✧ Angel's Destiny : Part 1 Starting ✧

1.5K 198 381
                                    



Enjoy reading

✧✧✧✧✧✧
A
N
G
E
L
✧✧✧✧✧✧

« شـانـشـینـی فـریـشــتـەکـان »

لـە بـاخــچە گـەشـاوەكەـی وڵاتـی فـریـشـتەكان ، لە كەشـێـكـی فـێـنك دا كە پـڕە لە دەنگی جـیوەجـیوی باڵــندە ڕەنگـاوڕەنگ و جـۆراوجـۆرەكان لەگەڵ جوڵانی گەڵای دار و گژوگـیاكان بەهـۆی بەركەوتـنی شـنەبایە هـێـمـن و نـیـانەكەی كە ئارامی بـەدڵــ دەبـەخـشـێـت لەگەڵ سەیركردنی سەمایی گوڵە باغە سەرنجــ ڕاكێـشــەكان ~~~~~ ئەم شـوێـنـە ناو دەبـرێت بە ( بـەهـەشـتـی فـریـشـتەكان )

لە نـێو گوڵە باغـەكان خاتوونێـکـی شۆخ و شـەنـگ  وەســتاوە كە عـەزییـەیـێـكی سـپــی نەخـشـێـنراو بە گوڵی پۆشــیووە كە سـەما دەكات لەگەڵ بایی باخـچەكە


شازادە خاتوون هـەناسەیەكی هـێمنی هەڵـمژی لەم شـنەبایە پاكە كاتێك گوڵە باغەكەی دەستی لەناو سەبەتەكەی دانا پێش ئەوەی دوبارە خۆی بچەمـێنـێتـەوە و گوڵە باغـێكی تر هەڵبگرێت لەسەر زەویەكە تا بیخاتە نێـو سەبەتەكەیەوە ، شازادە خاتوون ئەیەوێت بەهۆی گوڵە باغەكانەوە دڵی برا گەورەكەی خۆش بكات و دوبارە بتوانێـت زەردەخەنە جوانەكەیی ببیـنێت

ئەم دیمـەنە زۆر جوانە بەڵام دڵی شـازادە ئاسـوودە نـیە بەهۆی نیگەرانی بۆ برا گەورەكەی ، ئەو خۆی لە ژوورەكەی دا بەنـد كردوە و تەنانەت زۆر بە كەمی ژەمەكانی دەخـوات وەك ئەوەی تەنیا بەشی ( ژیان ) بخوات تا بتوانـێت بەردەوام بێت وەك سەركردەیەك و پێشـڕەوێـك بۆ فریشتەكانی تر ~~~ ئەزانێت كە ئەو پێویستە بەهـێز بێـت تا چاودێری خەڵكی وڵاتەكەی ( شـانشـینـەكەی ) بكات و بیـانـپارێزێـت بەڵام ئـەنجام
دانی ئەمە زۆر ئەسـتەمـە دوای ڕووداوەكە~~٠



شازادە خاتـوون ( ئێلینا ) دوای كۆكردنەوەی گوڵە باغـەكانی گەڕایەوە نێو كۆشكە بچـوكەكەی كە خۆی و برا گەورەكەی تیای ئەژین ، بە خەندەوە ناوی براكەی هـێنا و بانگی كرد تا سەبەتە پڕ لە گوڵە باغەكانی نیشان بدات

" براكەم لوهان "

بانگی كرد بەڵام لە بەرامـبەر دا تەنیا بێدەنگی سڵاوی لێ كرد

سەبەتە گوڵەكەی بە هێمنی لەسەر مێزە سپـیەكە دانا كە ڕازێنـرابەوە بە قوماشی گرانـبەهای سپی نەخشـێنراو بە جوانتـرین و سەرنج ڕاكـێشـترین شێوە ، بە هەنگاوی هـێـمنەوە نزیك كەوتەوە لە دەرگا زێڕینەكە بێگومان ئاشكرایە كە هێشتا براكەی لە ژوورەكەی خۆی دا نەهاتۆتە دەرەوە

Angel's Destiny Where stories live. Discover now