بەشی یەکەم /نوسەر کێیە؟

506 54 13
                                    

✨Vote✨

‎عەباس مەعرووفی

‎بۆ کوردی: ئه‌فراسیاب گرامی
‎بەشی یەکەم

‎نووسه‌ر کێیه‌؟

‎هه‌ندێک له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ هه‌رکه‌س خوێنه‌واری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێ ده‌توانێ ببێته‌ نووسه‌ر.

‎هه‌ندێک ده‌ڵێن ئینسان ده‌بێ خاوه‌نی توانایی و به‌هره‌ی خوداوه‌ندی هه‌بێت تا بتوانێ چیرۆکێک بنووسێت.

‎هه‌ندێکی دیکه‌ له‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ نووسه‌ری پێویستی به‌ ڕواڵه‌تێکی تایبه‌ت نییه‌، به‌ڵام هه‌رکه‌سێ که‌ ده‌توانێ شتێ بنووسێ، بێگومان چیرۆکنووس نییه‌.
‎نووسه‌ر کێیه‌؟

‎له‌ ژیاندا به‌رده‌وام رووداوگه‌لێک ڕوو ده‌دات و مرۆڤه‌کان هه‌ر ڕۆژێ شتگه‌لێ که‌ دڵیان پێخۆشه‌ و ده‌توانن بینووسنه‌وه‌ و زۆر جار زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ بیر و زه‌ینیاندا نووسین ده‌نووسن، یان خه‌یاڵ ده‌که‌ن که‌ ده‌نووسن، به‌ڵام هه‌ر که‌ ده‌چنه‌ پشت مێزێکه‌وه‌ داده‌نیشن تا بنووسن، تێده‌گه‌ن که‌ ناتوانن.

‎بۆ نموونه‌ په‌یکه‌رتاشێ که‌ به‌ردێکی کردووه‌ته‌ بنه‌مای کاره‌که‌ی، به‌ڵام نووسه‌ر له‌گه‌ڵ هیچدا به‌ره‌وڕووه‌، واته‌ له‌گه‌ڵ کاغه‌زێکی سپی. که‌واته‌ نووسینی چیرۆک و ڕۆمان کارێکی ئاسان و ساکار نییه‌. ئه‌وه‌ی تۆ هه‌موو خه‌یاڵه‌ کۆکراو و که‌ڵه‌که‌کراوه‌کانی مێشکت بهێنیته‌ پشت مێزێکه‌وه‌ ساده‌یه‌، به‌ڵام به‌ چ شێوه‌یه‌ک ده‌یگوێزیته‌وه‌ بۆ سه‌ر کاغه‌ز، دژواریی و ئه‌سته‌می کاره‌که‌ ده‌ست پێ ده‌کات.

‎کاغه‌زێکی سپی، په‌نجه‌ره‌یه‌ک که‌ بتوانی خه‌یاڵی تێدا تاو بده‌ی. که‌مێ حه‌ز، که‌ڵه‌که‌کردنی ئه‌زموونی ژیان، خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی چیرۆک و به‌رهه‌مه‌ گرینگه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی ئێران و جیهان، پێداویستییه‌ گرینگه‌کانی نووسه‌ربوونن، به‌ڵام ته‌واوکه‌ر نین.

‎نوسه‌ر سه‌د لاپه‌ڕه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ و یه‌ک په‌ڕه‌ ده‌نووسێت. ئێمه‌ به‌رهه‌مه‌کانی چێخۆف ده‌خوێنینه‌وه‌ تا بزانین چی کردووه‌ تا ئێمه‌ نه‌یکه‌ین، به‌رهه‌مه‌کانی هەمینگوەی ده‌خوێنینه‌وه‌ که‌ بزانین چی نه‌کردووه‌ تا ئێمه‌ ئه‌نجامی بده‌ین.

‎نووسه‌ر پێویستی به‌ په‌ره‌وه‌رده‌ی بیرو زه‌ینی هه‌یه‌، بۆ چیرۆک بینین هه‌موو شتێکه‌. چیرۆکنووسێک به‌ شێوه‌یه‌ک چوارچێوه‌ی زه‌ینی خۆی په‌روه‌رده‌ ده‌کات که‌ ته‌نانه‌ت خه‌ون و ئاواته‌کانیشی بیچم و شکڵێکی چیرۆک به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌گرێ.

ئەم دیو و ئەو دیوی دەق Where stories live. Discover now