سێرکەن کێ ھاتەوە....
کچە ترسنۆکەکە.....
.
.
.
.
.
ئەبێ ھەموو ڕۆژێک ئەم وشانە... ئەم ڕستانە ببیستمەوە تەنھا لەبەر ئەوەی ناتوانم تێکەڵاو بم.......
تەنھا لەبەر ئەوەی من وەک ئەوانەی چواردەورم خۆشەویست نیم.......
ھەموو ھۆکاری ئەمانە...
تەنیاییە....
من پێویستم بە کەسەکانە پێویستم پێیانە یارمەتیم بەن پشت گیریم بکەن
دایکە....
باوکە...
خوشکەکانم...
براکانم....
ڕزگارم کەن من ئەخنکێم.....
دیسانەوە بە دەم گریانەوە باوەشم لە بالیفەکەم دا فرمێسکەکانم یەک بە یەکیان خۆیان دەخلیسکێنن بەسەر ڕومەتە ساردەکانم.....بیر لە ڕێگایەک ئەکەمەوە بۆ ڕزگار بون بەدەم بیرکردنەوە خەو بردمیەوە....
ئەم شەو وەک شەوەکانی تر نەبوون ئەزانن بۆچی؟....
من شتی سەیر دەبینم کاتێک دەخەوم تکایە کەسێک بۆم ڕونبکەتەوە......
.
.
.
.
.
من داھاتوو دەبینم......
"بەسە ئیتر بەسە بێزاربووم لە قسە و بۆڵەکانتان ئەمەوێ ھەناسە بدەم وازم لێبێنننننننن"........
دیسانەوە ڕاچەڵەکیمەوە بە خەونە سەیرەکانم.....
بەڵێ بۆ ماوەی مانگێک ئەبێ کە من داھاتوو دەبینم...
بەڵام ئەم خەونەیان زۆر سەیر بوو چونکە من ھەرگیز بوێری ئەوەم نیە ھاوار بەسەر کەسدا بکەم ھەرگیز ھاوارم بەسەر ھیچ کەسێک دا نەکردووە تەنانەت منداڵە بچوکەکانیش.....
.
.
.
.
.
ئێستا بە ڕێگاوەم بەرەو قوتابخانە سەر پاسەکە دەکەوم ھیدفۆنەکەم دەخەمەوە گوێچم گوێ لەو گۆرانیانە دەگرم کە لە جەنجاڵی دەور و بەرم دورم دەخەنەوە.....
"بە یارمەتیت دەتوانم لێرە دانبنیشم؟"
"بە یارمەتیت"
ھەستم کرد کەسێک دەست لە شانەکانم دەدا سێریم کرد ھید فۆنەکەم لادا *ئەو قسە لەگەڵ منا ئەکات بەڵام من چی جواب بەمەوە من ھەرگیز لەگەڵ کەسە غەریبەکان قسەم نەکردوە*
"ئۆکەی وەڵامم مەیەرەوە من دادەنیشم"
*ئەو لە تەنیشتی من دانیشت؟ ھەر بە جدی لەلای من دانیشت؟ تۆ بڵێی دیسان خەو نەبینمەوە* لە ڕومەتەکانی خۆم دا تاوەکو بە ئاگا بێمەوە
بە سرسوڕمانیەوە سێری ئەوەی تەنیشتم کرد ئەویش سێری کردم بەڵێ حەیای خۆمم برد ئێستا بە شێت دەمبینێ ...
"تۆ لە ھەمان قوتابخانەکەی منی؟"
ئەو ئەوەی وت دوای ئەوەی دەستی بۆ جلی قوتابخانەکەی بردم
منیش سەرم جوڵاند بە مانای بەڵێ
"خۆشحال بووم من ناوم کیم جایھوانە"
*بۆستن....تێم گەیەنن ئێستا ئەو ئەیەوێت خۆی بە من بناسێنێت؟ من لە ناو خەوێکی قوڵدام یەکێک خەبەرم کاتەوە..*
دیسانەوە لەڕومەتەکانم دا چونکە ئەوە ڕوداوێکە ھەرگیز بەسەرم دا نەھاتووە....
"تۆ باشیت؟"
ئەو وای وت دوای ئەوەی دەستی خستە سەر ڕومەتم
"ئۆھ گەیشتین دەی با دابەزین"
من ھێشتا نە ھاتومەتەوە سەر خۆم
"دەی.."
لە پاسەکە دابەزین چووە ژوورەوە منیش لە دوای ئەو ڕۆشتم
"بۆچی ھەموان بەو شێوەیە سێرمان دەکەن؟"
بەڵێ ھەموو مەکتەبەکە سێر دەکەن چونکە ھەرگیز منیان نەبینیوە لەگەڵ ھیچ کەسێک بم قسەی ڵەگەڵ بکەم بە تایبەتی ئەو کەسە کوڕ بێت!.....
من بێ ھیچ وەڵامدانەوەیەک بەرەو پۆل ڕۆشتم
.
.
.
.
ئێستا کاتی نان خواردنە پێش ئەوەی ئەو کوڕە بێت من چومە دەرەوە چونکە من ڕانەھاتوم.... ڕانەھاتووم لەگەڵ ھیچ کەسێک بم
ئەپرسن لە کوێ نان دەخۆم...
لە پشتی قوتابخانە چونکە ئەوێ تاکە شوێنە کە چۆڵە کاتی نان خواردن.... دەستم کرد بە نان خواردن ............
"ئاگاداربە!....."
ئەوە کۆتا شتە کە گوێم لێبێ دوای ئەوەی ھەستم کرد لەسەر ئەو کورسیەی دانیشتبوم پاڵنرام و کەوتم بەسەرئەرزەکەدا دوای ئەوە ھەستم بە شکانی شتێک کرد چاوم کردەوە ڕوخساری ئەو کوڕە لە بەرچاوم بوو نەفرەتی بۆچی تا ئێستا دیقەتم نەیاوە ئەو زۆر جوانە....
"تۆ باشیت"
من تەنھا سێری ئەو دەکرد ئەویش خەمی من بوو....
ھاتمەوە سەر خۆم لێی دوور کەوتمەوە سێرم کرد گۆزەیەک شکاوە سێری ئەو کوڕەم کرد
"من بینیم چەن کەسێک خەریک بوون ئەو گۆزەیەیان بەسەر تۆدا دەدا"
نەخێر ئیتر ئەو خەمی منیەتی...؟ ئەوە ھەستێکی زۆر سەیرە کە کەسێک ئەبینم خەمی منیەتی....
.
.
.
.
.
.
ئێستا دوو مانگ بەسەر ناسینی ئەو کوڕەیا ڕۆشتووە بۆ درۆ بکەم خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم بووە ......
ئێستا ئێمە بەیەکەوەین ئەچین ئەو کەرەستانەی مامۆستای وێنە لێی داوا کردین دەیکڕین
"با شەربەتێک بخۆینەوە"
"باشە"
پێتان سەیرە وایە من ئێستا قسە ئەکەم بەڵێ خۆشم پێم سەیرە...
"ھیۆن"
"ھم"
"دەتوانی باسی خۆتم بۆ بکەی،لەو کاتەوەی یەکمان ناسیوە من زۆر شتی سەیر ئەبینم قسە کردنت چۆنیەتی سێر کردنی قوتابیەکان بۆ تۆ،مامەڵە کردنت ئەو ھەموو ڕقەی بەرامبەر تۆ ھەیانە"
من ھەست بە خنکان دەکەم ناتوانم بۆی باس بکەم دەمەوێ بەڵام زۆر قورسە.....
"ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نیە"
بە ساردیەکەوە وتم و ھەستامە پێوە ویستم بڕۆم ، ھەستم بە دەستی کرد لەسەر دەستەکانم
"بۆچی وا ھەڵسوکەوت ئەکەی؟"
"بە تۆ چی ھا بە تۆچی؟ کە قسەت لەگەڵ ئەکەم کە لەگەڵت دێمە دەرەوە مانای ئەوە نیە کە دەتوانی تەداخولی ژیانم بکەیت بەسە ئیتر بەسە بێزاربووم لە قسە و بۆڵەکانتان ئەمەوێ ھەناسە بدەم وازم لێبێنننننننن"
بەلێ خەونەکەم.....خەونەکەم ھاتە دی ئەو خەوەی ھاوارم بەسەر کەسێکدا کرد ئەمە بوو.....
"باشە ھیۆن من ھەرگیز شتت لێ ناپرسمەوە بمبورە تەنانەت لێشت نزیک نەبمەوە ئیتر"
دوای ئەو قسانەی ھەستاو ڕۆشت
تەنھا بیرکردنەوەی لەوەی ئیتر تەنیا دەبمەوە دیسان خەریکە دەخنکێم....
"ھایجوووووووون"
پڕ بە دەنگم ھاوارم کرد دوای ئەوەی فرمێسکەکانم دیسانەوە کەوتنە خوارەوە ئەو وەستا بە سەرسوڕمانەوە سێری کردم بەڵێ تا ئێستا بە ناوی خۆیەوە بانگم نەکردووە
بەرەو ھایجونەوە ڕامکرد خۆم خستە باوەشیەوە دوای ماوەیەک ھەستم کرد نمە نمە باران لێمان ئەدات ھەستم بە دەستەکانی کرد لەسەر لەشم تون باوەشی پێدا کردم
.
.
.
.
.
..
.
.
.
..
.
.
.
..
.
.
.
..
.
.
.
.
"بە جێم مەھێڵە"————————
دوای ١٠٠ کۆمێنت و ١٠٠ لایک پۆستی تازە
٧٩١ وشە دەستم شکا ڕەحمتان ھەبێ:( دڵنیام بە دڵتان ئەبێ کاتی ئەوێ تا لە بابەتەکە بە باشی تێ ئەگەی :) بمبورن ئەگەر ھەڵەی ئیملای تیابوو
𝙸 𝚕𝚘𝚋 𝚢𝚘𝚞 𝚖𝚞𝚊𝚑 🥺🍭
YOU ARE READING
𝗪𝗵𝘆 𝗜'𝗺 𝘀𝘁𝗶𝗹𝗹 𝗮𝗹𝗼𝗻𝗲?
Short Storyدایک.... باوک.... برا.... خوشک.... ھاوڕێ.... خزم..... من پێویسم پێیانە .....