PART 37

1.3K 256 80
                                    

AUTHOR's.POV

جیمین و لیهۆ و سوهی بەخێرای ڕۆشتنە نەخۆشخانە جیمین یەکەم شت کردی ڕۆشتە لای کارمەندی نەخۆشخانەکە لەکاتێکدا سوهی لیهۆ فرمێسک لەچاوەکانیان نەدەوەستا

"کـ کـەمێک پێش ئێستا دوو کەسیان هێنا بۆ ئێرە"
جیمین خێرا ووتی

"ئۆهـهـ......بەڵێهـهـ........بچۆ ژووری مردووەکان"
کچەکە ووتی

"مەبەستت چییە لە ژووری مردوو"
جیمین هاواری کرد

"من ناتوانم زانیاری زیاتر بدەم لەویا هەموو شتێک ئەزانی"
کچەکە ووتی
لیهۆ و سوهی و جیمین بەرەو ژوورەکە ڕۆشتن

.............

لیهۆ و سوهی وەک شێت لەسەر لاشە مردووەکەی دایک و باوکیان ئەگریان جیمین تەنها سەیری خوشکە بێچارەکانیی ئەکرد و فرمێسک لەچاوی ئەهاتە خوارەوە لەناکاو کەسێک هاتە ژوورەوە

"سڵاو بەڕێز جیمین.....ئەتوانین کەمێک قسە بکەین"
ئەفسەرەکە ووتی
جیمین بەبێ وەڵام دانەوە لاگەڵ ئەفسەرەکە ڕۆشتە دەرەوەیی ژووری نەخۆشخانەکە

"ئەو کارە بەئەنقەست کراوە!!"
ئەفسەرەکە ووتی
جیمین خێرا سەیری کرد

"دایکت بەرگەیی نەگرتوە بۆیە هەر لەویا گیانی لەدەستدا بەهۆیی ئەو ئاسنە شکاوەیی ئوتومبێلەکە کە لەسکیەوە ڕۆشتبووە ژوورەوە......وە باوکت حاڵی خراپ بوو چونکە برین لەملی هەبوو توشی خوێن بەربوون ببو نەیانتوانی خوێنەکە بوەستێنن هەر لە ڕێگادا مردووە.......بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوەمان کردووە ئوتومبێلەکە ئیستۆپەکەیی لەکار خرابوو"
ئەفسەرەکە ڕوونی کردەوە
جیمین دەستی کردبوو بە مست

"بیدۆزنەوە...."
جیمین بەدەنگێکی تۆنی توڕەی ووتی و ڕۆشتە ژوورەوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جینجوو خۆی هەڵدایە سەر سیسەمەکە دوایی ئەوەیی گەرماوێکی کرد لەناکاو پەیوەندیەکی بۆ هات

"ئاییـــــ.......باشە بۆ هیچ کەسێک وازم لێناهێنێ"
جینجوو بەنوزەوە ووتی و پەیوەندیەکەیی هەڵگرت

"بەڵێ چ حەیوانێکم لەگەڵە"
جینجوو بەبێزاری ووتی

"جینجوو....ئەوە منم یۆنگی"
یۆنگی ووتی

"ئۆهـهـ.....بەڕاست تۆش پشیلەی فەرقت نیە لەگەڵ حەیوان"
جینجوو بەبێزاری ووتی

"ئای خوایە جینجوو تۆ چییت لێ بەسەر هاتووە؟.......ئەمڕۆ لە کافتریایی٭٭٭٭٭ یەکتر ئەبینین"
یۆنگی ووتی

---What Is Love?--- {M.Y} Last Season✔Where stories live. Discover now