ڤۆت پێش خوێندنەوە
پۆڤی تۆ...
بەیانی کە لەخەو هەڵسام چووم بۆ دەستشۆرەکە دوشێکم کرد وهاتمە دەرەوە جلێکم لەبەر کردو رۆشتمە خوارەوە نانی بەیانیم خواردو ڕۆشتم بۆ کۆمپانیا
کۆتایی پۆڤ
کە چووی بۆ کۆمپانیا هێشتا جیمین نەهاتبوو بۆیە تۆش چوویتە شوێنەکەت و دانیشتیت دوای ماوەیەک جیمین هــات
جیمین:ناوت وەرە بۆ ژوورەکەم
تۆ:باشە هەر ئێستا
تۆ رۆشتیتە ژوورەوە
تۆ:بەڵێ بەڕێوبەر
جیمین:ناوت ئەبێت کارێکم بۆ بکەیت
تۆ:باشە بەڵام چ کارێک
جیمین:ئەبێت ببیت بە خۆشەویستی مـــن
تۆ:چیییی بەڵام بۆچیــــ من
جیمین: لەبەرئەوەی من پێش ۳ ساڵ خۆشەویستێکم هەبوو ناوی یوری بوو بەڵام ئەو خیانەتی لێکردم و منی جێهێشت وە ئێستاش گەڕاوەتەوەو ئەڵێت ببەوە بە خۆشەویستی من بەڵام من ئێستا زۆرم ڕق لێیەتی وە ئەویش واز ناهێنێ لەبەرئەوەش تۆم هەڵبژارد چوونکە تۆ سکرتێری منی بۆیە لەسەرتە یارمەتیم بەیت
تۆ:باشە گــەر من ڕازی بــم تا چەنێک ئەم یاریە بەردەوام ئەبین
جیمین:دوو بۆ سێ مانگ
تۆ:باشە کەواتە منیش ناچارم ئەبێت ڕازی بــم
جیمین:زۆر باشە کەواتە ئەمشەو کاتژمێر 7:00 وەرە بۆ ڕێستوڕانتی***** لەویا یوری ئەیەوێت پێکەوە بمان بینیت چوونکە باوەڕناکا کە ئێمە خۆشەویستین بەڵــام بەشێوەیەک جل لەبەرکە کە شایەنی من بێــت ئێستاش ئەتوانی بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە بۆئەوەی خۆت ئامادە بکەیت
تۆ:ئهــم باشە
تۆ لە ژوورەکە ڕۆشتیتە دەرەوە چوویتە لای سولی چوونکە تۆ نەتەزانی چ جلێک هەڵبژێریت بۆ ڕێستوڕانتەکە
تۆ:سڵاو سولــی
سولی:سڵاو ناوت
تۆ:ئەتوانی لەگەڵم بێیت بۆ بازاڕ ئەبێت جلیکی جوان هەڵبژێرم
سولی:باشە منیش خەریکبوو بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە بەڵام لەم کاتەیا جلت بۆچیــە؟
تۆ:کە جلەکەم کڕێ ئەوکات پێت ئەڵێم
سولی:باشە با بڕۆین
ئێوە چوون بۆ مۆڵ
لە مۆڵەکە
سولی:ئای ناوت ئەمە جوانە
تۆ:ئم بەڵێ جوانە
سولی:کەواتە بڕۆ لەبەری بکە
تۆ:باشە
دوای ماوەیەک
تۆ هاتیتە دەرەوە سولی شۆک لێیدابوو لە جوانیت
تۆ:بۆوا سەیرئەکەی لەبەرما ناشرینە(بە خەمباری)
سولی:کچــێ زۆر جوانی بەخوا من کوڕ بومایە یەکســـەر ئەمکردی بە خۆشەویستی خۆم
تۆ:یــا گەورەی مەکە
سولی:باشە دەی با برۆین ئایسکرێم بخۆین
تۆ:یەســــ با بڕۆین(بە پێکەنینەوە)
ئێوە رۆشتن بۆ خواردنی ئایسکرێم و لە شوێنێک دانیشتن
سولی:ئـــێ پێم ناڵێی ئەم جلەت بۆ چیبوو
تۆش هەموو ئەو شتانەی جیمینت پێوت کە پێیوتی
سولی:وایــــ باوەڕناکەم پاڕک جیمینی گەورەو گران ئەیەوێت تۆ ببیت بە خۆشەویستی
تۆ:جا چی تیایە تەنها یاریە وە من ناچار بووم کە ڕازی بـم لەبەرئەوەی یارمەتیدەری ئەوم
سولی:ئـــێ شێتە گەر ئەم یاریە ببێتە ڕاستی
تۆ:هەرگیــز شتی وا ڕونادات
سولی:باشە من دەرۆم بەیانی لە کۆمپانیا ئەتبینمەوە خوات لەگەڵ
تۆ:خوات لەگەڵ
هەرکە سولی رۆشت تۆش بەڕێکەوتی بۆ ماڵەوە
لە ڕێگا بیرتدەکردەوە
لە دڵت ئەتوت باشە گـــەر قسەکەی سولی ڕاست بێت گــەر ڕۆژێک ئەم یاریە ببێتە راستی نەخێر هەرگیز ڕێگە نادەم شتی وا ڕووبدات لەدوای ئەو ڕووداوەی بەسەرم هاتـــ ناهێڵم کەس بێتە ناو ژیانمەوە من ماوەی مانگیک ئەبێت لە کۆمپانیا کار ئەکەم بەڵام هیچ شتێک ڕووی نەداو لە نێوان من و جیمین هەر خۆشی نابێ هیچ شتێک ڕوویدابێت تۆ هــەر بیرت ئەکردەوە تا خۆت کێشا بە کەسێکا وای کرد کە بکەوی
کەسەکە:تۆ کوێری(بە توڕەیی)
تۆ:بمبورە کاتێک هەڵسایتەوە ویستت سەیری بکەیت
تۆ:ب..بەڕێز جیهوون
جیهوون:ئۆهــــ خاتوو ناوت چی دەکەی لێرە
ناوت:هیچ شتێک تەنها هاتوومەتە دەرەوە تا کەمێک هەوا هەڵمژم
جیهوون:زۆر باشە ڕات چییە بێیت بۆ ماڵەکەی من کاتێکی خۆش بەسەر بەرین
(بە پێکەنینێکی شەیتانیەوە)
تۆ:چییی تۆ تەواوی تۆ من بەچیــــ تێگەشتووی بێڕەوشت
(بە توڕەیی)
تۆ بێ ئەوەی هیچ شتێکی تر بڵیێت بە ڕاکردن ڕۆشتیتە ماڵەوە
جیهوون:لەبیر نەکەی تۆ تەنها هــــی منـــی(بە هاوەرەوە)
تۆ گوێت لێبوو بەڵام هیچت نەگووت و هاتیتەوە ماڵەوە
تۆ:ئاهــــ ئەمە چ بێڕەوشتیەک بوو بەهەرحاڵ پێویستە خۆم ئامادە کەم
تۆ چوویتە ژوورەکەت و دەستت کرد بە ئامادەکردنی خۆت جلەکانت
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. دوای ماوەیەک تەواو بوویت و بە ڕێکەوتیت بۆ رێستوڕانتەکە
هەرکە رۆشتیتە ناوەوەی ڕێستوڕانتەکە نەک بەس جیمین هەموو ئەوانەی ژوورەوە شۆک بوون بە جوانیەکەت
تۆ بەڕێکەوتیت بۆلای جیمین و یوری
تۆ:سڵاو
جیمین:واو خۆشەویستم زۆر جوانی
تۆ:سوپاس خ..خۆشەویستم
(بە شەرمەوە)
تۆ دانیشتیت
یوری......slaw amash parti nwe hiwadarm badltan bet
ئایا یوری وازتان لێدێنێت؟
ئایا ئەم یاریە ئەبێتە ڕاستی؟
ئایا جیهوون وازت لێدینێت؟
ئایا لە ڕابردووی تۆ چ شتێک ڕوویداوە؟
هەموو ئەمانە لە پاڕتی داهاتووتکایە ڕێز لە ماندووبونم بگرن بۆ بەردەوام بوونم ڤۆت بکەن
VOTE AND COMMENT💜

YOU ARE READING
ئەفـــسانەی خۆشەویـــستی☹
أدب تاريخيئەبێ بۆ چ دونیایەک بڕۆم تا یادگاری تۆم بیر نەیەتەوە..؟ ئەبێ بۆ کوێ بڕۆم کە شەوێک بیرت لێ نەکەمەوە..؟