PART 38

1.3K 260 148
                                    

AUTHOR's.POV

وە بێگوومان هەندێک کەسی کۆمپانیا لەم پڕۆسەیە ئامادە بوونە.......ئاسمان ڕەنگی گۆڕا هەورەکان لێک نزیک بوونەوە ئاسمان بەتەواویی بەهەور داپۆشرا شوێنەکە تاریک بوو ئاو کەوتە سەر دەستی یۆنگی.....یۆنگی سەیری ئاسمانی کرد دوای چەند چرکەیەک هەورەکان دەستیان کرد بەگریان وەک ئەوەیی ڕۆژێکی ناحۆشت هەبێ ئاسمانیش بیەوێ خەمەکەتی لەگەڵ دابەش بکەیی ئەو جلە ڕەشانەیی بەر هەموویان تەڕ بوو ئایا کێ پێشبینی ئەکرد باران ببارێ بۆیە هەموویان بێ چەتر بوون یۆنگی تەواوی کاتەکە بەئازارەوە سەیری ئەو کچەیی ئەکرد کە خۆشەویستیەکی تاک لایەنەیە....بەڵام یۆنگی نەک خۆشی بووێ بەڵکو ئاشقیەتی ئەو بەزۆر خۆی گرت بوو تاکوو باوەش لەلیهۆ نەدا قوتابیەکان بەهێواشی کەم ئەبوونەوە جاکسۆن و یۆنجوون زۆر بەخەمباریەوە لەدیمەنەکەیان ئەڕوانی وەبێگومان ئەگریان چونکە بەڕێز کیم وەک مامێکی ئەوان وابووە جیمین وەستابوو و سەیری بەرامبەری ئەکرد وەک ئەوەیی بیر لەشتێ بکاتەوە لیهۆ ئەیویست نەگری بەڵام.........چ شتێک لە دایک و باوک گرنگترە.......دایک......دایک چییە؟.....زۆر شتە بۆ منداڵەکەی یەکم کەسە وات لێئەکا فێر بییت ژیان چییە.........وات لێئەکا دڵ خۆش بییت.......ئەی باوک؟.....بێگومان ئەویش یەکێکە لەخۆشەویسترین کەس کە وات لێئەکا پێبکەنی ئەی چی دەربارەیی کارکردن ئەو فێری کارت ئەکا........بەڵام دایک و باوک هەیە هی ئەوە نیە پێی بڵێی دایک و باوکیش.........پێویستە قەدری کەسە ئازیزەکانتان بزانن پێش ئەوەیی لەدەستی بەن...........پێم وابێ تا درەنگ نەبووە پێویستە بچییت و باوەشیان لێبگری و سوپاسی چاکەکانیان بدەیەوە...........لیهۆ و سوهی لەسەر ئەو خۆڵە تەڕە دانشت بوون و ئەگریان قوتابیەکان ئەوێیان جێهێشت بوو مامۆستاکانیش جگە لە جین و جینجوو و تای و یۆنگی و جۆنگکووک لەویا مابوونەوە.....جنجوو هەوڵی ئارامکردنەوەی هاوڕێکانیی ئەدا لەکاتێکدا خۆشی ئەگریا.....جین قسەیی لەگەڵ جیمین ئەکرد.......

"یۆنگی دەی بڕۆین"
تای ووتی

"تای تۆ بڕۆ ئێمە کێشەمان نییە"
جۆنگکووک ووتی
تای سەری جوڵاند و ڕۆشتە لای جیمین

"خودا لێیان خۆشبێت"
تای ووتی  و سەیری جیمینی کرد

"سوپاس"
جیمین بەدەنگێکی ئازارەوە ووتی کاتێ شوێنی فرمێسک لەسەر ڕوومەتەکانیی بەدیدەکرا
تای خێرا جیمینی لەباوەش گرت

"خەمت نەبێ جیمین هەموو شتێک باشتر ئەبێ"
تای ووتی
جیمین تای لەباوەش گرتەوە
لێرە خاڵێکی گرنگ دیاری بکەن.......ئایا ئەوە نابێتە هۆیی هاوڕێیەتی؟

"جیمین"
لەناکاو هانی ووتی
جیمین لەباوەشی تای هاتە دەرەوە

"جیمین من من ئەمڕۆ بەمەم زانی ببورە"
هانی ووتی و گریا

---What Is Love?--- {M.Y} Last Season✔Where stories live. Discover now