🍻Part-2🎲

748 131 8
                                    

کاتێک دەرگاکەم تێپەڕ کرد
سەیرم کرد ئۆھ من لەپاڕکم بەناو پاڕکەکەدا ڕۆشتم

زۆر سەیرە وەک جیھانی ڕاستیە وایە گوڵەکان درەختەکان گەڵاکان تەنانەت بەردەکان ھەمو شتێکی لە جیھانی ڕاستی ئەچێ
باخچەکەم جێھێشت لەسەر شەقامەکە بوم

چومە دوکانێک پاکەتێک جگەرەم کڕی دانەیەکم کێشا
دواتر سەیری کاتژێرەکەم کرد
دەستم لە کاتژێرەکەمدا کاری کرد قسەم لەگەڵ کاتژێرەکەم کرد ؛ئێستا من چی بکەم ؟—پرسیم چونکە من بەڕاستی سەرم لێشێواوەو ھێشتا زۆر لەو یاریە ناگەم

کاتژێر؛سەیرکە سەرەتا ئەچیتە سوێنێک دەست بەکار ئەکەی

سەرم سورما کار !!

؛کار بۆ لێرەش ئەبێ کار بکەی

کاتژێرەکەم ؛بەڵێ سەیرکە—شاشەکەی کاتژێرەکە خەریتەیەکی نیشاندام
کاتژێرەکەم؛بەپێی ئەم نیشانە سورانەی سەر خەریتەکە ئەڕۆیت تا ئەگەیت بەو شوێنە
منیش وامکرد
گەیشتم
؛باڕ!!!!من لەباڕ کار بکەم ؟

کاتژێرەکەم؛بەڵێ دەی بڕۆ ژورەوە

دەرگاکەم کردەوە شوێنەکەم زۆر بەدڵ بو باڕێکی خۆش بو

چاوەکان ھەمویان ھاتنە سەر من نازانم بۆ وا شۆک گرتونی ئەبێ لەبەر شێوەم نەبێ لەھەمان کات جوان وە ترسناک

چومە ژورەوە

چومە لای کچێک کە لەلای خواردنەوە کە بو

؛بێزەحمەت خاوەنی ئێرە کێیە ؟

کچەکە؛ببورە خاتون ئەو تەنھا شەوان دێتە ئێرە

؛باشە کێشە نیە چاوەڕوان ئەبم ھەرخۆی دو کاتژێر ماوە بۆ ئێوارە

دانشتم دەستم کرد بە خواردنەوە

تا ئێوارە بەردەوام بوم لە دانشتن زۆر بێزار بوم دوبارە پرسیم ؛بۆ نایێت —بە شێوەیەکی زۆر ترسناک وتم چونکە زۆر توڕەبوم چاوەکانم زۆر ترسناک دیار بون وام لێ کرد ھەست بە ترس بکا
کچەکە بە ترسەوە وتی؛ن.ن.نا.زانم

چاوەکانم لەسەری لادا
دەستم بۆ گیرفانم برد جگەرەیەکم ھێنا دەرەوە دامگیرساند
خەریکی جگەرە کێشان بوم
کەسێک ھاتە لام
کوڕەکە؛ خاتون جگەرەیەکم پێ بدە

بە بێ ھەستی سەیرم کرد جگەرەکەم دەرھێناو دام پێی

بەڵام ئەو لەکاتی وەرگرتن دەستی توند گرتم لە جیاتی جگەرەکە
دو سێ جار دەستم ڕاکێشا بەڵام بەری نەدا زەردەخەنەی شەیتانی بۆ کردم سەرم بۆ ئەولا بردو زەردەخەنەی  مردنم کرد دواتر ڕوم بۆ وەرگێڕایەوە بۆکسێکم لێدا
کەوتە ئەرزەکە
ھەڵسامەوە جگەرەکەم بە دممەوە بو دەرم ھێناو دوبارە خستمەوە دەمم

ھەڵسایەوە دوبارە لێم دا
دوبارە کەوتت
زۆرم لێدا تا ھێزیم نەھێشت لە ئەرزەکە وەک جەستەیەکی مردو کەوتبو شێوەی ھەمو خوێن بو
چومو لە ئاستیا دانشتم ئێخەی کراسەکەیم گرو رامکێشا وام کرد سەری بەرز بێتەوە
بە توڕەیەوە وتم ؛ھەلی ژیانت پێ نادەم جارێکی تر
بە توندی بەرم دا وام کرد سەری ئازاری پێ بگا ھەڵسامەوە سەیری دەورو بەرم کرد ھەموان سەیرم ئەکەن
زۆر توڕە بومو ھاوارێکی زۆر بەھێزم کرد
؛چیە بۆ سەیرم ئەکەن  حەز ئەکەن لە شوێنی ئەو بن ؟
دوبارە سەیرم کرد بەڵام کەسێک چاوەکانی لانەدابو بە توڕەیەوە سەیرم کردو
دواتر دانشتم دوبارە جگەرەم کێشا

ـ
ـ
ـ
جۆنگئەپ؛کاتێک خەریکی خواردنەوە بوین
کەسێک ھاتە ژورەوە زۆر سەرنجی ڕاکێشام کچێک بو ستایلی جلەکانی وەک من بو سەرسام بوم پێی زۆر ترسناک دیار بو
پاش کەمێک ئاژاوەیەکی نایەوە زیاتر سەرسامی کردم زۆر بەھێز بو

وتی چاوەکانتان لادەن بەڵام من لام نەدا زۆر بە توڕەیی سەیری کردم دواتر دانشت

بیرم لای ئەو بو بەردەوام بوم لەسەیر کردنی سەیری لێویم ئەکرد کە چۆن جگەرەکەی پێ ئەخوارد حەزم کرد گازێکی لێبدەم لێوی بئاوسێنم
بەڵام پێویستە چاوەڕوان بم

زیلۆ؛ھێێییی  جۆنگئەپ—ھاواری کرد لەسەرم

؛ھا ئۆھ ببورە بانگی منت کرد

یۆنگوک ؛خۆ ئاگای لەخۆی نیە ..پێدەچێ زۆر سەرسام بی پێی ؟—زەردەخەنەی شەیتانی کرد

جۆنگئەپ ؛بێدەنگ بن گەمژەینە

ـ
ـ
ـ
میرا
ئۆھھ لەکۆتایا ھات
پیاوەکە ؛کێ ئەو ئاژاوەیەی ناوەتەوە لێرە —بە توڕەیەوە وتی

چومە پێش بە بێ ترس وتم ؛منن

سڵاو چۆنن باشن چۆن بو ڕاتان بڵێن دەربارەی ئەم چیرۆکە 😊
ڤۆتو کۆمێنت 😉
بای😘

Game mafia -complete ✔️Where stories live. Discover now