە کەی قسەیە ئەرکی سەر شانی خۆمە ئینجا بەو بۆنەیەوە نامەوێت بە بەرێز بانگم بکەیت
تۆ:باشە بەرێز شوگە... واتا شوگە وە هەروەها تۆش خاتون بەکار مەهێنە
شوگە:(کەمێک لێت نزیک بۆیەوە) کەواتە ببین بە هاوڕێ؟
تۆ:ئێ خۆی ٢ مانگ بەیەکەوەین هەر ئەبێ ببین بە هاورێ
ئینجا تەوقەتان کرد و تۆش دەستت کرد بە جل تاقیکردنەوە
وە هەرجارێک جلێکی نوێت تاقیبکردایەتەوە پشانی شوگەت ئەیا ئینجا ئەتگۆڕی
شوگە؛ "خوایە چەن شاهانەیە هەموو جلەکانی لێ جوانە"
تۆ:شوگە......... شوگە (بە دەنگی بەرز) ئەوە خەیالت لە کوێیە من شت پشانی تۆ ئەیەم
شوگە:ببورە من ئاگام لێتە واتا هەمووی زۆر جوانە ئیتر بە دلی خۆت
دواتر تۆ نزیکای 10 پارچە جلت هەڵگرت و شوگە یارمەتی ئەیای لە پارەدانەکە و دواتر چونە دەرەوە
شوگە:ئێ ئێستا بچین بۆ کوێ
تۆ:ئەمەوێ بگەرێم جەوەکەی زۆر خۆشە هەم هەوایەکیش هەڵئەمژم
شوگە:باشە کەواتە هەر لێرەوە ئەرۆین بۆ ئەو سەر
تەبعەن هەموو زەرفەکان بە شوگەیە، تۆ زۆر دڵخۆش بوی سەیری دیمەنی جوانت ئەکرد سەیری خەڵکەکەی سەیری بینا بەرزەکانی و کەوتیتە رەسم گرتنیان تا لە کۆتاییا بریارت یا دانەیەکیش لەگەڵ شوگە بگریت
تۆ: هێی شوگە وەرە پەنام با رەسمێک بگرین
شوگە: لەگەڵ من.!!
تۆ: ئا لەگەڵ تۆ......
شوگە: باشە ( هاتە تەنیشتت بەڵام زۆر نزیک نەبون لەیەک)
وێنەیەکتان گرت بەلام لەپڕ کەسێک مۆبەکەی لێ وەرگرتی.........
![]()
اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى. جلەکانی شوگە👆
![](https://img.wattpad.com/cover/194357442-288-k584089.jpg)
أنت تقرأ
Foreign Boy /Y.G✓
Romanceهەرچەندە تۆ کەسێکی بیانی بویت! بەڵام لە هەموو کەس باشتر بویت... Written by :chimchim