Part '37'

1.3K 328 132
                                    


جێنی ئەو ڕۆژە لە ماڵ دەرچوو بۆ بازاڕ.
دواتریش چووەوە بۆ ماڵی دایکی تێھیۆنگ.
چونکە پێی وابوو عەیب بووە کە ھیچ سەردانی خەسوی نەکردووە ماوەیەکی زۆرە.

لە دەرگایدا و خاتوو تێیۆن بۆی کردەوە.

جێنی: ئەو کاتەت باش دایە تێیۆن ؟

خ.تێیۆن: جێنی !؟

جێنی: خۆ لە کاتێکی خراپ نەھاتووم؟

خ.تێۆن: نا...فەرموو کچەکەم دانیشە.

ووتی و جێنیش بە زەردەخەنەوە چوو دانیشت.

جێنی: سوپاستەکەم.

خ.تێۆن: با من قاوەیەک بکەم.

جێنی: ئێ نا نا دایە گیان ھیچ پێویست ناکا خۆت ئەزیەت بدەی.

خ.تێۆن: ئەزیەت نییە...ئێستا دێم.

دوای پێنج خولەکێک قاوەکەی ھێنا و دانیشت.
لەو دەمە تێھیۆنگ پەیوەندی بە جێنی کرد و وەڵامی دایەوە.

جێنی: بەڵێ گیانەکەم ؟

تێھیۆنگ: چۆنی جێنی لە کوێی؟

جێنی: زۆر باشم وا لە لای دایکمم.

تێھیۆنگ: دایکت؟!...بەڵام من ئێستا لە ئۆفیسەکەی دایکت بوم؟

جێنی: ھھھە نا ئەو نا دایکی تۆ ئەڵێم.

تێھیۆنگ: ئەھا لای دایکمی یانی.

جێنی: بەڵێ وە ئێستاش قاوە ئەخۆینەوە.

تێھیۆنگ: ھمم باشە سڵاوی منی پێ بگەیەنە.

جێنی: بێگومان، دەی ئاگات لە خۆت بێ، ئێوارە یەک ئەبینینەوە.

تێھیۆنگ: باشە تۆش ھەروا.

جێنی پەیوەندییەکەی داخستەوەو قاوەکەی ھەڵگرت.

جێنی: تێھیۆنگ زۆر سڵاوی بۆت ھەبوو.

خ.تێۆن: ھھە سەلامەت بێ.

جێنی: ...ئێ دایە تێۆن...من بەڕاستی شەرمەزاری لای تۆم، چەند مانگ بەسەر ھاوسەرگیریماندا تێپەڕی بەڵام نە توانیم داوەتت بکەم بۆ ماڵەوەو نە توانیشم بێمە لات ھیچ....خۆتەزانی لەبەر نەخۆش کەوتنەکەم...

خ.تێۆن: ...کێشە نییە.

جێنی: ...ئێ من ئەمڕۆ دیارییەکی بچوکم لەگەڵ خۆم بۆ ھێنای ھیوادارم بە دڵت بێ.

یـــاری ژیـــان || KTH ✔️Where stories live. Discover now