Follow my page in instagram
(d.d._.kpopers)
فۆڵۆوی پەیجەكەم كەن لە ئینستا 💚💕Vote
Vote
Vote
40 vote bo party dahatu ✨
سێ ڕۆژ بەسەر پرسەكەی ۆھ سیھوندا تێپەڕی ...
"دەرگاكە بكەرەوە كای " سوھۆ بە كای وت كاتێك لە دەرگاكەی دەدا
"تكایە كای تكایە " سوھۆ دەپاڕایەوە
"پیویستە نان و دەرمانەكانت بخۆیت تا چاكدەبیتەوە ناتوانم تۆش لەدەستبدەم " سوھۆ بە غەمباری پێیوت
توانی ھەست بكات ھیۆنگەكەی نیگەران كردووە بۆیە دەرگاكەی كردەوە ھیۆنگەكەی خەندەیەكی بۆ ئەو جەستە لاوازەكرد كە ژێر چاوەكانی ڕەش و تاریكبوون بەبۆنەی فرمێسكەوە
دوای كردنەوەی دەرگاكە لە سوھۆ بە بێدەنگی گەڕایەوە سەر جێگەكە
سوھۆ بە خواردن و دەرمانەكانەوە ڕۆشتە ژوورەوە
دانیشت لە تەنیشت كای
"بگرە نانەكەت بخۆ پاشان دەرمانەكانت" سوھۆ پێی وت و سینی خواردنەكەی لەبەردەم دانا
كای ھیچ كاردانەوەیەكی نەبوو
تەنھا سەیری ئەو شتەی دەستی دەكرد
"تۆ وتت بە ھێنانی شتەكانی غەمبار نابم وتت كە باشدەبم وایە ؟ ئێستا سەیری حاڵی خۆتبكە " سوھۆ پێی وت