_5_

632 144 120
                                    

Hi
Guys
Injoy
//
کاتێک دەرگاکە کرایەوە ئاوڕم دایەوە تا شێوەی ئەو پاشایە ببینم
کە ھۆکاری کوشتنی باوکمە
کاتێک ئەوم بینی چاوەکانم شۆک دایگرت
جوانتر لەمانگو روناکتر لە خۆر
ئەو فریشتەبو کە من بینێم تا دەمێک بە بێدەنگی سەیریم ئەکرد
زەردەخەنەی لاری کردو ھەنگاوی نا
ئاگادار نەبوم کە
تەنھا پێنج پەنجە لێمەوە دورە
دەستێک جێگیر بو لەسەر شێوەم منی ھێنایەوە ھۆش خۆم سەیری چاویم ئەکرد
/لیتوک؛راستەوخۆ زۆر جوانتری /
تێنەگەشتم مەبەستی چی بو بە سەرسامیەوە سەیرم کرد پاشان دەستیم لادا بە توندی
؛/چی دەکەی ؟چیت لێم دەوێ؟بۆچی منت ھێناوە بۆ ئەم کۆشکە من ئەمەوێ بگەڕێمەوە ماڵەوە /
لەگەڵ ئەمـوشانە فرمێسکەکانم کەوتن
خۆی نیگەرن دەرخستو منی سوراند لە پشتم بو دەستی لەسەر شانەکانمـبو
سەیری ئەو ئاوێنەیی بەردەمم ئەکرد کە تا خوارەوەی لاشەم تێیدا دیار بو
/لیتوک ؛سەیری خۆت بکە /
سەیری خۆمم ئەکرد فرمێسکەکانم بە ھێواشی ئەکەوتن
لێوی لە گوێم نزیک کردەوە وتی؛/تۆ ئەم جلانەت لەبەرە کە ھەموو خەڵکی ئاواتیان ئەوەیە تەنھا دەستی لێبدەن
ھێشتا ئەتەوێ بگەڕێیتەوە ئەو شوێنەی کە وەک کونە مشک وابو جلێکی پیسی قێزەون ماڵێکی ساردو وشک
خواردنێکی ئاژەڵی کەتەنھا ئاژەل ئەو خواردنانە ئەخوا
ھیچ شتێکت نەبوئێستا خاوەنی ھەموو شتێکی
ھێشتا ئەتەوێ بگەڕێیتەوە
لەکاتێک ئەمە ھەلێکەو تەنھا ھاتۆتە بەردەم تۆ /
دەستیم لاداو بە توڕەیەوە سەیری چاویم کرد
؛/ئەوەی تۆ پێی دەڵێی کونە مشک ئەوا ماڵەکەی منە ئەو ماڵەی کە پڕیەتی لە یادەوەری مناڵیم
ئەو ماڵەی کە باوکم بە ئارەقی ماندوبونی خۆی دروستی کردوە
تۆ دەزانی ئێستا چی بە من دەڵێی وا دەزانی پارەو کەلوپەلی گران بەھا لای من گرینگن
باشە بۆچی ئەو شتانە بەمن دەدەی ھا
چیت لە من دەوێ بە کورتی بیڵێ /
زەردەخەنەی شەیتانی کردو کەمەرمی گرت رایکێشام تا ھەستم بە ھەموو لەشی ئەکرد
لەکاتێک لێوی لە رومەتم ئەخشاند بە چرپەوە ویی؛/تۆم ئەوێ شاژنەکەم /
ئێستا ئەوە چی وت شاژنەکەم؟!!!
بەدەستم پاڵم ئەدا بەڵام زیاتر کێشی کردمو سەری لەسەر شانم جێگیر کرد چاوەکانی داخستو بۆنی قژمی ئەکرد
؛/تۆ نازانی ئەو دو ڕۆژەم چۆن بەڕێ کردوە تا بۆنی ئەو قژە بکەمو لەناوەشت بکەم
تۆ نازانی لەو دەرۆژەیا چەند کاتژێر سەیری ئەو وێنەیەم کردوە ھەموو
شێوەتم لە مێشکم دا خەزن کردوە
ئێستا گەر لەنێو ھەزاران ئافرەت بی ئەوا تەنھا بە لێوەت ئەتناسمەوە /
ئەوە شێتە سوێند ئەخۆم وێنەی چی قژی چی
؛/چیت لە من ئەوێت ؟/
؛/ھاوسەرگیری /
؛/ھھھھھ چی گاڵتە ئەکەی تۆ پاشاو منیش کچێکی گوند
ئەتەوێ ببمە شاژنی ئەم کۆشکە
ھەرگ..../
دەستی لەسەردمم داناو وتی/؛رای تۆ ھیچ گرینگیەکی نیە /
ئەمە واتای چیە !
تششش ئەیەوێ ببمە ھاوسەر بۆی راستە جوانە بەڵام من نایناسم وە من نامەوێ لێرە بژیم ھەموو شتێکی ئێرەم رقلێیە بیری ماڵەکەم ئەکەم
؛/ھھھ بەناو گەورەیت بەڵام پاشایەکی بێ ئەقلیت /
زەردەخەنەیەکی ترسناکی کردو وتی/؛ئەوە بێ ئەقلیە گەر بمەوێ ھاوسەرگیری بکەم لەگەڵ ئەو کەسەی کە دڵمی بردوە
ھم بەھەرحاڵ ناوت چیبو ...ئاھ سومی /
سەرەتا زۆر توڕە بوم زۆر ترسما بەڵام ھەستم کرد ھەوڵی ئەدا خۆی ئارام بکاتەوە سەرم سورما ناوی من لەکوێ ئەزانێ خۆ من لەوەتەی ھاتوم ناوم بەکەس نەوتوە
؛/ناوی من لەکوێ ئەزانی؟!/
؛/لەخوارەوەی وێنەکەت نوسرابو /
باسی کام وێنە ئاکا ھەر بە جدی ئەمەوێ ئەو وێنەیە ببینم
؛/مەبەستت لە کامە وێنەیە؟/
لەوکاتە دەستی گرتمو وتی ؛/وەرە/
منی بردە لایەکی ژورەکە پێم وابێ شوێنی جل گۆرین بو
ئای خوایە ئەوە
نا نەخێر باوەڕ ناکەم
چاوەکانم پڕ بون لە فرمێسکەکانم وە وتم؛/خاوەن ئەو تابلۆیە لەکوێیە ؟/
؛/منم خاوەنەکەی/...
//
Vote
Comment
Bye
~

King -//✔️Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora