لە پەیوەندیەکە..
من : سڵاو بەڕێز هیۆنجین
هیۆنجین : سڵاو .. بڕیارتدا؟
من : ڕاستی هێشتا نا بەڵام دەمەوێ کاتەکە بزانم چەند بۆ چەندە؟
هیۆنجین : لە حەوتی بەیانی تا هەشتی ئێوارە
من : زۆر باشە...من ئەوەم دەویست...
هیۆنجین : واتا ڕازیت؟
من : بەڵێ
هیۆنجین : باشە کەواتە من ئێستا ناونیشانی کۆمپانیاکەت بۆ دەنێرم تۆش بەیانی وەرە
من : باشە هەرچی تۆ بتەوێ..خوات لەگەڵ
هیۆنجین : خوات لەگەڵ..دواتر ناونیشانەکەشی نارد..ئەمە بۆ من زۆر باشە کارێکی تریشم دۆزیەوە...هیوادارم بەباشی تێپەڕێ..
ـ بەیانی ـ
هەستام و گەرماوێکم کرد و خۆم ئامادە کرد و بەڕێ کەوتم...
جلەکە
گەشتمە ئەوێ ڕۆشتمە لای ئەو "ناوی چیە تخوا؟🤔"من : سڵاو خاتوون
؟؟؟ : سڵاو فەرموو؟
من : هاتووم تا بەڕێوبەر ببینم
؟؟؟ : بەچ هۆکارێک؟
من : بۆ کاری سکرتێری
؟؟؟ : زۆر باشە ئێستا پێی ڕادەگەیەنم..
؟؟؟ : ئێستا دەتوانی بڕۆی
من : بەڵام لەکوێیە؟
؟؟؟ : بڕۆ بەشی سەرەوە واتا قاتی سێیەم هەرکە هاتیەدەرەوە بەلای دەستە ڕاست بڕۆ لەسەر دەرگاکە نوسراوە..
من : زۆر سپاس کاتێکی خۆش..
؟؟؟ : شایەنی نیە لەخزمەت داین..ڕۆشتمە ئەوێ و لەدەرگام دا...
هیۆنجین : وەرە
چوومە ژوورەوە..ئەڵاااا دەتوێمەوە خوایە ئەوە بۆ ئەوەندە جوانە؟! ئاییی زۆر پیاوانە دەردەکەوێ ئەی ئەو دەنگە قوڵەی من دەکوژێ لە کۆتاییا دڵنیام!!!
هیۆنجین : دانیشە
من : باشە چ کارێک هەیە تا بیکەم؟ یان لەکەیەوە دەست پێ بکەم؟
هیۆنجین : هەر ئەمڕۆ دەست پێبکە..بەڵام پێت باشە موچەکەت ڕۆژانە بێت یان مانگانە؟
من : مانگانە بێت باشترە...
هیۆنجین : زۆر باشە..
من : ئێستا پێویستە چی بکەم؟
هیۆنجین : جارێ کارم نیە دەتوانی کەمێک لەناو کۆمپانیاکە بگەڕێی تاوەکو شارەزا بیت لێرە...
من : ڕاست دەکەیت..کەوایە من دەڕۆم هەر کارێکت هەبوو بانگم بکە...
هیۆنجین : فەرموو...بەمە ئاگادارت دەکەمەوە
من : سپاس...ئامێرێکی بچوکی دا پێم و منیش وەرم گرد و دواتر ڕۆشتم...باشە من ئێستا چی بکەم؟ ئەی بچمە کوێ؟
بابڕۆم بۆ خوارەوە...ڕۆشتم و دەستم لەپشتمەوە گرتبوو..زۆر بەهێواشی دەڕۆشتم وابزانم دەمەوێ شارەزا بم بەڵام سەرنجی هەمووانم ڕاکێشاوە بۆخۆم هههه...لەناکاو دوو کچ هاتنە پێشم...
؟؟؟ : سڵاو
؟؟؟ : سڵاو
من : سڵاوتان لێبێت
؟؟؟ : تۆ نوێیت؟
من : بەڵێ من نوێم
؟؟؟ : کارەکەت چیە؟ لەبەشەکەی ئێمەیت؟
من : نانەخێر من سکرتێری بەڕێوبەرم
؟؟؟ : همم زۆر باشە
؟؟؟ : یەک بناسین؟؟
من : بێگوومان!
؟؟؟ : من هواسا خۆشحاڵم بە ناسینت
؟؟؟ : منیش لیسا خۆشحاڵم بەناسینت"هەر دەبی قلەکەی خۆمی تێدابی قسەشم ناوێ😎"
من : منیش کاڕۆڵ خۆشحاڵم بەناسینتان
هواسا : تۆ خەڵکی کوێیت؟ بیانیت چونکە بە کۆریەکان ناکەیت؟
من : ڕاستە من خەڵکی ئێرە نیم من خەڵکی بەریتانیام
لیسا : واو بەریتانیا؟ ئەی چۆن وا بەباشی بە کۆری قسە دەکەیت؟
من : هاوڕێکەم فێری کردم کاتێک لە بەریتانیا بووین..ناوی کێڤن بوو ئەو باوکی کۆری بوو هەر بەو هۆیەش منیشی فێرکرد دواتر لەگەڵ ئەو هاتین بۆ کۆریا...وە لێرەش زیاتر فێربووم..
هواسا :زۆر باشە..بابڕۆین قاوەیک بخۆین..
من : بێگوومان..
لیسا : من زۆر دڵخۆشم هاوڕێیەکی ترشیمان دۆزیەوە هواسا!!
هواسا : ههههه منیش زۆر!
من : بۆچی هەر ئەو دوانەتان هاوڕێن؟ مەبەستم ئەی خۆ جگە لەمن لێرە زۆر کەسی تری لێیە؟
لیسا : لەمەبەستت تێدەگەین...بەڵام ئەوانەی ئێرە هەمووی لووت بەرزن کەس ڕازی نیە بە هاوڕێیەتی کەس!
هواسا : هەروەها خۆیان نازانم بەچی دێتە پێش چاو تەنیا چونکە کۆمپانیایێکی بەناوبانگە بۆیە..
من : حەز بەو جۆرە کەسانە ناکەم.
لیسا : پێش ئەوەی بێینە لات خۆزگەمان دەخواست تۆش وانەبایت هههه
من : نانا هەر بیریشی لێمەکەرەوە
هواسا : ئاخخ ئەگەر ئەو کچانە دەزانن تۆ سکرتێری..هێشتا کەس نازانێ ئەگەرنا بەچاو دەیان خواردی ئینجا خواش دەزانێ چیان بەسەر دەهێنایت!
من : بۆچی؟
لیسا : ئاخر هەموویان بۆ بەڕێز هیۆنجین شێت بوونە وادەزانن تاکە کوڕە لەجیهان مابێت!
من : دەبێ خۆم بپارێزم
هواسا : هههههه تۆ زۆۆر پێکەنیناوی کچێ من دەمرم
من : یااا چیم وتوە!
لیسا : ئەوە تۆش ئەم وشانە بەکار دێنی؟ هههههه
من : ئەوە ببێتە دووەم جارم ههههزۆر قسەمان کرد بەڵام ئەو هەر بانگی نەکردم دیارە ئەمڕۆ بێکارم....
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ستۆپ!
ڤۆت!