{😈ⓟ.23}

3.6K 547 74
                                    

*تــکــایــە*
*ڤــۆت پــێــش خـوێـنـدنـەوە*
☆*:. 𝘰(≧▽≦)𝘰 .:*☆

لەپڕ گازی لە ملت گرت لە تاو ئازار هاوارتکرد هەرگازی لێی ئەگرت و هاوارت ئەکرد دوورکەوتەوە ددانەکانی دەمی هەمووی خوێن بوو،بەشەیتانی پێکەنی سەیری دەموچاوە ماندووەکەتی کرد  ئەگریایت و بەقورسی هەناسەت ئەدا.

تای꞉وانەیەک بۆتۆ ئەی سۆزانی.

چووەدەرەوە و دەرگاکەی داخست،کەوتیتە سەر زەویەکە باوەشت لە قاچەکانتدا،دەستتکرد بە گریان تا دەهات دەنگی گریانەکەت زیاتر ئەبوو بەقورسی هەناسەت ئەدا بەهۆی گریانەوە.

تۆ꞉ئایــ......خوایە...تکایە.....یارمەتیــ
مبدە.....تکایە...بیوەستێنە...لە ئازاردانی...من...تکایە.

نیوکاتژمێر تێپەڕی له گریانەکەت بە قورسی هەڵسایەتەوە چوویتە گەرماوەکە،لە ئاوێنەکە سەیری ملت کرد،ددانەکانی زۆر بە جوانی لەسەر ملت دەرکەوتبوون،خوێنی سەر برینەکە وشکبوبویەوە،چاوەکانت داخست شوشەیەکی بۆنت هەڵگرت و کێشات بە ئاوێنەکەیا شکا و پارچە پارچە بوو،دانیشتیت و دەستتکردەوە بە گریان،خۆتت لە ناو پارچە ئاوێنەکان ئەبینی یەکێک
لە پارچە ئاوێنەکانت هەڵگرت و خستتە دەماری دەستت زۆر بێزاربوویت لە ژیان هەموو ڕۆژێک مردنێک ئەمریت،خوێن لە دەستت هات،وەستایت کاتێک گوێیت لە دەنگی مینسون بوو.


تۆ꞉چیە؟.

مینسون꞉خاتوون،بەڕێز تای توشی ڕوداوی هاتووچۆ بووە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

تۆ꞉خوا سزای ئەدات.

هەڵسایتە سەر پێ.

تۆ꞉تۆ بڕۆ مینسون،من جلەکانم ئەگۆڕم و یەم.

مینسون꞉باشە.

تۆ꞉من دڵخۆش نیم لە هەمان کاتیشدا دڵتەنگ نیم چونکە شایەنیەتی،باشترە بمرێ.

جلەکانت دانا چوویتە ناو بانیۆکە.

تۆ꞉با بڕوا بۆ دۆزەخ من کەمێک پشوو بەم.

کاتژمێرێک تێپەڕی تۆ خۆتت شوشت جلت لەبەر کرد برینەکەی ملت پێچا و قژە کورتەکەت شانە کرد چوویتە خوارەوە مینسون-ت بینی.

مینسون꞉بۆ دواکەوتی خاتوون شۆفێرەکە چاوەڕێی تۆیە لە دەرەوە.

تۆ꞉(لە دڵی خۆت)نامەوێ بیبینم.

چوویتە ناو سەیارەکە،کات تێپەڕی
تۆ لە ناو مەمەڕی نەخۆشخانەکە دەڕۆیشتی،بەدوای ژووری
ژمارە203..ئەگەڕایت،لە پڕ خۆتکێشا بە کەسێکا سەیرتکرد بەڕێزکیم بوو.

❥︎𝐷𝑒𝑣𝑖𝑙✞︎Where stories live. Discover now