شازادەی خۆشەویستی

219 28 1
                                    

لە رۆژێکی پایزدا کە گەڵای دارەکان دەستایان کردبوو بە هەڵوەرین شازادەیەک لە دایک بوو کچێک کە خۆشی هێنایەوە بۆ شاژن و پاشا.
شازادە لە سەرەتای لە دایک بوونیەوە توشی نەخۆشی بورانەوە بوو کە لەو کاتەنەی کە هەواڵێکی ناخۆش یان هەواڵێکی زۆر خۆشی ببیستایە ئەبورایەوە.
نەخۆشییەکە بەردەوام بوو تا شازادە گەیشتە تەمەنی ١١ ساڵی پاشا و شاژن بە جۆرێک ئەویان خۆشەویست کە ڕێگەیان نەئەدا تا بازار بچێت چونکە ئەترسان کە شتێکی ڵێ بێت شازادە هاورێیەکی هەبوو کە بۆ شازادە هەموو شتێک بوو بەردەوام سەردانی یەکتریان ئەکرد ئەوان فێری خوێندنەوە و نوسین بوون لە ژێر دەستی کەسێک بێگومان شازەدە ویستی کە هاورێکەشی لەگەلیا بێت و فێری خوێندنەوە و نوسین بێت  کە پاشا متمانەی تەواوی بە مامۆستاکە هەبوو.لە شانشینەکە ئاهەنگێک بە ڕێوە ئەچوو کە تەواوی خەڵکی شانشینەکە و شازادەی شانشینەکانی تریش لەوێ ئامادە ئەبوون شازادە زۆر بە پەرۆش بەو چونکە یەکەم ئاهەنگ بوو تێیدا بەژدار بێت چونکە پێشتر لەبەر نەخۆشیەکەی لە هیچ ئاهەنگێکدا بەشداری نەکردبوو  شازادە زۆر دڵ خۆشبوو چونکە هاورێکەشی لەو ئاهەنگە بەشدار ئەبوو چونکە یەکێک بوو لە خەڵکی شانشینەکە لە کۆشکدا هەموو کەس ئامادەکاری ئەکرد بۆ ئاهەنگەکە شازادەش خەریکی هەڵبژاردنی جل و بەرگەکانی بوو.
ئاهەنگەکە دەستیپێکرد شازادە خەریکی خۆ گۆرین بوو هاوڕێکەی هات زۆر جوان ببوو ئەوان هەموو شتێکیان بۆ یەکتر باس ئەکرد شازادە خۆیگۆری کە بەڕاستی زۆر جوان ببوو خزمەتکارەکە هاتە ژورەوە و وتی کە کاتی ئەوەیە بچیتە ناو ئاهەنگەکە هاورێکەی ڕۆشت وتی کە ئەمەوێ سێرت کەم لەو کاتەی دێیتە ژورەوە ئەو کاتەی هەموو چاوەکان لەسەر تۆیە کاتی چونە ژورەوەیە شازادە هاتە ژورەوە هەموو خەڵکی شانشینەکە و شازادەکان سێریان ئەکرد چونکە بەڕاستی هەر چەندە شازادە مناڵ بوو بەڵام زۆر جوان بوو شازادە زۆر بە شڵەژاوییەوە چوە ژورەوە و ئاهەنگەکە دەستیپێکرد شاژن و پاشا پێشوازییان لە میوانەکان ئەکرد شازادەش خۆی بە میوانەکان ئەناساند کە بەڕاستی زۆر بێ زار ببوو لە کۆتاییدا توانی کەمێک بچێتە دەرەوە شازادە دانیشتبوو نەیئەزانی هاوڕێکەی لە کوێیە لەو کاتەدا کە سەرەتای بەهار بوو گوڵەکان تازە پێگەیشتبوون چووە دوکانێکی گوڵ فرۆش خەریکی گوڵ هەڵبژاردن بوو لەگەڵ کەسێکدا خۆیان کێشا بەیەکدا کە شازادە زۆر تورە بوو هەموو گوڵەکانی لە دەست بەربۆوە زۆر بە بێ ڕێزانە وتی '''تۆ گەمژەی ئاگات لە خۆت نییە' ئەو کەسە وتی تۆ ئاگەت لە خۆتە منال تۆ نازانی من کێم شازادە وتی ئەگەر بشزانم چیە تۆ هەڵەت کردووە و ئەبێ داوای لێ بوردن بکەی وە بە منیش مەڵێ مناڵ خۆشت هەر ١٦ ساڵێک ئەبی ئەو کاسە وتی من شازادەم و باوکم هاورێی پاشای ئەم شانشینەیە تۆ کە کەسیکی ئاسای ناتوانی بەو جۆرا قسەم لەگەڵ بکەی
بەردەوامە...............

شازادەی خۆشەویستی Donde viven las historias. Descúbrelo ahora