🎀LONG-SUFFERING🎀

193 31 7
                                    

نیکا لە ڕێستۆرانتێکی بچوک کارئەکا
نزیک ماڵەکەی ئەو بەتەنیا ئەژی
چونکە دایکو
باوکی لەدەستداوە
بەھۆی ڕۆداوی ھاتوچۆ
و برایەکی ھەیە
بەڵام لەدەرەوەی شارە
ـ
ـ
ـ
چانیۆڵ ھیچ کارێک ناکات تەنیا کاتەکانی
لەباڕ بەسەر ئەبات
وە لەگەڵ دایکی و
خوشکی ئەژی
ـ
ـ
ـ
وەکو ھەمو ڕۆژێک نیکا روتینی بەیانیانی
ئەنجامداو ڕۆشتە
ڕێستۆرانتەکەی
ـ
لە ڕێستۆرانت
خاوەن ڕێستۆڕانت؛بۆچی ھەمو ڕۆژێک وا درەنگ ئێیت
لەموچەکەت کەمئەکەمەوە
نیکا ؛بمبورە جارێکی تر دوبارەنابێتەوە
بەڵێنبێ
خاوەن ڕێستۆرانت؛باشە ئێستا بڕۆ کارەکانت
ئەنجامبدە
نیکا خەریکی سڕینی مێزەکانبو
مینا؛ئێستا ئەیکەمەوە خێراتر
بیسڕە بۆ ئەوەنە خاویت😒
نیکا بەبێدەنگی مایەوە
مێزەکانی سڕی
نیکا ؛ئێستا ئەتوانی بیکەیتەوە
مینا ڕێستۆرانتەکەی کردەوە وە موشتەری ھاتن
نیکا تەواوی ڕۆژەکە خەریکی ھێنانی خواردنو
پاککردنەوی مێزەکان بوو
ـ
ـ
چانیۆڵ؛دوبارە بردمەوە ئێستاش پارەکان
بۆ منە
تایانگ؛بۆچی ئەبێ بیدەم خۆئێمە
لەسەر پارە یاریمان نەکرد«مەبەستم لە تایانگی بیگبانگە»
چانیۆڵ؛پارەکانم بدەرێو
لێرە بڕۆ
تایانگ ؛ئەی ئەگەر نەمدا چیئەکەی
؛سەرت لە لاشەت جیائەکەمەوە
تایانگ پێکەنینێکی درۆینەی کرد؛
بەخەونیش ئەمە نابینی
چانیۆڵ؛پارەکە دانێو لێرە بڕۆ
تایانگ بە چاوێکی بکوژانە
سەیری چانیۆڵی ئەکرد
دواتر پارەکەی داناو ڕۆشت
لەدڵی خۆی؛ھەر ئەبێ لەناوت ببەم بەڵام سەرەتا لەخێزانەکەتەوە دەستپێئەکەم ئینجا تۆ
ـ
دوای ئەوە چانیۆڵ بڕیاریدا
بڕواتە ڕێستۆڕانتێک نان بخوا
ئەو چوە ئەوڕێستۆڕانتەی کە نیکای
لێیە
نیکا لەبەردەرگایە پێشوازی لەخەڵکەکە ئەکا
چانیۆڵ چوە ژورەوە
نیکا ؛بەخێربێیت بەرێزم
؛سوپاس
چانیۆڵچوەسەر مێزێک دانیشت
؛چی ئەخۆی بەڕێز
چانیۆڵ؛ساندویچێک وە کۆلا
نیکا؛زۆر باشە ھەر ئێستا ھیچی ترت
پێویست نیە
؛نەخێر سوپاس
ـ
چانیۆڵ
ئەو زۆر جوانە لە کاتێک خەریکی داوا کردنی خواردن بوم ئەو زۆر لێمەوە نزیک بو
ھیچ ئاگام لەوە نەبو کە چیم داواکرد
بەڕاستی لەگەڵ یەکەم بینینی
ئاشقی بوم
ـ
ـ
نیکا خواردنەکەی بۆ چانیۆڵ دانا
؛نۆشیکگیانت بێ «سەری دانواند بەمانای ڕێز لێنان»
چانیۆڵبەڕویا پێکەنی
چانیۆڵ لەبەرخۆیەوە؛ئەوە من چیملێ ھاتوە یەکەم جارە زەردەخەنە بۆ کەسێک بکەم
وەرەوە سەر خۆت
ـ
ـ
جیسی؛ئەو کوڕە زۆر قۆزە
نیکا ؛واز لەو قسەبێمانایانەت
بێنە کارەکەت بکە باشتەرە
جیسی ؛بۆچی بەم شێوەیە
سەیری تۆی ئەکرد ناکا...
نیکاقسەکانی پێبڕی؛قسەی بێمانا
ـ
ـ
چانیۆڵ خواردنەکەی تەواو کردوچوە لای
نیکا؛ئەبێ لەکوێ پارە بدەم
نیکا ؛بیدە بەو کوڕە
چانیۆڵ پارەکەی داو ڕۆشت
ـ
نیکا
کەسێک لەدوامەوە پرسیاری لێکردم
منیش ڕۆم سوڕاند تا وەڵامی بدەمەوە
بەڵام کاتێک ئاوڕم بۆی داوە خەریکبو
لوتمان بەریەک کەوێت زۆر لێمەوە نزیک بو
ـ
ـ
چانیۆڵ ڕۆشتە ماڵەوە؛
کەس لەماڵەوەیە
ھیچ وەڵامێک نەبو
چانیۆڵ چوە ژوری دانیشتن بەڵام چی دایکی
لەسەر کورسیەک بەستراوەتەوە
وە ژورەکەش ھەموی شێواوە
چانیۆڵ خێرا ڕایکردە لای دایکی
دەمی کردەوە
خاتو پارک؛ئەوا..ئەوان...کچە..کەم..یان..ب..رد
چانیۆڵ؛چیی.....  ئەو کێ بو ئەی ھیچی تری لەگەڵ خۆی نەبرد
خاتو پارک ؛ ئەوان چونەسەرەوەش پارەکانی تۆ شیانبرد کەسێکیان ھاتەلام گوتی کەوا
ئەو نامەیەت پێ بدەم«بە ترسەوە وشەکانی لەدەم ئەھاتە دەرەوە
چانیۆڵ نامەکەی کردەوە
ـ
نامەکە
سڵاو منت لەبیرە ئەو کەسەم کە پارەت
بەزۆر لیستاندم ئێستاش من
پارەکانم بردەوە وە شتێک کەلە پارە گرینگ
ترە ئەو دەبێتە موڵکی من گەر
تا پێنج ڕۆژ #### پارەیەم بۆنەھێنی
ـ
؛بە نەفرەت بی«شتەکانی سەر مێزەکەی شکاند»
خاتو پارک؛ئەوە کێیە چیدەڵێ
ئەی کچەکەم چی بەسەردێ
چانیۆڵ؛بەسە منیش نازانم «بەھاوارەوە
وای ئەوت»
چوە ژورەکەی بینی ھەموشتێکیان
شێواندوە
؛لەبەرچیییییی«بەھاوارەوەلەکۆتایی فرمێسکەکنی ھاتنە خوارەوە»کەوتە سەر چۆک
بۆچی ھەمو کات ئەبێ بەخاڵی لاوازم
بەکارم بھێنن«بەگریانەوە»
پاش کەمێک خۆی کۆکردەوە
وفرمێسکەکانی سڕی؛ھەرگیز ڕێگەنادەم دەستت
لێبدا خوشکە جوانەکەم
ـ
ـ
ـ
جینسیۆڵ؛بەرمدەن چیتان لێم ئەوێ
تایانگ ؛ئەگەر براکەت لەماوەی پێنج ڕۆژ
ئەو بڕە پارەیە نەھێنێ ئەوا تۆ ئەبیتە موڵکی من
جینسیۆڵ؛چیییی بێ شەرم باسی چیئەکەی
«بەترسێکی زۆر قسەکانی دەرئەبڕی»
تایانگ ؛ ڕێز لەھاوسەری داھاتوت بگرە😏
؛بیدەنگبە جارێکی تر ئەم وشەیە
لەدەمت نەیەتە
دەرەوە
تایانگ ڕۆشت ئەوی جێھێشت
لە ژورێکی تاریکدا
جینسیۆڵ؛براکەم لەچوێی بۆچی نایەیت ڕزگارم کەی
«بەگریان وشەکانی لەدەم ئەھاتە دەرەوە»
ـ
ـ
ـ
؛ئێستا چیبکەم ئەو بڕە پارەی ئەو داوایکردوە
زۆرزۆرە
چانیۆڵ ھاتەدەرەوە لەژورەکەی
دایکە... دایکە....
خاتو پارک ؛چیبو ئەوت دۆزیەوە
چانیۆڵ؛بەڵێ «بەساردیەوە»
؛ئەی بۆ وەستاوی بڕۆ خوشکەکەت ڕزگاربکە
؛ئەو #####داواکردوە
خاتو پارک کەوتە سەر چۆک ؛چی دەڵێی؟
چانیۆڵ؛خەمت نەبێت دایکە ڕزگاریدەکەم
چانیۆڵ ڕۆشتە دەرەوەی ماڵ
ـ
ـ
ـ
لە باڕ
؛چانیۆڵ کوڕێک ھاتە باڕو پێی گوتم
کە ئەو نامەیەت پێ بدەم
چانیۆڵ دوبارە نامەکەی کردەوە
ـ
نامەکە
ئەگەر ھەر قەرزێک بکەی ئەوا
شەوێکی خۆش لەگەڵ خوشکەکەت بەسەر
ئەبەم
ـ
؛گەمژە...«وایکرد ھەمو ئەوانەی کەلەباڕن سەیری بکەن»
چانیۆڵ؛سەیری چیدەکەن مرۆڤتان نەدیوە
«بەدەنگێکی زۆر بەرز ھاواری کرد
وایکرد کە ھەمویان ڕابچەنن»
چانیۆڵ بەڕاکردن ڕۆشتە دەرەوە
ـ
ـ
ـ
لە رێستۆرانت
نیکا
خەریکی خاوێنکردنەوەی مێزەکانبوم
ھەمانئەو کورەی دوێنێ ھاتەوە بەڵام ئەمجارە
وەک دوێنێ نیە ھاڵی زۆر خراپدیارە
ڕەنگی زەرد ھەڵگەڕاوە
ھەناسەکانی زۆر بەقوڕسی ئەدات
ئایە چیەتی؟
ـ
چانیۆڵ رۆشتە چێشتخانەکە
خاوەن رێستۆرانت ؛بۆچی ھاتویتە
ئێرە بەبێ پرس
چانیۆڵ؛بەڕێزم ھاتوم تا کارێکم بدەیتێ
خاوەن رێستۆرانت ؛ببورە بەڵام ئێمە
پێویستمان بە گارسۆن نیە ئەھا
تەنیا قاپشۆرێکمان ئەوێ
چانیۆڵ ؛من ئەتوانم بیکەم بەڵام موچەکەم
چەند ئەبێ
خاوەن رێستۆرانت ؛####
چانیۆڵ لەدڵی خۆی؛بەڵام ئەمە زۆر کەمە
ئەبێ من دوکار  بکەم
چانیۆڵ؛باشە ڕازیم
؛باشە مادەم ڕازیت ئەتوانی بڕۆی کارە
کەت ئەنجامبدەی
چانیۆڵ دەستی بەکارەکەیکرد
ـ
نیکا ؛تۆ لێرە کارئەکەی؟
؛بەڵێ
نیکا ؛بەڵام تۆ بۆچی ئەمکارەت ھەڵبژارد
کارێکی زۆر قورسە
؛لەبەر خاتری خوشکەکەم ئامادەم
ژیانی خۆمی پێ بدەم
نیکا ؛تۆ زۆر دڵ نەرمی
منیش برایەکم ھەیە
بەڵام لەدەرەوەی شارە تەنانەت
ڕۆژێکیش نەھاتۆتەوە پێم بڵێ خوشکەکەم
چۆنیت
من تەنیا ئەومھەیە«لەکۆتایی
وشەکان فرمێسکی ھاتە خوارەوە»
؛بم بورە ئەوم بیرھێنایتەوە
فرمێسکەکانی ئەوی سڕی
نیکا چاوەکانی فراوانبو
کەمێک دورکەوتەوە دواتر ڕۆشت
چانیۆڵ
ھەستێکی زۆر سەیرم ھەبو کاتێک
فرمێسکی ئەوم سڕی بەڕاستی
من ئاشقی ئەوم؟
ـ
ـ
دوای دوڕۆژ
نیکا
ئەو کورە زۆرسەیرە لەوەتەی ھاتوە
تورەیە وە تورەیەکەی
ھەموی بەقاپو قاچاغەکان
دەرئەکا لەبەر چی؟
نیکا بڕیاریدا لێی بپرسێ
بۆچی بەم شێوەیە
مامەڵە ئەکا
؛ئەتوانم بزانم بۆچی بەم
شێوەیە ڕەفتارئەکەی
خۆت وای یا....
چانیۆڵ قسەکانی پێ بڕی؛لەبەر
خوشکەکەم
نیکا شۆکبو  لەدڵی خۆی؛تەنیا لەبەر ئەوە
وا تورەیە
؛بۆچی چیکردوە
؛ئەویان فڕاندوە«لەکۆتاییا فرمێسکەکانی
ھاتنە خوارەوە»
نیکا ؛زۆر بمبورە 😔
چانیۆڵ فرمێسکەکانی سڕی و
خۆی کۆکردەوە ؛داوای لێبوردن مەکە
تەنیا یارمەتیم بدە
؛چۆن
چانیۆڵ ؛دەتوانی موچەکەتم بدەیتێ تا
ڕزگاریئەکەم بەڵێن بێ ئەتدەمەوە
تکایە ئەمەم بۆبکە«بەتکاوە ئەیوت»
؛باشە من ئەتوانم یارمەتیت بدەم
چانیۆڵ ؛بەڕاست .....بەڵام تکایە
با کەس ئەمە نەزانێ چونکە ھەڕەشەملێ کراوە
نیکا ؛بەڵێنبێ بەکەسی ناڵێم
چانیۆڵ زەردەخەنەیەکی کراوەی کرد
ئەو ڕۆژە زۆر دڵی خۆشبو؛
خەمت نەبێ بەمزوانە ڕزگارت ئەکەم
ـ
ـ
ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە
چانیۆڵ ھەمو پارەکەی کۆکردەوە
کە ئەو داوای کردبو
نیکا
چانیۆڵ ئەمڕۆ دڵی زۆر خۆشە
زۆر جوان پێ ئەکەنێ من
ئاشقی ئەوبومە
ـ
ـ
چانیۆڵ ڕۆشت تا خوشکەکەی
بێنێتەوە
تایانگ؛پارەکانت ھێنا
چانیۆڵ ؛ئم ئێستاش خوشکەکەم
بدەنەوە
چانیۆڵ
دوکوڕ جینسیۆڵیان کردەوە
جینسیۆڵ ڕای کردە باوەشم
لەم کاتە دەنگی فیشەکێک ھات
بو بەدوان جینسیۆڵ دەستەکانی شلبون
لەسەر شانم و بەربۆوە
فرمێسکەکانم کەوتن دواتر
دەمانچەکەم دەرھێنا
ئاراستەی تایانگم کرد
تایانگ؛ئێستا نۆرەی دایکتە
دایکی چانیۆڵیان ھێنا
تایانگ دەمانچەکەی لەسەر
نێوچەوانی خاتو پارک
دانا
چانیۆڵ ؛نەکەی ئەگینا ئەمری
تایانگ ؛خەمت نەبێ تۆش دوای ئەو
ئەمری
فیشەکەکەی تەقاند
لەو کاتە پۆلیس ھاتن
تایانگ ویستی ھەڵبێ پۆلیسەکان ئەویان
گرت
ـ
نیکا
چانیۆڵ وەک شێت ھاواری ئەکرد
زۆر بەبێھێزی ئەگریا
نەی ئەزانی بڕواتە لای کامیان
دایکی کە چەنساڵ ئەوی
پەروەردەکردەوە تا گەیشتۆتە
ئەم ڕۆژە
یان ئەو خوشکەی کەھەمو کات
ژیانیخۆی لەپێناو داناوە
خێرا ڕامکردەلای بەڕاستی
نازانم چیبکەم
ـ
چانیۆڵ کەمێک ھێور بویەوە
؛کێ پۆلیسی ئاگادارکردەوە
نیکا؛من
؛لەبەرچی ...لەبەرچی ھا
بامنیشیان بکوشتبا
لەوساتەوە ژیان لەلای من
ھیچ مانایەکی نەما
؛ئەزانم چ ئازارێک ئەچێژی بەڵام
نابێ والەخۆت بکەی
تازە بەو فرمێسکانەت
ژیانیان بۆ ناگەڕێتەوە

🎂LONG- SUFFERING 🎂Where stories live. Discover now