Part '32'

1.3K 301 163
                                    


ئەژیم ھێشتا...
ئیدی وەک پارچە تەختەیەکی ڕزیو بەدەم دەریاوە..
وەک تاسەی مرۆڤێک کە تازە کەسێکی لێ ئەمرێت...ئەژیم ھێشتا...

دڵ و گیانم تەزی لەگەڵ ڕوخسارە ساردەکەی کە بیست ڕۆژ لەمەوبەر پێی ووتم
"ئیتر ئێمە ناتوانین ئاسودە بین"
بۆ مەگەر ڕاست ناکات..!؟

تازە وەک شوشەیەکی شکێنراو من چاک نابمەوە...
تێھیۆنگ'یش بە ھەمان شێوە...
دوو دڵی شکاو...
دوو چاوی پڕ فرمێسک...
دوو بێ کەس...
یەکیان وێران و یەکێکیش وەک وێنەیەکی سوتاو وێرانتر...

ھیچ کات بەخت و شانس لەگەڵمان نەبوو...
من و تێھیۆنگ بۆ ئەوە دروست بوین تا تێکبشکێین...
قەت ناتوانم ئەو لە دڵم دەرکەم...
ئەبێ تا ئەبەد بسازێم لەگەڵ ئێشی ناو ناخم...

ئەزانن چی؟ زۆرترین شت کە زیاتر بێتاقەتم ئەکات، ئەوەیە کە من ھیچ شایەنی ئەو ھەموو ئازارە نەبووم کە ھاتنە ڕێگام بە ھۆی کێشەکانی باوکی خۆشەویستەکەمەوە...

ئەوە بیست ڕۆژی ڕێک تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕۆژەی کە لەگەڵ تێھیۆنگ لێک جیا بوینەوە.

لە ماوەی ئەو بیست ڕۆژەی تێپەڕی ھەموو جۆرە ئازارێکم تاقی کردەوە.
دەروونم و جەستەم یەک لە یەک ماندووترە..

من بەخۆمم ووت ئەبێ بەھێز بم و نەڕوخێم بەڵام لە دۆڕاوێک زیاتر ھیچیتر نەبووم....تەنانەت لە ھەفتەی یەکەم ھەوڵی ئەوەم دا کۆتایی بەخۆم بێنم و دەماری دەستمم بڕی...
بەڵام دیارە مردنیش منی نەویست و ڕەتی کردمەوە..

چەند بێچارە ماومەتەوە...ئاخر من ئازیزترین کەسم لە دەستدا!
بەوە نەوەستام و ئازاری دەروونی خۆشمم ئەدا!
ئەچوم سەیری ھەموو وێنەکان و چاتە کۆنەکانی خۆم و ئەوم ئەکردەوە...

"ھەرگیز بەجێت ناھێڵم" ...ئەوەم لەناو یەکێک لە نامە کۆنەکانی تێھیۆنگ دۆزییەوە ھھە..

بەڕاستی ماندوو بوم...بڕیارمدا ھەموو شتێکی کۆن بسڕمەوەو ھەموو ھەوڵێکی خۆشم بخەمە گەڕ بۆ ئەوەی ئەویش لە مێشکم بسڕمەوە.

یەکەم ھەنگاوم بۆ ئەوە، چووم ژمارەی مۆبایلەکەم گۆڕی و کۆنەکەم فڕێدا.
ھەموو ئەکاونتەکانی سۆشیاڵ میدیام داخست و سڕیمنەوە.

ئەوە بیست ڕۆژە نە قسەم لەگەڵ کردووە...نە چاوم پێی کەوتووە، نە گوێم لە دەنگی بووە....

درۆ ناکەم بیری ئەکەم وەک شێتێک!
بەڵام ناشمەوێ بیبینم...!

خۆی تەنھا بیستنی ناوەکەی بەس بوو بۆ ئەوەی دڵم دوبارە پارچە پارچە ببێتەوە...
چ جا ئەوەی چاوم پێی کەوتبا...

یـــاری ژیـــان || KTH ✔️Where stories live. Discover now