شتەکان گۆڕاون

428 95 32
                                    


ڤیڤی
بەیانیە

ھەڵسام لەخەو چومە دەست شۆرەکەو خۆم شۆرد دواتر جلەکانم گۆڕی چومە لای پەیژەکان دەنگی کەسێک وەستاندمی

سەیرم کرد لە خوارەوەی پەیژەکانە

تایسۆ؛بوەستە خانمەکەم

وەستام لەشوێن خۆم باشە بۆ چی چی بوە !!!

بەڕاکردن ھاتە لام لەوکاتە ھەناسەیەکی بەپەلەیداو ھەر ئەوەندەم زانی بەرز بومەوە چاوەکانم فراوان بو وە گەمارۆمدا

چونکە ئەترسام

؛چی ئەکەی !!؟؟؟

بە شێواوی وتم بەڵام ئەو بەردەوام بو لە ھاتنە خوارەوە لە پەیژەکان

منی بردە چێشت خانەکەو داینام لەسەر کورسیەکەم

ھاا کورسیەکەم نا ئەوە چیە کورسیەکی گەورە بو وە ھەموی لۆکە بو زۆر نەرم بو

ئەم ھەمو شتە چیە ئەمڕۆ چی بەسەر ئەم ماڵە ھاتوە !!!!!

پرسیارم کرد ؛تایسۆ ئەمە چی ڕو ئەدا !!بۆچی لەسەر پەیژەکان منت ھێنا خوارەوە ئەی ئەم کورسیە چیە !!!؟؟

تایسۆ ؛وەڵا خانمەکەم منیش نازانم ئەمە ھەموی فەرمانی گەورەمە وە لەو بپرسە

دواتر ڕۆشت

ئای خوایە چی ڕو ئەدا !

پسیارەکانم لە مێشکم دەرھێناو دەستم کرد بە نان خواردن

تا ئێوارە شتی زۆر سەیر ڕوی ئەدا بۆ نمونە لەسەر پەیژەکان لە کاتی نان خواردن سێ جار ھێلنجم ھات گەدەم تێکچووە

من چیمە!!!!!!

بۆ ئێوارە ـ

کاتێک ئەمویست دوبارە بڕۆمەوە سەرەوە لەوکاتە جای یی ھاتەوە

جای یی سەیری کردمو بەرەو من ھات لە باوەشی گرتم ؛زۆرم بیر کردبوی ئازیزەکەم چۆنی

؛ئۆۆ من باشم بەڵام —نەیھێشت وشەکانم تەواو بکەم ڕاستەوخۆ بەرزی کردمەوە

منی برد بۆ چێشت خانەکە داینام لەسەر کورسیە سەیرەکە بۆ خوانی ئێوارە

کورسیەکەی خۆی ھێناو لە نزیک من داینا

جای یی؛ کورسیەکەت بە دڵە؟

پێش ئەوەی دەست بکا بە خواردن وتی

؛ئمم سوپاس

ـ
سڵاو چۆنن باشن چۆن بو بەدڵتانە 😊
ڤۆتو کۆمێنت وەک ڕێزێک لە ماندوبونم😉
بای😘

Fuckyou-complete ✔️Où les histoires vivent. Découvrez maintenant