_2_

701 149 75
                                    

Hi
Guys
Injoy
//
بزەیەکی کردو وتی؛گەر لەژێر ئەریزشا بی تۆم ئەوێ شا ژنەکەم
پاشان سەرنجی لە  تابلۆکە لاداو بلوزەکەی داکەند
وە بە ھێواشی بەرەو جێگاکەی ھەناگاوی ناو پاڵکەوت
بۆ کۆتا جار سەیری وێنەکەی کردو وتی؛شەوشاد شاژنەکەم
چاوەکانی داخست
خەوت
//
بەیانی
ھەڵسایەوە لەسەر جێگاکەی
پاسەوانەکان ھاتنە ژورەوە تا یارمەتی بدەن لە گۆرینی جلەکانی
پاش ئەوەی پاسەوانەکان تەواو بون لە چاک کردنی جلەکانی
قوتوەکەیان بۆ ھێنا کە پڕی بو لە ئەنگوستیلەی بەنرخ قوتوەکەیان کردەوە
چەند دانەیەکی ھەڵبژاردو لە پەنجە ناسکو جوانەکانی کرد
پاشان پاسەوانەکان تاجە زێرینیەکەیان لەسەری دانا
رێک بو بە فریشە لە جوانیدا کەس نەبو شان لەشانی بدا
ئەو خۆی پارچەیەکە لە ئەڵماس ھیچ پێویستی بەو گەوھەرانە نەئەکرد بەڵام ئیتر ئەوە پاشایە
دەرگاکەیان بۆ کردەوە
بەناو کۆشکەکەیا ئەڕۆشت ھەمویان رێزیان ئەنواند
تا لەسەر پەیژەکان ھاتە خوارەوە چو بۆ ھۆڵە گەورەکە
دانیشت لەسەر کورسیەکەی
کە تایبەتە بەو مێزێکی شاھانە کە درێژیەکەی حەوت مەتر ئەبو بە درێژای مێزەکە
پڕ بو لە خواردنە ناوازەکان
بێگومان بەتەنیا لەو کۆشکە نان ئەخوا
وە پاش ماوەی خواردنەکەی بۆ خزمەتکارەکانو پاسەوانەکانە
لەکاتێک بە چەتالە زێرینیەکەی خواردنی ئەخستە دمیەوە بە پاسەوانەکانی دواوەی وت ؛/سەرکردە تایھوم بۆ بانگ بکەن /
تایھو سەرکردەیە لە سوپا بەھێزەکەی ئەو جێگای متمانەیەتیو چەندین جەنگی بەسەرکەوتوی ئەنجام داوە
ھەلسا لەسەر خوانەکەی دوای ئەوەی دەستی شۆرد چو بۆ ژورەکەی خۆی
لەوێ لەبەلەکۆنەکە وەستاو سەیری ئەو دیمەنە جوانەی بەردەمی ئەکرد
بۆ ساتێک چاوەکانی داخستو ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی
لەناکاو دەرگاکە کرایەوە
؛/گەورەم سەرکردەی سوپا لەدەرەوەیە چاوەرێی ئیزنی بەرێزتانن /
بێ ئەوەی چاوەکانی بکاتەوە بەھێمنی وتی؛/با بێت /
ھاتە ژورەوە
دوای ئەوەی خۆی نوی کردو وتی؛/پاشام وتیان کارت پێمە/
چاوەکانی کردەوەو ئاوڕی بۆ دایەوە بێ ئەوەی ھیچ بڵێ
چوە ژورەوە ئەویش دوای کەوت
چوە بەردەم تابلۆکەو سەیری ئەکرد و وتی؛/جوان سەیری ئەو تابلۆیە بکە /
ئەویش سەیری ئەکرد لە کاتێک ھیچ تێنەئەگەشت
؛/ئەزانم تۆ سەرکردەی سوپای وە ئەو کارەی کە پێت ئەسپێرم دورە لە کارەکەت بەڵام ئەزانم کاتێک بە تۆی ئەسپێرم بەسەرکەوتوی ئەنجامی ئەدەی /
؛/ئۆھ بێگومان گەورەم من چیت بۆ بکەم /
؛/ئەمەوێ بچی بۆ ****لەوێ ئەم کچە م بۆ بێنە /
؛/فەرمانتە بەڵام گەورەم ئەو چۆن لەگەڵمان دێ /
؛/بەھەر شێوەیەک ئەیھێنی بیھێنە گرینگ ئەوەیە دوای بستو چوار کاتژێر ئەو لێرە بێ لەناو کۆشکەکەم /
؛/فەرمانتە گەورەم /
ئەو ڕۆشت وە لیتوکیش چو بۆ گەرماوەکە
دوای ئەوەی کە ھاتە دەرەوە جلەکانی پۆشیو چوە ژورە تایبەتەکەی کە پەیوەندی بەکارەوە ھەیە
لەکاتێک خەریکی کار بو بیری ھەر لای ئەو کچە بو پسیاری لە خۆی ئەکرد کەئایا بۆ بەیانی ئەو کچە لە کۆشکەکەی ئەبێ
یان نا
پاش کارکردنێکی زۆر بو بە شەو چو بۆ ژورەکەی
وە خەوت بەھیوای ئەوەی بەیانی چاوی بە شاژنەکەی بکەوێ
//
/گەڕانەوە بۆ ئەو کاتەی کە تایھو لە ژوری پاشا دەرچو /
کاتێک لەژورەکەی چومە دەرەوە فەرمانم بە یەکێک لە پاسەوانەکانم کرد کە
کۆمەڵێک ئەسپو پاسەوان ئامادە بکرێ بۆ گەشتە کورتەکەمان
پاش دو کاتژێر گەشتینە گوندێک
خەلکەکە بەنامۆی سەیریان ئەکردین چونکە پێم وابێ پێشتر خەلی وەک ئێمەیان نەبینیوە
کاتێک بەناویاندا ئەرۆشتین باسیان ئەکردین کە جلەکانمان چەند گران بەھانو شێوەمان چەندە جوانە
یەک بەیەکی خانوەکانمان ئەپشکنی
سەیری کۆتا خانوم کرد کە دور لە گوندەکە بو
با برۆین بۆ ئەوێ /
فەرمانم پێ کردن
بە ئەسپەکانمان بەرێ کەوتین
گەشتین چوینە ناو خانوەکە
ژور بەژور ئەگەراین
پیاوێکی کەم ئەندامو ژنێکو کوڕێکی تەمەن شانزە ساڵانی لێبو
؛/ھیچ کچێک لەم ماڵە ئەژی /
ھەمویان سەیری یەکیان کرد ھەستم بەو شڵەژانە کرد کە لەنێوانیاندا ھەبو
لەوکاتە دەنگێک لە دورەوە ھاتە دەنگی کچێک بو کە وتی ؛/من گەڕامەوە /
سەیری ئەوانم کرد کە چۆن چاوەکانیان لە ترسا کرابونەوە زەردەخەنەی لا لێویم کردو
چومە دەرەوە ئەوانیش بەدوامدا ھاتن
سەیرم کرد کچێک بو کە جلێکی جوانو قژێکی کورتی ھەبو کاتێک نزیکتر بویەوە
؛/ئەوە خۆیەتی /
//
Vote
Comment
Bye
/
/Exo -l forever /

King -//✔️Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora