خوێندنەویەکی خۆش بۆ ھەموتان لە بەینەکانا کۆمێنت کەن دڵم پێ خۆشەبێ 🌚🧹
"ھیۆن با کەمێک ئیسراحەت کەین تکایە من زۆر ھیلاک بوم"
جایھوان ئەمەی وت دوای ئەوەی لەسەر کورسیەکی شاری یاریکە دانیشت بۆ ماوەی ٥ سەعاتە لە شاری یارین بێ وەستان لەگەڵ فەرمانەکانی ھیۆن
"جای تکایە وامەکە دەی ئەمە کۆتا یاریە باشە ھمم...."
"نەخێر نیە من ئەڕۆمەوە تۆ بۆ خۆت لێرەبە"
جایھوان ھەستاو کەمێک لە ھیۆن دور کەوتەوە
"زۆر باشە بڕۆ منیش ئەچم بە دوای کوڕێکی جوانا ئەگەڕێم تا لەگاڵما یاری بکات"
ھیۆن ئەمەی بە ھاورکردنەوە وت تا جایھوان گوێی لێ بێ
ھەر ھیۆن وای وت جایھوان وەستا لە ژێر ھەناسەکانیەوە "نەفرەتی خاڵی لاوزم ئەزانێ"
ئاوڕی یایاوە چوو بۆ لای ھیۆن "دەی با بڕۆین"
ھیۆن زانی ڕازی ئەبێ بۆیە قۆڵیکرد بە قۆڵی جایھوانا
"جای جای ئەتوانیت لای ڕوبارەکەوە بوەستیت"
"بۆچی شەو درەنگە ھیۆن"
"دەی جای تەنھا چارەکێک"
"باشە"
ئەمە قسەی جایھوان و ھیۆنە دوای ئەوەی لە ناو سەیارەکە بەرەو ماڵەوە دەڕۆشتن بەڵام ھیۆن ڕوبارەکەی بینی و ویستی لەلایەوە بوەستێت
"ئاھ بیری ڕوبارەکەم کردووە "ھیۆن وای وت دوای ئەوەی ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی کاتێک چاوەکانی داخستوەو ھەوا لە ڕوخساری ئەیات کە وا لە قژی ئەکات بەرەو دواوە بڕۆن
ئەمە ھەموی لە چاوی جایھوان ئەبینرا تەنھا فریشتەیەک لە بەردەمی وەستاوەو ئەو ھەوایە ھەڵەمژێ کە ئیرەیی پێ ئەبات
"جای"
دەنگی ھیۆن جایھوانی لە خایاڵەکانی بە ئاگا ھێنایەوە
"ھمم"
"ئێ....ئەوە...ئێ...جای....من..."
"دەی ھیۆن بیڵێ ئەوە چیە ئەڵێی-"
"خۆشمەوێی"
ھیۆن ئەمەی وت و چاوەکانی داخست لە شەرما
بەڵام ھیۆن ھەستی کرد کە جایھوان دەنگی نەما چاوەکانی کردەوە بینی جایھوان لە بەردەمی وەستاوەو ھیچ ناڵێت
YOU ARE READING
𝗪𝗵𝘆 𝗜'𝗺 𝘀𝘁𝗶𝗹𝗹 𝗮𝗹𝗼𝗻𝗲?
Historia Cortaدایک.... باوک.... برا.... خوشک.... ھاوڕێ.... خزم..... من پێویسم پێیانە .....