🌐Introvert🌐

877 120 26
                                    

Hi
ـ
ـ
ـ
/سیلیا/
کەشێکی ساردو باراناویە
چومە دەرەوە چونکە ناچار بوم دەرمان بۆ باوکم بکڕم لەگەڵ ھەر ھەنگاوێک دڵۆپی بارانەکە زیاتر ئەبو
ڕامکرد
پاش ڕاکردنێکی زۆر
گەشتمە دەرمان خانەکە ئەو دەرمانانەم کڕیو گەڕامەوە ماڵەوە
تەواوی جلەکانم تەڕ بون
دەرمانەکەم دا بەباوکمو
چومە ژورەکەم جلەکانم گۆڕیو پاڵ کەوتم ھەست بە ماندویەتی دەکەم
خەوتم
ـ
بەیانی زو ھەڵسام لەخەو وەک ھوموو کات بڕۆ بۆ قوتابخانە ئاخخ بێزارکەوە
خۆم گۆریو چومە قوتابخانە وەک ھەموو کات قوتابیەکان لەگەڵ یەکتری پێ ئەکننو گفتو گۆ ئەکەن
چومە پۆلەکەموو لە کورسی کۆتایی دانشتم کە شوێنمە
سەرم خستە سەر مێزەکەمو چاوەڕوانی مامۆستا بوم
تا دەنگی قوتابیەکان نماو مامۆستا ھاتە ژورەوە
کوڕێکی لەگەڵ بو درۆ ناکەم زۆر جوانورێک بو
وتی کەوا قوتابی نوێیەو ناوی کایە
گوێم پێ نەدان تەنھا چاوەڕوانی تەواو کردنی وشە بێماناکانی ئەو کوڕە بوم
پاشان مامۆستا وتی
؛کای برۆ لای سیلیا دانیشە
چاوەکانم تا دوا ئاست کرایەوە نانەخێر
من نامەوێ کە لام دانیشێ ئەوە سێ ساڵە تەنیام نامەوێ
کای ھاتە لامو سڵاوی کرد بە ساردی سەیرم کردو ھیچم نەوت
پێی سەیر بو
خەریک بو بتەقم کە ھەناسەکانی بۆم ئەھات
من لەوە رانەھاتوم
دوای تەواو بونی وانەکان
راستەوخۆ روم لەو کردو وتم ؛تکایە ئەتوانی لای من برۆی من حەز ناکەم لام دانیشی
زەردەخەنەی شەیتانی کردو وتی؛بۆ ...من لێرە دائەنیشم ئێرەم لا خۆشە
روی کردە پێشەوە خەریک بو ھەڵسمو لێی بدەم
دوبارە وتم؛پێم وتی حەز ئەکەم تەنیا دانشم
ھیچی نەوت
ھەڵسامەوە چومە دەرەوە
چومە سەرەوەیقوتابخانەکە چونکە ئەوێ چۆلەو ئاسودەم لەوێ
دوای ئەوە گوێم لە دەنگی زەنگ بو ھاتمەوە پۆلەکەم
سەیرم کرد ھەموان دەورەی کایان داوەو
شوێنەکەیان گرتوم
چومە پێشیانو وتم؛لاچن ئەمەوێ دانشم
ھەموان بە رقەوە سەیریان کردمو رۆشتن
چومە شوێنەکەم دانشتم بە رقەوە سەیری کایم ئەکردو کەلوپەلەکانم بە رقەوە دا ئەنا ھەستی پێ ئەکرد بەڵام ئەوەی سەیر بو ئەوە بو کە زەردەخەنەی ئەکرد ئای خوایە توشی چی بوم
ـ
ئەمڕۆی قوتابخانەش رۆیشت
گەڕامەوە ماڵەوە چومە ژورەکەی باوکم بینیم خەوتوە
ماچی باوکمم کردو
چومە ژورەکەم
وە خەوتم
ـ
ـ
ـ
ھاتمە دەرەوە لە ماڵەوە ئاوڕم بۆ لای راست دایەوە
دوبارە ئەو گەمژەیە
ھاتە لامو وتی
کای؛ئۆھکەواتە ئەوە مالەکەتانە ئێمە دراوسێین زۆر باشە کەواتە بەیەکەوەش ئەچینە قوتابخانە
بە ساردیەوە سەیرم کردو پێشی کەوتمەوە
بەدوامدا ھاتو
لە رێگا ھەر قسەی ئەکرد ھیچم نەئەوت
تا گەیشتینە قوتابخانە
لە پۆل دانشتین
وانەی دووەم تەواو
چومە سەرەوەی قوتابخانەکە
پاش کەمێک دەنگێک ھات ئاوڕم بۆی دایەوە بەپەلە سەیریبەردەم خۆمم کردەوەو وتم؛چیت ئەوێ
لە کاتێک ھەوڵم ئەدا فرمێسکەکانم قەتیس بکەم
تایمو ؛پێم وتی تەنھا چانسێکی ترمپێ بدە
زۆر تورە بومو ھەڵسامەوە چومە پێشیو وتم
؛چەندەمین چارە ھەلت پێ ئەدەم دوبارە خیانەتم لێ ئەکەی ھیچی تر چانس نما ھیچی تر چانس بە ھیچ کەسێک نادەم
ئێستاش بڕۆ
تایمودەستی گرتم لەکاتێک ئەم ویست بڕۆم ؛تکایە تەنھا ئەم جارە
دەستم دەرھێناو وتم؛بڕۆ ئیتر لەگەڵ ئەو سوزانیە کات بەسەر ببەو وەرەوە دوبارە بڵێ تکایە چانسی دووەم من گەمژەم ھا من گەمژەم ؟؟بێ کەلک
رۆشتمە خوارەوە کایم بینی زانیم گوێی لە قسەکانمان بوە گوێم پێ نەداو چومە خوارەوە
چومە دەست شۆرەکەو
دواتر گەڕامەوە پۆل
لای کای دانشتم زۆر بە سەیری سەیریئەکردم
کای بە چرپەوە وتی؛گریاویت؟
سەیرم کردو ھیچم نەوت
دوای تەواو بونی وانەکان
لە ڕێگا بوم بۆ چونەوە ماڵ
کای بەڕاکردن ھاتە لامو وتی؛بۆچی جێت ھێشتم ؟
؛تکایە کای تەنیا جێم بێڵە من کەسێکم حەز ناکەم ھاوڕێم ھەبێ
کای تە نھا سەیری ئەکردم ؛بۆچی چونکە ئەترسی کە دوبارە خیانەتت لێ بکەن
بەپەلە سەیرم کرد
؛مەبەستت چیە !!؟؟
؛ھاو پۆلەکانت بۆیان باس کردم کە بۆچی ئێستا تۆ گۆشەگیری
توڕە بومو وتم؛دەی کەواتە ھەموو شتێک ئەزانی ئیتر بەجێم بێڵە
پێشی کەوتم دوبارەبە دوامدا ھات
چاوم لە بێزاریا خولاندەوە
پاشان تا ماڵەوە ھات لەگەڵم چومە ژورەوە ئەو کات ئەو زۆر بە قشتی وتی؛بای بەیانی ئەت بینمەوە باییی
بزەیەکمکردو چومە ژورەوە
جنتاکەم داناو چومە لای باوکم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ئەبێ
چومە لای بە دلتەنگیەوە پرسیم لە کاتێک ئەزانم ھیچ باش نیە
؛باوکە ئەمڕۆ چۆنی
؛باشم تۆ باش بە من باش ئەبم
بە ئازارەوە ئەی وت
؛باوکە تکایە بەھێز بە ...دەرمانەکانت خواردوە ؟
؛ئم ...بەڵام ھیچ سودێکم پێ ناگەینن ھەست ئەکەم ئەمە کۆتایەو پێویستە خۆم بدەم بەدەستەوە
چاوەکانم پڕ بون لە فرمێسک دەستیم توند گرتو وتم؛نا باوکە تۆ بەھێزی وە ھێشتا زۆر گەنجیت
زەردەخەنەی بەئازاری بۆ کردم وای کرد دڵم ببێتە ھەزار پارچە باوکم بۆ من تاکە کەسە لە ژیانم
بێ ئەو زۆر تەنیام ئەو مانای مانەوەمە لە ژیان
سەرم خستە سەر سنگی باوکم چاوەکانم داخست باوکیشم بە ھێواشی دەستی لە قژم ئەدا
پاش ماوەیەک باوکم خەوت ماچم کردو روناکیەکەم کوژاندەوە پاشان
چومە ژورەکەم
ـ
بەیانی ھەڵسامو جلم گۆڕی پاشان چومە خوارەوە نانی بەیانیم خواردو
ھاتمە دەرەوە
کای منی ترساند
دەستم لەسەر دڵم داناو وتم؛گەمژەی ھاا وای دڵم
سەرەتا زەردەخەنەی کرد دواتر بە نیگەرانیەوە وتی ؛تۆ باشی ؟
؛گەمژە
بە رقەوە سەیرم کردو دواتر ڕۆشتم
بەدوامدا ھات ؛ بمبورە
بە نیگەرانیەو وتی
ھیچم نەوت
پاش کەمێک وتی ؛وانەکانت چۆن خوێندوە ؟
؛زۆر باش
بە ساردیەوە وتم
پاش کەمێک گەیشتین چوینە پۆلەکەمان لەشوێن خۆمان دانشتین
وانەکە دەستی پێ کرد
ـ
ـ
ـ
دوای تەواو بونی وانەکە چومە کافێکە کافێیەکم داوا کردو بردمە سەر مێزەکەم
خەریکی مۆبایلەکەم بوم کەسێک لەپێشم دانشت
سەریم کرد کای بو ؛کێ رێگەی پێدای لەسەر مێزەکەی من دانیشی
زەردەخەنەی کردو وتی ؛خۆم
؛تشش گەمژە
؛بۆچی ئەوەندە وشەی گەمژە بەکار دێنی من حەزی پێناکەم
زۆر قشت بو کاتێک وتی بزەیەکم کرد
؛لەبەر ئەوی لە گەمژە ئەچی
زەردەخەنەیەکی زۆر جوانی کرد
زەردەخەنەم کردەوە لەگەڵی
وەستاوسەیری کردم
؛چیە بۆ سەیرم ئەکەی ؟پرسیم لە کاتێک کوپەکەم دانا
؛پێم سەیر بو کە زەردەخەنەت کرد
ھیچم نەوت کافێکەم خوارد
دوای کەمێک وتی؛ھەمیشە زەردەخەنە بکە چونکە زۆر لێت جوانە
ھەستم کرد روخسارم سور بویەوە
؛ئۆھ وا ئەکەم
ئای خوایە چیم لێھاتوە بۆچی زەردەخەنە ئەکەم
زەنگەکە لێی دا
ھەڵساینو چوینە پۆل
دوای دو وانەی تر
کاتی چونەوەیە من تەوا لەگەڵ کای تێکەڵ بوم ھەموو قوتابخانە پێیان سەیر بو
ـ
لە ڕێگا بوین
بەیەکەوە ئەدواینو زەردەخەنەمان ئەکرد
کاتێک گەیشتینە بەردەم ماڵەوە
کای ؛بەیانی دێم بە دواتا بەتەنیا مەڕۆ
؛ئۆکەی
؛بای
؛بای
ـ
بەیانی لەخەو ھەڵسام بەڵام ئاییی خوایە زۆر درەنگە
بەپەلە خۆم گۆریو چومە دەرەوە بینیم کای وەستاوەو بەھۆی ساردی کەشەکە دەستەکانی لەیەک ئاڵاندوە
ئۆھ خوایە شەرمەزار بوم
چومە لای وتم؛سۆری دوا کەوتم
کای؛کاتی ئەوە نیە وەرە
دەستی راکێشام ؛ئای کای ھێواش
خیراتر رای ئەکرد
لە نێوان ھەناسە خێراکانی وتی؛ھەلەی خۆتە وا درەنگ ھاتیە دەرەوە
دەی راکە
بە ڕاکردن چوینە قوتابخانە
بەڵام چی ئای خوایە سزای درەنگ کەوتن
مامۆستا؛لەوێ بوەستن لەسەر یەک قاچو جنتاکەنتان بە دەست بەرز بکەنەوە
منو کایو چەند قوتابیەک بوین
بە سوچی چاومەوە سەیری کایم کرد ئایی خوایە بەھۆی منەوە سزا درا
ھەردوکمان لەسەر یەک قاچو جنتاکانمان بەرزکردەوە
جار جارە بە لا دا ئەھاتم
بە راستی زۆر ماندو بوم
لە کۆتایا سزاکە تەواو
لەگەڵ کای چوینە دواوەی قوتابخانەکە لە باخچەکە دانشتین
؛کای ببورە بەھۆی منەوە بو
من زۆر گۆراوم زۆر سەیرە خەریکە ئەگەرێمەوە بۆ سیلیناکەی پێشتر
کای ؛قبوڵی ناکەم
بەپەلە سەیرم کردو وتـم؛ھا
کای ؛لە شوێن داوای لێبوردن ئەمەوێ ببیتە نزیکترین ھاوڕێم
ئەمە کەمێک بۆ من قورسە چونکە زۆر کەس خیانەتیان لێ کردوم راستی بڵێم ئەترسم
کەمێک بیرم کردەوەو وتم؛ئۆکەی من ئەبمە نزیکترین ھاوڕێت
زەردەخەنەیەکی زۆر زۆر جوانی کرد لەو کاتەیا سەیری لێویم کرد
ئای خوایە شتانێکی سەیر لە ناخما ڕو ئەدا دڵم خەریکە لە خێراییا ڕیکۆرد ئەشکێنێ
بەپەلە ھەڵسامەوەو بە بڕگە بڕگەوەوتم ؛ئە ئەوە کای من ئەڕۆمەوە پۆل
راستەوخۆ ڕۆشتم
چومە دەست شۆرەکەو دەستم لەسەر دڵم دانا ھەناسەم ئەدا بە قوڵی
خەیاڵی لێویم کردەوە دوبارە
بزەیەکم کرد
سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکە
وتم؛گەمژە
دوای ئەوە چومە پۆل کای لەوێ بو چومە شوێنەکەم
کای ؛لە کوێ بوی نەت وت ئەچمە پۆل دەمێکە لێرەم
؛لە دەست شۆر بوم
ھیچی نەوت مامۆستا ھاتو دەستمان کرد بە وانەکە
دوای تەواو بون لە رێگا بوین منو کای
کای ؛پێت چۆنە لێرە نان بخۆین
لە کاتێک دەستی بۆ رێستورانتێکی بچوک درێژ کردبو وتی
کەمێک بیرم کردەوەو دواتر وتم ؛زۆر باشە
بەیەکەوە چوین وە خواردنمان داوا کرد
لە کاتی نان خواردن باران باری
کای ھەر سەیری ئەکردمنەم ئەتوانی بە دڵی خۆم نان بخۆم
وە کمم ئەخستە دممەوە نەوەک گوپم ھەڵسێ ئاھھ شەرم ئەکەم
سەیرم کرد بەڵام چاوەکانی زیاتر لەھی من نوقوم کرد
دەمێک وەستام ئەوەی دمم گوتدایەوەو وتم ؛بۆچی وا سەیرم دەکەی نانەکەت بخۆ درەنگ ئەکەوین
سەرم نوی کردو خەریکی خواردن بوم
بە دەستی چەناگەمی بڵند کردو بە قوڵی سەیری کردم وە وتی ؛ئەمەوێ لە ھاورێ زیاتر بی بۆم
؛مەبەستت چیە ؟!!
؛ئاھھ ھیچ نانەکەت بخۆ
راستی من تێگەشتم بەڵام حەزم کرد دوبارە گوێم لێبێتەوە بەڵام نەیوت
دوای تەواو بوین لە خواردنەک
کای چو تا پارەکەی بدا منیش چومو لە بەر دەرگاکە وەستام لە دەرەوە
لەو کاتەی کە چاوەڕوانی کایم ئەکرد ئاھھ دوبارە ئەو
تایمو؛واھ چ رێکەوتێکە
؛بۆچی ھاتوی ؟
تایمو ؛چیە نابێ خۆشەویستەکەی خۆم ببینم
؛پێم وتی کەوا تۆم ناوێ ھیچی تر ھەلت پێ نادەم تێناگەی
تایمو ؛ھەرگیز واز ناھێنم ..وە تۆش دیارە کە منتخۆش ئەوێ گەرنا ئێستا بەتەنیا نەئەبوی
؛نەخێر من کەسێکم خۆش ئەوێ
لەوکاتە کای ھاتە دەرەوە بەلام ئەوان بێ ئاگا بون کای گوێی لە وشەکانی بو
تایمو ؛ھھھھ تۆ نا باوەر ناکەم کێیەئەوەی خۆشت ئەوێ ھا چ گەمژەیەکە
زەردەخەنەی لا لێومکردو وتم؛راستە ئەو گەمژەیە بەڵامبەقەت تۆ نا تۆگەمژەی وە لەش فرۆش وە چی تر تۆ زۆر شتی خراپت ھەیە ئەو وا نیە وە ئەو لەتۆ قۆزترەو جوانترە
کای لەوکاتە ھات
کای ؛ئەوە کێیە کە لەمن قۆزترە خۆشەویستم
چاوەکانمـتا دوا ئاست کرایەوە وە تایموش
کای منی خستە ژێر باڵی
تایمو ؛ئۆھ کەواتە ئەوە ئەو گەمژەیە
؛قسەی جوان بکە کێ گەمژەیە ھا
؛کای تکایە
تایمو ؛ھم تۆ کێی ھا من خۆشەویستی ئەوم تۆ چی ئەزانی لەبارەی ئەوەوە
؛خۆشەویستی بوی واتا ئێستا نا ئێستا تەنھا من ھەم
تایمو خەریک بو دەستم بگرێ کای دەستی گرتمو وتی؛نەکەی دەست لە خۆشەویستەکەم بدە
تەنھا وەستابومو سەیرم ئەکرد ئایی وشەی خۆشەویستەکەم لە دمیی کایەوە چەندە خۆشە
خۆزگە راستیبا نەک سیناریۆ
تایمو؛ئەی ئەگەر کردم
؛لەناوت ئەبەم
تایمو منی راکێشا نێو باوەشی
لەوکاتە کای زۆر توڕە بو منی دەرھێناو دەستی کرد بە شەر کردن لەبەر باراناکە تەواوی لەشیان تەڕ بوبو
تا تایمو رۆشتو کای ھاتە لام
؛تۆ باشی ؟
؛ھم
لەو کاتەدا ڕۆشتم کای دەستی گرتمو منی سوڕاند تا لێوی بە لێومەوە نوساند
چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە ئای خوایە ماچی کردم
پاش کەمێک لێم دور کەوتەوە سەیرم کرد ئایی خوایە زۆر جوانە قژە تەڕەکە دلۆپە ئاوەکان لەسەر روخساری جلە تەڕەکەی کە وای کردبو ماسوڵکەکانی دیار بکەون
؛پێویستی بەوە نەدەکرد خۆ تایمو ڕۆشت
ھەوڵم ئەدا کەشەکە بگۆڕم
کای زەردەخەنەی لا لێوی کردو وتی؛بۆ پێت وابو من سیناریۆ ئەکەم
؛ئۆھ بۆچیت ئەکرد
؛سیلیا خۆشم ئەوێی
شۆک بوم ھەرچەنە چاوەڕوان بوم بەڵام بە بیستنی شۆک بوم
وەستام وەک بەرد ھەموو ئەو رۆژانەم بیر کەوتەوە کە تایمو خیا نەتی لێم کرد
ئۆھ منیش مافی ئەوەم ھەیە ژیانێکی خۆش بژیم
سەیرم کردو وتم؛کەواتە بیسەلمێنە
کای زەردەخەنەی شەیتانی کردو وتی؛زیاترت پێ ئەدەم تەنھا بلێ خۆشم ئەوێی
؛خۆشم ئەوێی کای خۆشم ئەوێی
لەو کاتە دوبارە ماچی کردم بەڵام لەگەڵیا بەشدار بوم
تا گەیشتینە ماڵەکەی
چوینە ژورەوە بۆ ژورەکەی ئەو
😁Cut😌
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
بەیانیە ھەڵسام بەیەکەوە خۆمان شۆرد دواتر منی بردە ماڵەوە لەبەر دەرگا کۆمەڵێک خەڵکو خزمەتکارەکانی وەستابون
لەگەڵ کای سەیری یەکمان کردو چومە لایان
؛چی بوە بۆچی ھەموان لەدەرەوەن ؟
خزمەتکارەکانی سەریان داخست
؛چی بوە وتم؟
لەوکاتە دەنگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ھات راستەوخۆ زانیم باوکم شتێکی لێھاتوە
رامکردە ژورەوە کایش لەدوام بو
کاتێک چومە ژورەوە بینیم باوکم بە مردویی کە خزمەتکارەکە ئەی ویست شێوەی داپۆشێ
رامکردو ھاوارم کرد ؛نا نەخێررر باوکە باوکە ھەڵسە باوکە
ـ
ـ
ـ
ـ
دوای پێنج ساڵ منو کای خوێندنمان تەواو کردو ھاوسەر گیریمان کرد وەلە ڕۆژی ھاوسەرگیریەکە تایمو ھاتو پیرۆزبایشی لێ کردین ئەویش گۆڕا دوای دو ساڵ کچێکی جوانی ھێنا
ـ
ئێستا من لە نەخۆش خانەم چونکە من کورێکم ئەبێ
ـ
لەگەڵ کای چاوەڕوان بوین کە پەرستارەکە مناڵەکەمان بۆ بێنێ
لە کۆتایا
ھێنایو دای بە من کوڕێکی جوان ڕێک لە باوکی ئەچو
پاش کەمێک
؛گیانەکەم ناوی چی لێبنێین ؟
کای؛تین
زەردەخەنەم کردو وتم؛تین بەخێر بێی بۆ ژیانە تازەکەت ئازیزەکەم
ماچیم کردو کایش ماچی سەرمی کرد
The end
Word count =1918
Vote
Comment 
Bye

♥️Happy birthday chanyeol oppa ♥️
💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐
💐💐💐💐💐💐
💐💐💐💐
💐💐
♥️

وە تۆش دیارە کە منتخۆش ئەوێ گەرنا ئێستا بەتەنیا نەئەبوی ؛نەخێر من کەسێکم خۆش ئەوێ لەوکاتە کای ھاتە دەرەوە بەلام ئەوان بێ ئاگا بون کای گوێی لە وشەکانی بو تایمو ؛ھھھھ تۆ نا باوەر ناکەم کێیەئەوەی خۆشت ئەوێ ھا چ گەمژەیەکە زەردەخەنەی لا لێومکردو وتم؛را...

Oops! Ang larawang ito ay hindi sumusunod sa aming mga alituntunin sa nilalaman. Upang magpatuloy sa pag-publish, subukan itong alisin o mag-upload ng bago.
Naabot mo na ang dulo ng mga na-publish na parte.

⏰ Huling update: May 02, 2020 ⏰

Idagdag ang kuwentong ito sa iyong Library para ma-notify tungkol sa mga bagong parte!

Introvert➖complete ✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon