11

2.8K 339 140
                                    

پێش هەموو شتێک هەنێک حیز نایەڵن چیرۆکی پڵەس هەژدە بکەم
ناڵێم خۆیان کردووە بە هیلیۆم،وە نازانم بۆ چیرۆکی شیپەکە،ئەیکەم بەس نازانم پڵەس هەژدە بێت یان نا،جا ئەمە واتپادەکەی ترمە ئەگەر ئەمەم سووتا لەوێ شت دا ئەنێم،من وتوومە بە ئێوە ناڕووخێم،ئەگەر ببێ بە 10 فۆڵۆوەر پارتێکی تریش دائەنێم،ئەگەر ببێ بە 20 ئەوا هەموو پارتەکان دائەنێم dlin_army

هەموویان سێری سەرچاوەی دەنگەکەیان کرد،بینیان ڕیڤایە،کە بە دیوارەکەوە خۆی گرتووە و جلی نەخۆشخانەی لەبەرە و هیلاکە

جیمین ویستی بچێت بۆلای

دایکی چوو بۆلای و هانتای جیمین دوور خستەوە/دەست لە کچەکەم نەدەی😡
چوو بۆلای ڕیڤا سووزی و تایهیۆنگیش چوون بۆلای جیمین
جیمین دڵی پڕ بوو،کە دیسان لێی دوور کەوتەوە،کە دیسان تەنها لە دوورەوە سێری دەکا،فرمێسکەکانی ڕێچکەیان گرتە خوارەوە

ڕیڤا//
کە جیمین ویستی بێت بۆلام زۆر دڵم خۆش بوو،بەڵام دایکم و باوکم نەیانهێشت و هاتن بۆلام و باوەشیان لێم دا

سیۆ/زۆرم بیر کردبووی کچە جوانەکەم😢

هانتای/هەرئێستا سکاڵای لێ دەکەم،نازناوەکەی چیە تاقانەکەم؟

ڕیڤا/ت.تکایە ب.باوکە س.سکاڵای ل.لێ م.مەکە

هانتای/بەڵام کچم

سیۆ/ئەو ژیانی تۆی وێران کردووە و ناتوانی هەرگیز دووگیان ببیت

ڕیڤا هیچ لە قسەکانی دایک و باوکی نەدەچووە گوێی،تەنها سێری چاوە فرمێسکاویەکانی جیمینی دەکرد،ڕاستە ڕقمم زۆۆۆر لێیەتی،بەقەد دونیا ڕقم لێیەتی
بەڵام.....
هۆگری بووم بەقەد هەردوو دنیا

هانتای/تەواو سکاڵا دەکەم

ڕیڤا/ت.تکایە با.باو.ک.کە.ە[بورایەوە]

نە سیۆ نە هانتای نەیان توانی بیگرنەوە بەڵام جیمین کە بینی کەوتە سەر ئەرزەکە ڕێگریەکانی سووزی و تایهیۆنگ هیچیان بۆ نەکرا و جیمین ڕایکردە لای ڕیڤا،بینی دیسان خوێنی لێدێت

جیمین/نــــــــەخـــــــــــــێر!!![هەڵی گرت]

هانتای/لاچۆ دەست لە کچەکەم مەدە[لاچۆ قسە زل ئازابوویتایە بتگرتایەتەوە😅💔]

جیمین گوێی بە قسەکانی نەداو بردیەوە ژوورەکەی و دکتۆرەکان هاتن و جیمین و ئەوانیان دەرکردە دەرەوەی ژوورەکە
ماشەڵا یەک ودووان نین

جیمین لەسەر چیچکان لە لای کورسیەکە دانیشتبوو
چیچکان:بەخوا من پێی دەڵێم چیچکان،ئەها بەس ئەژنۆکانت دەنوشتێنیەتەوە
و دەستی لەناو قژی بوو و دەگریا

سیۆ دانیشتبوو دەگریا و هانتای بەپێوە بوو زو زو مۆڕەی لە جیمین دەکرد
تایهیۆنگ لای جیمین بوو دەیویست هێمنی بکاتەوە بەڵام ئەو لەم دنیایە نەبوو
سووزیش سێری جیمین  تایهیۆنگی دەکرد

هانتای/من تۆ[ویستی دیسان لە جیمین بدات]

تایهیۆنگ نەیهێشت و جیمین یەک تۆزیش نەجووڵا

تایهیۆنگ/سێرکە،بەڕێز باوکی ڕیڤا
[واتا ناوت چیە]

هانتای بە توڕەییەوە وتی/هانتای

تایهیۆنگ/سێرکە بەڕێز هانتای،لە ئازارەکەت تێدەگەم،بەڵام براکەم زۆز شکاوە،تکایە با بەس ئازاری دڵی هەبێت نەک جەستەی

هانتای بە تووڕەییەوە سێری هەردووکیانی کرد و دوور کەوتەوە

سووزی/دکتۆر هات[بینی دکتۆر هاتە دەرەوە لە ژووری ڕیڤا]

جیمین و هەموویان چوون بۆلای

جیمین/چیەتی تکایە[بە چاوی پڕ فرمێسکەوە]

دکتۆر/باشە،بەڵام نابێت دووبارە توشی خوێن بەربوون بێت،نابێت تا سێ ڕۆژ هەستێت،با پشوو بدات،دەرمانم بۆی نووسیوە پەرستار لە کاتی خۆی پێی دەدا
بەهیوای سەلامەتی[ڕۆشت]

جیمیت و د.ڕ و ب.ڕ ڕێک ئاوی سارد کرا بە دڵیانا
دوو کەس جەرگی و ئەوەی تر دڵی،خەریک بوو لەدەستی بدەن


ئێوارە

ئێستا ڕیڤا نیو کاتژمێرە بەخەبەرە،بەڵام دایک و باوکی نەیانهێشت کەسیان بێنە ژوورەوە
جیمین خەریکە شێت دەبێت

ڕیڤا/وتم کە باشم،جیمین لەکوێیە؟

سیۆ/کچم گرنگی بەو خوێڕیە مەدە،ئەو مستیلەیە چیە لەدەستت؟

ڕیڤا/جیمین هاوسەری منە دایکە

سیۆ/کچم شتی وا نابێت،ئەو مسەتیلەیەش دەربێنە،

هانتای/ئەو بەزۆر تۆی ڕفاندووە،هەرگیز نایەڵم چاوی پێت بکەوێتەوە

ڕیڤا/کەواتە ئێوەشم ناوێت بڕۆنە دەرەوە[دەستی کردە گریان]

هانتای و سیۆ شۆک بوون،کە کچەکەیان بینی بۆ پیاوێک دەگری کە بەهۆیەوە کەوتۆتە نەخۆشخانە

سیۆ/مەگری،با توشی خوێن بەربوون نەبی

ڕیڤا/بچنە دەرەوەەەەەە

هانتای و سیۆ چوونە دەرەوە بۆی هاوار نەکات و خوێنی لێ نەیەت

💔💔💔💔

💔ئازاری خۆشەویستی💔    kurdish story✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora