✧ Enjoy reading ✧✧✧✧✧✧✧
✧ D ✧
✧ E ✧
✧ V ✧
✧ I ✧
✧ L ✧
✧✧✧✧✧✧« شـانـشـینـی شـەیـتانـەکـان »
لەگەڵ بەركەوتنی هەناسە گەرمەكانی و نزیكی ڕووخساری زیاتر وای لە شازادە ئێلینا دەكرد كە
بترسێت و لە هەناسەدان بوەستێت ، وەك پەیكەرێك لە مۆزەخانە كە توانایی جوڵەكردنی نەبێت" چی دەكەیت لێرە ؟ "
ئەو كەسە بە تێڕوانینێكی تیژەوە پسیاری لە ئێلینا كرد ، چاوە تیژەكانی بەس بوو بۆ ئەوەی دڵی ئێلینا بخاتە لەرزەوەبێگومان ئێلینا درۆ ئەكات ئەگەر بڵێت ناترسم چونكە دوای هەموو ڕووداوەكان ئێلینا سەرپێچی یاساكانی سەركردەی كردوە و گوێڕایەڵی نەكردوە كاتێك داوای كرد لە ژوورەكەی دا بێتە دەرەوە كەواتە ئێستا ئێلینا چاوەڕێی سزاكەی دەكات و ئەزانێت خۆی تاوانبارە
"ئاھ مــن __ئێھــ مــ_نــ "
ئێلینا بە تەواوی زمانی تێك ئاڵا بوو و هیچ وشەیەكی گونجاوی بە خەیاڵ دا نەدەهات تا وەڵامی كریس بداتەوە" گرینگ نیە بەلامەوە ، تۆ ڕێگاپێدراویت كە هەركاتێك بتەوێت بێیت بۆ ئەم كتێبخانەیە "
كریس دووركەوتەوە و ئاسایی وەڵامی دایەوە كە جێگای سەرسوڕمان بوو بەلای ئێلیناوەكریس زەردەخەنەیەكی هێمنی بۆ كرد و وتی پێش ئەوەی بڕوات
" وەرە با بتگەڕێنمەوە بۆ قەڵاكەت ، لە شەوی تاریك دا ئێرە مەترسیدارە بۆیە باشترە لە ژوورەكەت بمێنیەوە "
كریس دەستی ئێلینای گرت و بەدوای خۆی ڕایكێشا بۆ دەرەوە لە كتێبخانەكەهەموو ئەم ڕەفتارانەی كریس زیاتر ئێلینای سەرسام دەكرد ، وا دەردەكەوێت كە ئێلینا بە هەڵە بیری لە
كریس كردبێتەوە لەوانەیە بەمشێوەیە خراپ نەبێت و نایۆن ڕاستی كرد بێت لە وەسف كردنی" شەوت شاد فریشتە"
كاتێك وەستان لە بەردەم دەرگای قەڵاكەی ئێلینا ، كریس چرپاندی بە گوێی ئێلینا كە دڵی لەگەڵ
تواندەوەكریس ئێلینای جێهێشت لەگەڵ پسیارە زانینخوازەكانی كە خەریكە بە زیندووی قوتی دەدەن ، ئێلینا بیریدەكردەوە كە بۆچی كریس ئاوا ڕەفتار دەكات ؟ئایا توڕە نیە دەربارەی دوێنێ ؟ ئایا ئەكرێت ئێلینا دەرفەتێك بدات بە كریس و هەوڵی خۆشویستنی بدات ؟ هەرچۆنێك بێت بەمزوانە لەسەر پەڕەی فەڕمی واژووی هاوسەرگیریەكەیان دەكەن تا دوا هەناسە پێویستە ئێلینا لەگەڵ كریس بمێنێتەوە تا ئەوكاتەی هاوسەری كریس بێت
ئەمە ئەبێتە ڕێكەوتنی نێوان فریشــتەكان و شــەیتانەكان بۆ ژیــانێكی ئاشــتی لەگەڵ یەكـتری بەڵام ئایا
هەموو شــتێك بەم شـێوەیە بەڕێوە دەچێت كە پلانمان بۆ داڕژتووە ؟
KAMU SEDANG MEMBACA
Angel's Destiny
Fiksi Penggemarچارەنوسی فریشتە جۆری چیڕۆك : خەیاڵی ، خۆشەویستی ، قوربانیدان لە پێناو خۆشەویستی كورتەیەك لە چیڕۆك :- هەمیشە شەڕ هەیە لە نێوان فریشتەكان و شەیتانەكان ، چی ئەگەر گەورەترین و بەهێزترین شەیتان دەست بگرێت بەسەر شوێنی فریشتەكان ؟ شازادەی فریشتەكان ناچا...