توخوا سەیرم مەکە 😁
چیرۆکی#بةشي_يةكةم
لە ساڵۆنێکی جوان کردنی ئافرەتان دانشتبووم ،بە مەبەستی خۆ ئامادە کردنم بۆ بەژداری کردن و چوونم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری کۆنە هاوڕێیەکی پەیمانگام، هەموومان بەدەم پێکەنینەوە گوێمان لەو ئافرەتە کەمێک بەسالا چووە ڕاگڕتبوو کە تەمەنی لە نێوان (45 - 50 ) ساڵ دەبوو باسی لە پیاوەکەی دەکرد کە گوایە پیاوەکەی بەنیازە ژنی دووەمی بەسەرا بێنێ ، لە پڕ لەبەردەم دەرگای سالۆنەکە سەیارەکی زۆر گران بەها ڕایگرت و ئافرەتێکی زۆر جوان و شۆخ و شەنگی لێ دابەزی و بەرەو سالۆنەکە هات و دەرگاکەی کردەوە و هاتە ژوورەوە و سلاوێکی کرد و لەسەر کورسیەک دانشت ، کە سەیرم کرد ئەو ئافرەتە لە خانەوادەیەکی زۆر دەوڵەمند و زەنگین دەچێت ، لە جل و بەرگەکانی لەو زێر و ئەنگوستیلە و گوارە ئەلماسەکەیی کە پۆشیبوی ، لەدڵی خۆم بیرم ئەکردەوە و ئەمووت ئەبێ ئەم ئافرەتە چۆن بژی ئەبێ وەکوو شاژنێک ژیان بکات ، هەرچیەک خەیالی بۆ بکات بە ئیشارەتێک بۆی دەستەبەر بکەن و بۆی جێ بەجێ بکەن ، چونکە بەس نرخی او سەیارەی کە لێی دەخوری ، کێشەی چەندین گەنجی پێ چارەسەر دەکرا ، لەم بیرکردنەوانە بووم لەپڕ شتێکی زۆر سەیر ڕوویدا ،ئەمیش ئافرەتە زەنگینەکە لەپڕ لە قولپەی گریانی دا و فرمێسکەکانی وەکوو نمەی باران لە چاوە ڕەش و جوانەکانی ئەهاتەخوارەوە ، بەڕاستی هێندە بەکۆل ئەگریا خەریک بوو جەرگم ژان بکات بۆیی ، بۆیە دانم بەخۆما نەگرت و لە شوێنی خۆم هەستام و چومە تەنیشتی دانشتم و کلینسێکم لەجانتاکەم دەرهێنا و چاوەکانیم پێ سری و پێم ووت گیانەکەم بۆچی ئەگری کێشەی تۆ چیە ؟
زۆر بەحەسرەتەوە وەڵامی دامەوە ووتی ،،، توخوا لێم گەڕێ بابمرم ،، من بۆ مردن نەبێ بۆ هیچ شتێکی تر باش نیم ، لەم قسانە بوین ،،، هەموو ئافرەتە کەمێ بەساڵاچووەکەمان لەبیرکرد وە ئافرەتە ئامادەبوەکانی تریش هاتنە لای و هەریەکەو بەجۆرێ دڵ نەواییان دەکرد ، هەندێکی تریش بس سەیریان دەکرد،،،،
لەم قسانەبوین من پێم ووت نا لێت ناگەڕێم انجا پێم بلێ کێشەی تۆ چیە؟
ووتی چیرۆکی من دوور و درێژە
ووتم منیش هیچ کارێکم نیە گوێت بۆ ئەگرم
ووتی،
چاوەرێی بەشی ٢ بن