لویسا زۆر برری کردەوە و دوبارە ڕۆشتەوە بۆ ژێرزەمینەکە و ڕۆحەکە هەستی کرد کە لویسا زانیویەتی ڕۆحەکە لەوێیە بۆیە ڕۆحەکە ناچاری وایکرد لە لویسا کە بیبینێت لویسا کاتێک ڕۆحەکەی بینی زۆرتر ترسا نەیدەزانی سەیری ڕۆحەکە بکات یانیش لە ترسا ڕاکات هەرچۆنێک بێت لویسا ویستی ڕاکات بەڵام ڕۆحەکە درگاکەی لێ داخستوو گوتی تکایە مەڕۆ مەترسە من ئازارت نادەم تکایە دوای لویسا گوتی تۆ چۆن ئازارم نادەیت تۆ ڕۆحیت ڕۆحەکە گوتی من ئازاری کەس نادەم لویسا گوتی بەڵام تۆ دەستی ئەو کوڕەی دارستانەکەت شکاند بۆچی؟
ڕۆحەکە گوتی چونکە ویستی دەست بدات لەتۆوە لویسا گوتی بەڵام بۆ تۆ پارێز گاریم لێ دەکەیت ڕۆحەکەش گوتی چونکە چونکە چونکە نامەوێت ئازارت پێ بگات و تۆ هیچت نەکردوە بۆچی ئەو کوڕە دەبێت دەستت لێ بدات ڕۆحەکە لەم قسەدا درۆی کرد پێ نەوت کەوا لویسای خۆشەوێیت پاشان لویسا گوتی تۆ بۆ ڕۆحیت و بۆ مردیت ڕۆحەکە گوتی چونکە من لەلایەن ژنێکەوە زۆر ئازار درام و بەهۆی ئازاری زۆرەوە مردم و دوای بەشێوازێکی جوان و باش نەنێژرام و پرسەم بۆ نەکرا بۆیە ئێستا ڕۆحم و ئەگەر پرسەم بۆبکەن لەدڵەوە من نامێنم لویسا گوتی نازانم بڵێم چی !!!! لویسا گوتی ئایا ئەگەر بزانن تۆ ڕۆحی چیدەبێت ئەویش گوتی کەس نایەتە ئەم خانوە لویساش گوتی زۆر خەمبارم بۆتۆ
دوای قسەکردنیێکی زۆر لویسا چوە ژورەکەی و ڕاکشا و زۆر خەمبار بوو بۆ ڕۆحەکە و بەدەم خەمباریەوە خەوی لێ کەوت.....
![](https://img.wattpad.com/cover/239128976-288-k697300.jpg)
YOU ARE READING
ڕۆحێکی ئاشق
Horrorکوڕەکە ویستی دەست بدات لە قژی لویسا و دەست بهێنێت بەسەری لویسادا بەڵام ڕۆحەکە دەستی کوڕەکەی ۆی .گرتوو دەستی شکاند و لویسا و سام و سان ڕایان کرد زۆر ترسان و سەریان سوڕما و لویسا خێرا لەگەڵ براکانی گەڕانەوە ماڵەوە و لویسا چوە ژورەکەی و درگاکەی قفڵ ک...