part 10

619 114 34
                                    

✨Vote ✨

-ڕاكردن ئازادی نەكردم -

كاتژمێر ٣ بوو كە سیھون گایۆنی بردە ژوورەكەی وە دواتر خۆی چووە ژووری كارەكەی گایۆن بە ھێمنی بە قادرمەكانا ھاتە خوارەوە لە دەرگای چێشتخانەكەوە ڕۆشتە لای دەرگای دەرەوە پاسەوانی لێنەبوو دەرگاكەی كردەوە سەرەتا بە ھێمنی ڕۆشت كە كەمێك لە خانووەكە دوركەوتەوە دەستی كرد بە ڕاكردن ھێشتا قاچی بریندارە چاوەكانی دادەخست كە ڕایدەكرد چوونكە بریندارە و ئازاری ھەیە وە ئەو لە شەوی ئاھەنگەكە كە جگە لە شەراب ھیچی تری نەخواردووە بەڵام ئەو ھیزی پێویستە لە ئێستا تا ڕابكات و زۆر دوور بڕوات تا بڕوات و خێزانەكەی بدۆزێتەوە ڕایدەكرد لەو شەوە تاریكە كە تەنھا مانگ و ئەستێرە بە ئاسمانەوەبوون بەسەر جادەیەكدا ڕایدەكرد ئەو دەزانێت جادەكە بەرەو ناوشار دەڕوات خانووەكە لە دەرەوەی شار نەبوو بەڵام دووربوو لە ناوەندی شاریش دەیویست تا ڕۆژدەبێتەوە ڕابكات دواتر پشوو بدات گەر پشوو بدات دەیدۆزنەوە
Ga yoon pov
بڕیاری ڕاكردنم دا دەزانم دەمەوێ بمرم گەر گەورەم بزانێ دەمكوژێت بەڵام ڕەنگە وازم لێبێنێت ئەو خزمەتكارێكی بۆ چیە ئەوەی گرنگە من ئێستا ناومم بیركەوتۆتەوە ڕادەكەم كۆتا بڕیارمە گەر بشمرم من نامەوێ ئازار بدرێم
end pov

Sehun pov
خۆرەكە دەیدا لە چاوەكانم بە ماندوێتی چاوم كردەوە ھەموو جەستەم دێشێت من لە شوێنی كارەكەم خەوتبووم لەسەر مێزەكەم دوێنێ شەوم بیركەوتەوە پێویستە لێی پرسم قژی بۆچی وابوو سەرەتا چومە گەرماوی ژووری كارەكەم لە ئاوێنەكە سەیری برینەكەمم كرد باشتربوو وە خوێنم بۆتەوە بە سوور جلەكانم گۆڕی و ڕۆشتم بەرەو ژوورەكەم دەرگاكەم كردەوە كەسی لێنەبوو بیرمكردەوە لە ژوورەكەی خۆیبێت بەڵام نا ئەو ھێندە زوو بە ئاگا نایەت چومە ژوورەكەی لەوێ نەبوو ھەموو شوێنێك گەڕام ئەوی لێ نیە بە نەفرەتبێت لە كوێیە چومە ھۆڵەكە ھاوارم بەسەر خزمەتكارەكان كرد "پشیلە لە كوێیە "ھاوارم كرد "گەورەم لە شەوی ئاھەنگەكە كە لەگەڵ تۆ ھات نەماندیوە "بۆی ڕونكردمەوە ئاھ ئەو گەمژانە چومە ژوری كارەكەم سەیری كامێرەكانم كرد ھەستم كرد گەرم داھاتم بەھۆی توڕەییەكەم چۆن چۆن بوێری دەكات بێ فرمانی گەورەكەی كۆشك جێبێڵێت و ڕاكات پێیوایە ھێندە ئاسانە دەتدۆزمەوە پشیلە ئەوكات ھیچ بەزەیم نابێت چەكەكەم ھەڵگرت و بە پاسەوانەكانم وت بگەڕێن بە دوایدا دەیكوژم ئەم جارە بە دڵنیاییەوە چومە كۆمپانیا كارم نەدەكرد تەنھا ھەوڵی دۆزینەوەی پشیلەمدا كای و سوھۆش دەگەڕان دەیانویست ڕونیكەمەوە كە بۆ ڕایكردووە بەڵام من ھێندە توڕەم لە ئێستادا نە قسە دەكەم نە ڕوونكردنەوە تەنھا دەمەوێ ئەو نەفرەتیە بدۆزمەوە بێ گومان لە ترسا ڕایكردووە دەبێت خراپتری نیشانبدەم
end pov

گایۆن بەردەوامبوو لە ڕۆشتن ئێستە لە ناوەندی شارەكەیە سەیری گەورەیی سیئۆلی دەكرد سەرسامبوو وە ماندوو بوو برسی بوو چوە لای چێشتخانەیەكەوە خاتوونێكی پیری لێبوو گایۆن سەیری خواردنەكانی دەكرد خاتوونە پیرەكە بەزەیی پیاھاتەوە كەمێك خواردنی پێدا گایۆن سپاسیكرد خواردنەكەی خواردو كەمێك باشتربوو ئێستا دەتوانێت زیاتر بڕوات بەڵام بۆ كوێ بچێت پاشان چووە لای كەنار دەریاكە سەرسامبوو بە قەرەباڵخیەكە قاچەكانی كردە ئاوەكە ھەستێكی خۆشی ھەبوو وەك بڵێی زۆر بیری دەریای دەكردوو ئەو شازادەی دەریایە گایۆن ھەر لە كەنارەكەبوو تاكو خۆرئاوابوون دواتر بە شەقامەكانی سیئۆلدا دەڕۆشت

پشیلەكەم ✨حيث تعيش القصص. اكتشف الآن