56 2 0
                                    

چۆنی ئاوێنەکەم,تۆ تاکە کەسی کە ڕاستی ڕوخسارم پێدەڵێی تاکەکەسی هەست بە ماندووبونی دەرونم دەکەیت ئاوێنە ئاوێنەی دیوارەکەم پێم بڵێ کێ جوانترینە لەم شارە پێم بڵێ ئەگەر ئەو ڕاستیە بم ڕوخێنێ یان لە خۆبایم بکات ئەو ڕاستیە بڵێ ڕوخسارم بۆ ژاکاوە بۆ دوای ڕۆشتنی یارم ڕوناکی لە چاوەکانما نەماوە پێم بڵێ کە من جوانترینم ئەمەوێ بە خۆم بڵێم خۆشم ئەوێی کات تێپەڕی بۆم دەرکەوت خەفەت خواردن لە بابەتێک کە تێپەڕیوە خەفەتی لێ بخۆیت هیچ گرنگ نیە هیچ ڕونایات جگە لە تێکچونی دەروون و ڕوخسارت بەیانیت باش ئاوێنەکەم وا هەست ئەکەم ئەم بەیانیە زۆر باش و جوانم ڕوخسارم زۆر جوانە وایە ئەو جێی هێشتم فرمێسکی زۆری پێ ڕشتم بەڵام هەر لە ئێستاوە بڕیارێک بەڵێنێک ئەدەم بەڵێن بێ ئەم جارە کە هاتمەوە ڕوبەڕوت لە ناخی دڵمەوە بە دەنگێکی بەهێز بەبێ ترس وشە نەخۆمەوە و شەرم نەکەم لەو کاتەدا سێری چاوەکانم ئەکەم لە ئاوێنەی دیواری ژورەکەم ئەڵێم :من زۆر شانازی بە تۆوە ئەکەم سەڕەڕای ئەو خەم و پەژارە و بێتاقەتیە هەر ماویت هەر لەسەر پێکانت وەستاوی تۆ زۆر جوانیت من زۆر لە خۆم ڕازیم و دڵم بە خۆم خۆشە زۆر سوپاسی خۆم ئەکەم کە سەڕەڕای ئەو هەموو کێشەو ئازارە ماوم و کە هەم و خاوەنی خۆمم نەبوموتە دیلی دەستی کەس زۆر خۆمم خۆش ئەوێ لەوانەیە ئەوەی گوێی لەم قسانەم بێ بە شێتم بزانێ بەڵام من هەنگاو ئەنێم بەرەو بەهێز بوون دوورکەوتنەوە لە ئازاری ڕابردوو.وایە من شتم زۆر بەسەر هات خەمم زۆر خوارد بەڵام ئەمە پێناسەی من نییە ,شەرت نییە هەر شتێک لێهاو پێناسەی تۆ بکات شەخسیاتت هەڵسوکەوتت ڕێز گرتنت لە کەسانی بەرامبەر پێناسەت ئەکات ئاوێنەکەم بەڵێن ئەیەم پێئەکەنم ئەو هەموو ئازار و ناڕەحەتیانە فەرامۆش ئەکەم یەک جار دێمە ژیان ژیان یەک جارە دووبارە نابێتەوە


پارتی یەکەم ☽

ئاوێنەی دیوارەکە ✺Where stories live. Discover now