بەسەرهاتێکی ناخ هەژێن
بیخوێنەرەوە مەڵێ زۆرە دەرس وپەندی زۆر لێ وەردەگری بەئیزنی خواژن و پیاوێک لەگەڵ دایکی کوڕەکە ئێوارەیەو لەسەر سفرە دانیشتبون خەریکی خواردن بون ژنەکە بە بێتاقەتی و بێ ئەوەی هیچ بڵێت هەڵساو سفرەکەی جێهێشت کوڕەکە بەدوای داڕۆیشت
گیانە بۆ هەڵسای هیچ بوە بۆ نانت نەخوارد.
ژنەکەی گوتی بەڕاستی ناتوانم دڵم تێكهەڵدێ کاتێ ئەم دەستانەی دایکت دەبینم بەڕاستی لێم مەگرە نانم بۆ ناخورێ لەسەر یەك سفرەو سینی نان بخۆین باخواردنی بۆ جیاکەینەوە .
کوڕەکە گوتی ئەها ئەوەیە بێ تاقەتی کردوی دەی باشە گیانە
نانی بۆ جیادەکەینەوە گەر کێشەکە دەستە ڵۆجاویەکان و چورچ بوەکانی دایکم بێ بەس دەترسم بەمەش ئاسودە نەبی و دڵگرانی ئەوەبی کە لە ماڵێك لەگەڵمان دەژیت .گەر دڵگرانی ئەوەشی پێم بڵێ تا چارەیەکی لێ بکەین .
ژنەکە بەڵێ بەڕاستی دڵگرانی ئەوەشم منیش دەمەوێ حوربم ئازاد بم ئاسودە بم .
کوڕەکە باشە خۆت دەزانی گیانە دایکم لە من زیاتر کەسی نیە چی لێ بکەین باشە .
ژنەکە زۆر ئاسانە بیبە خانەی بەساڵا چوان بەڵام زوو زوو سەری لێبدەو ئاگات لێی بێ و سەردانی بکە .
کوڕەکە ئەها زۆر باشە گیانم دەی دڵی خۆت توند مەکە مادام وای لێ دەکەم بەس پێم ناڵێی بۆ باوکت تەلەفۆنی کرد گوتی بۆ نانی نیوەڕۆ سبەی دەبێ بێنە لای ئێمەو کاریشم پێتە ؟
ژنەکە هیچ نیە من پێم گوت بو دەی سبەی خۆت دەیزانی بێزارم مەکەبێ تاقەتم بڕۆ لایدایکت قاپ و شتەکان باکۆکاتەوە من پاڵ دەکەوم .
کوڕەکە گەڕایەوە لای دایکی و لەگەڵ دایکی دەستی بە نانخواردن کردەوە دایکی گوتی ها کوڕم بۆ نانی نەخوارد خێزانت هیچ بوە
کوڕەکە نا دایەکیان هیچ نەبوە تۆزێ بێ سحەتەو نەساغە
داکی گوتی تخوا کوڕم چۆن نانت پێ دەخورێ بۆ نایبەیتەدکتۆر بۆدەرمانێکی بۆ ناهێنی چۆن دەبێ هیچ نەخوات و بخەوێ.
کوڕەکە لە دڵدا دەگریا بۆ دڵ باشی دایکی و گوتی دایکە گیان نانەکەت بخۆ ئەو باشە خەمی ئەوت نەبێ
دایککە زۆری نزا بۆ کرد بۆ کوڕو بوکەکەی و دەستی لەخواردن کێشایەوە گوتی کوڕم بچم بیشێلم شتێکی بۆ بکەم .
کوڕەکە گوتی نادایە تۆزێ تر باش دەبێ هیچ نیە دایە قوربانت بم
دواتر گوتی دایکە گیان بەیانی
ئەت بەم بۆ شوێنێ هەرچی کردم ئارام بگرەو لات ئاسایی بێ باشە دایەگیان
ئیتر بەیانی سەعات دە ژنەکەی خۆی حازر کردو کوڕەکەش خۆی و دایکی ئامادەکرد گوتی با بچین بۆ ماڵی باوکت .
ژنەکە گوتی ئەی دایکت بۆ کوێ دێنی تۆ نەت گوت باشە دەیبەمە خانەی بەساڵاچوان .
کوڕەکە گوتی باشە بابچینە ماڵی باوکت دواتر لەوێوە دەیبەم .
چوون بۆ ماڵی باوکی ژنەکەی و لەوێ دوای بەخێرهاتن کردن و دانیشتن .
دواتر باوکی کچەکە گوتی دەزانی بۆچی بانگم کردون کوڕەکە گوتی نەخێر
گوتی کوڕم من ئەو کچەی خۆم زۆر خۆش دەوێ زۆر بە نازەوە گەورەم کردوە هەموو دونیایی منە ئێستاش ئەو دڵ خۆش نیە بە بونی دایکت لەگەڵتان بۆیە دەمەوێ چارەیەکی بۆ بدۆزیتەوە .
کوڕەکە گوتی ئەها بۆ ئەوە بانگتان کردوم زۆر باشە ئێمە باسی ئەوەمان کردوە حەلی کێشەکەشمان داناوە با نان بخۆین دواتر پێت دەڵێم .
کاتێ کاتی نان خواردن هات و گوتیان فەرموون با بچین نان بخۆین و هەموویان لە ژورێ بون نان دانرا کوڕەکە سەیری کرد دایکی دیار نیە بە هێواشی گوتیە ژنەکەی ئەی دایکم .
گوتی لە مەتبەخ خواردنم بۆ داناوە نامەوێ نە دڵی من نە دڵی ماڵی باوکم بگرێ لەسەر نانخوارد خەمیت نەبێ خواردنی لایە .
لەوکاتەش باوکی کچەکە گوتی جاکت کرد کچم .
ئینجا کوڕەکە هەڵسا سەرپێ و گوتی
بەڕاستی من ناتوانم ئەو نانە بخۆم
بێز دەکەم لەگەڵ کەسانێکی دڵ بۆگەن دڵ ڕەش نان بخۆم هەمووتان دەکەم بە قوربانی دەستە لۆچاویەکانی دایکم
بەخێرای چو بۆ لای دایکی بە چاوی بەفرمێسکەوە گوتی دایکە گیان دەستم بگرە با بڕۆین
دایکی گوتی بۆ کوێ کوڕم گوتی بۆ بەهەشت ئەو بەهەشتەی لە ژێر پێکانی تۆدان دایەگیان تۆ زۆر لەوە گەورەتری هەزار ژنی دڵ ڕەشی ئاوات بکەمە قوربان ڕوی کردە باوکی ژنەکەی گوتی بەهەشت بۆ من و کچەکەتان کەهەموو دونیای ئێوەیە بۆ خۆتان و ڕۆیشت.
ئەی ئافرەت کاتی کە زەواجت کرد ویستت بەختەوەربیت ئەوە لەگەڵ عایلەکەی هاوسەرت باش بەبەتای بەتی دایکو باوکی چونکە دایکو باوکی وابەئاسانی کورەکەیان گەورەنەکردوە تاوەکوو،تۆش بیان کەیتە دووژمنی یەکتری.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر کەس ئەم پۆستەی بینی ( 10 ) کۆمێنت بنووسێت .