بەیانی کاژمێر ٧ئێوە هەستان خۆتان شوشت و چوونە خوارەوە
جلەکەت
جلەکەی یۆن سوو
نانتان خوارد بەڕێکەوتن بۆماڵی سێهوونکۆشکەکەی سێهوون کاتێک ئێوە سەیرتان کرد شۆک بوون لەگەورەیی ئەو کۆشکە ئێوە ڕۆشتنە ژورەوە بەڵام پاسەوانێکیان هێنا دەرەوە کەوا دەستوو لاقی لێکرابۆوە هەموو جەستەشی بەخوێن داپۆشرابوو تۆش زۆر ترسای
تۆ: یۆن سوو تکایە بابگەڕێینەوە ئێرە زۆر مەترسی دارە
یۆن سوو: ئای دەوەرە دەی ئەی گوێت لەدایکی سێهوون نەبوو وتی ئەو خزمەتکارەکان ناکوژێ
تۆ: کێ دەڵێ بەئەنقەست وای وت هەتا ئێمە کاربکەین لەگەڵیان
یۆن سوو: یاه دە...... قسەکەی بڕا بەهۆی کەسێک
کەسەکە: ئۆه ئێوە هاتن
تۆ: بەڵێ خاتوون بەڵام ئێستا ئێمە چیبکەین
خ.ئۆه: خزمەتکار
خزمەتکار: بەلێ خاتوون
خ.ئۆه: خێرا ئەوانە بەرە سەرکارەکانیان
خزمەتکار: بەسەرچاو هەرئێستا تکایە لێرەوە وەرن