☤𝙲𝚘𝚕𝚍 𝚑𝚎𝚊𝚛𝚝☤-𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 𝟷

480 80 114
                                    

Lisa pov// 
من ناوم لیسایە تەمەنم ٢٣ ساڵە خوێندنم تەواو کردوە.من دوو خوشکم ھەییە "ڕۆزی،جێنی" ئێمە دایک و باوکمان لەدەست داوە ئەو کاتەی دایک و باوکمان لەدەست دا من تەنھا تەمەنم ١٠ ساڵ دەبوو.لەو کاتەوە ئێمە بەتەنھا لەماڵێکدا دەژین وە دەبێت ھەموو مانگێک کرێی خانوەکە بدەین.بەھۆی ئەوەی ئێمە لە پارەمان نەبوو جێنی خوشکم وازی لە خوێندن ھێنا و دەستی کرد بە ئیشکردن بۆ پەیاکردنی پارە و بژێوی ژیانی ڕۆژانەمان.بەڵام ئێستا من و ڕۆزی خوشکم گەورە بووین وە پێویستە یارمەتی بدیەن بۆ پەیاکردنی بژێوی ژیانمان.نازانم لەداھاتودا چیمان بەسەر دێت بەڵام ئەگەر ھەرشتێکیش ڕوبدات دەبێ قبوڵی بکەین و نابێت لێی ڕابکەین.
ـ

جێنی: ھێیی لیسااا ھەستتە لەخەو وا کاتژمێر ٦:٠٠ بەیانییەلیسا:ئۆۆف بۆچی ھەموو بەیانیەک من یەکەم جار ھەڵدەستێنی لەخەو بۆچی  ڕۆزی یەکرم جار ھەڵناستێنیت ئەوە جیاوازیەکی زۆر گەورەیە ھاااجێنێ:ھێی من ھیچ کاتێک جیاوازیم لەبەینتانا نەکردوە لە ھیچ شتێکدا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جێنی: ھێیی لیسااا ھەستتە لەخەو وا کاتژمێر ٦:٠٠ بەیانییە
لیسا:ئۆۆف بۆچی ھەموو بەیانیەک من یەکەم جار ھەڵدەستێنی لەخەو بۆچی ڕۆزی یەکرم جار ھەڵناستێنیت ئەوە جیاوازیەکی زۆر گەورەیە ھااا
جێنێ:ھێی من ھیچ کاتێک جیاوازیم لەبەینتانا نەکردوە لە ھیچ شتێکدا.ئێستا بچۆ خوشکەکەت ھەڵبستێنەو وەرنە خوارەوە نانی بەیانی بخۆن
لیسا:باش..
//دوای ئەوەی جێنی لە ژورەکەی لیسا ڕۆشتە دەرەوە لیسا ھەستا و جێگاکەی خۆی چاک کردو ڕۆشت بەرەو ژورەکەی ڕۆزی//
لیسا:ھێییی پارک چایۆنگ ھەستە لەخەو کاتژمێر ٨:٠٠ خێرا ھەستە
ڕۆزی:چیییی؟ باسی چی ئەکەیت؟؟ سەعات ھەشتتتتە؟ دایککککککە من دوادەکەوووم بۆ سەر کاررر.
//کاتێک لیسا وای بە ڕۆزی وت ڕۆزی زۆر بەخیرای جلەکانی گۆڕی و مکیاجەکەی کردوو بەرەو خوارەوە ڕۆشت//
ڕۆزی:ئۆنیی بەیانیت باش ئینجا بای دەبێت خێرا بڕۆم زۆۆر دواکەوتوم
جێنی:ڕۆزی بەم کاتژمێر ٦:١٦ دەقی بەیانیە بۆکوێ دەڕۆی
ڕۆزی:ھ-ھا کاتژمێر شەشە .لیسااااا من ھەر تۆڵەت لێدەکەمەوە.
جێنی:ھێی کچینە ئیشە مناڵانەکانتان ھەڵگرن بۆ کاتێکی تر ئێستا لەسەر مێزەکە دانیشن بۆ نانخوارد.
//کاتێک ھەموویان لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشتبوون کەسیان قسەیان نەدەکرد بەڵام ڕۆزی شتێکی بیر کەوتەوە و خێرا بە لیسای وت//
ڕۆزی:ھێی لیسا بیرت دێت کاتێک پێت ووتم دەمەوێت ئیشم بۆ بدۆزیتەوە ؟
لیسا:بەڵێ بیرمە.بۆچی ئێستا دەپرسیت؟
ڕۆزی: ئێم.ڕاستیەکەی ھاوڕێیەکم ھەییە لە کۆمپانیایەک ئیش دەکات وە یاریدەدەری سەرۆکەکەیان ڕۆشتوە پێویستیان بە کەسێکە بۆ ئەو ئیشە منیش ئەمەم بەتۆ وت وتم لەوانەیە ڕازی بێت
لیسا: ئاییی ئۆنییی چۆن ڕازی نابم بەدڵنیایەوە ڕازیم ئیشەکە ھەرچیەک بێت من دەیکەم بۆ بۆ ئەوەی بە بەھێزی بمێنینەوە و یارمەتی یەکتری بدەین.
ڕۆزی:زۆر باشە مادام ڕازی بوویت دەبێت کاتژمێر ٨:٠٠ بچی بۆ کۆمپانیاکە و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیاکە بکەیت.
لیسا : زۆر باشە.ھیچ کێشەیەکم نییە
جێنی: زۆر دڵخۆشم بۆت خووشکەکەم.
لیسا: زۆر سپاس ئۆنیی
//لەو کاتەدا ھەموویان لەسەر مێزەکە دەستی یەکتریان گرت زۆر بە تووندی وە ھەستیان بەو خۆشەویستیە دەکرد کە بۆیەکتری ھەیانە.جێنی زۆر دڵخۆشبوو بە بینی ئەو ھێزی خۆشەویستیە کە ھەییە لەنێوان خێزانە بچووکەکەیدا//
جێنی: ئێێھھ.دەی کچینە دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆسەر کار.ئەمڕۆ ڕۆژێکی سەختە بۆمان
//ھەموویان لەسەر مێزەکە ھەڵستان و چوون بەرەوە ژورەکەیان و خۆیان ئامادەکرد.دوای نیو کاتژمێر ھەموویان تەواو بوون ئێستا کاتژمێر ٧:٤٥ دەقەیە//
لیسا:ڕۆزی دەتوانی تا کۆمپانیاکەم ببەیت تکاییە
ڕۆزی: ئۆفف باش دەی سەرکەوە با درەنگ نەکەویت.
//دوای چارەکێک لە لێخوڕین لەکۆتایدا ڕۆزی لیسای گەیاندە کۆمپانیاکە.بەڵام ١٠ دەقە بەسەر چاوپێکەوتنەکەی لیسا تێپەڕیبوو ئەمەش وای لە لیسا کردبوو کەمێک دوودڵ بێت.//
ڕۆزی : لیساا.ھیچ دوودڵ مەبە ھەمووشتێک باشتەبێت بەڵێن دەدەم.
لیسا : نازانم ڕۆزی.دڵم زۆر بەخێرای لێدەدات.بەھەرحاڵ خوات لەگەڵ با لەوە زیاتر دوانەکەوم.
ڕۆزی : بای.ئاگات لەخۆت بێت.

کۆمپانیای جیۆن:

کۆمپانیای جیۆن:

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لیسا : ئۆۆففف.باشە من بۆچی ئەم ئێشەم ھەڵبژارد.. سێری چەند گەورەیە ئەو کۆمپانیایە....
باشە تەواو ئارام بەرەوە لیساا بەھێمنی وەک خاتونێکی ژیر بچۆ ژورەوە.//ھەناسەی قوڵی وەرگرت و دایەوە//
//لیسا چووە ناو کۆمپانیاکە بە شۆکێکی زۆرەوە سێری دەورووبەری دەکرد.سەری لە گەورەی کۆمپانیاکە سوڕمابوو.بەڵام یەکێک لەدواوە بانگی کرد//
ـ سڵاو خاتوون چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟
لیسا : ئێ سڵاو من ناوم لیسایە ھاتوم بۆ چاوپێکەوتن بۆ ئیش
ـ ئەھا تۆ لیسایت خۆشکی ڕۆزی وایە؟
لیسا : ئێم-بەڵێ من ئەوم . تۆش دەبێت ھاوڕێکەی بیت وایە؟
ـ ئھھ بەڵێ من ھاوڕێکەیم ناوم سانایە خۆشحاڵبووم بە ناسینت.
لیسا : منیش خۆشحاڵبووم.بەھەرحاڵ دەتوانیت ژووری سەرۆکەکەتم نیشان بدەیت
سانا : ئێم-ڕاستیەکەی خاتوو لیسا سەرۆک ئەمڕۆ بۆ کاتێکتی زۆر چاوڕێی تۆی کرد.وە ئەو ھیچ کاتێک حەزی لە چاوەڕوانی نییە.
*بەدەنگێکی نزم* ڕاستیەکی ئەو ھەمیشە توڕەیە و دڵێکی ساردی ھەییە لەگەڵ ھەمووان تەنانەت بچوکترین ھەڵەش قبووڵ ناکات.
//لیسا کاتێک گوێبیستی ئەو قسانەی سانا بوو دودڵیەکەی زیاتر بوو وە زۆریش ترسا.//
لیسا : ھەرچۆنێک بێت نابێت بەو شێوەیە دڵڕەق بێت ولێم خۆش نەبێت بۆ ھەڵەیەکی ئاوھا بچووک .بۆیە تکایە ژورەکەیم نیشان بدە.
سانا : باشە دوام بکەوە.
//سانا لیسای بردە بەردەم ژورەکەی سەرۆک//
سانا : خاتوو لیسا من ئێستا جێت دەھێڵم.بەڵام تکایە ئەگەر ھەر قسەیەکی کرد یان ھەر شتێکی کرد و ئازاری دڵی دایت ئەوا لێی مەگرە ئەو لەگەڵ ھەمووا وایە
لیسا :باشترین ھەوڵی خۆم دەدەم
//سانا زۆر بەدڵگەرانیەوە سێری لیسای کردوو جێی ھێشت.لیساش کە دەمووچاوی سانای بینی لێدانی دڵی زیاتر بوو وە زیاتریش ترسا.بەھێواشی ھەنگاوێکی بەرەو دەرگاکە بردوو لەدەرگاکەی دا//
لیسا : *بە ترسێکی زۆرە* ئە-ئەتوانـ-نم بێمە ژورەوە
// لیسا دوای  تەواو بوونی لە قسەکەی.ئەو کەسەی لە ژورەوەبوو بە شێوەیەک سارد جوابی دایەوە//
ـ وەرە
.
.
.
ئەو کەسە کێیە؟
لە پارتی دووەم دەزانین کێیە و دوای ئەوە چی ڕودەدات چی ڕودەدات

 ❄️دڵ سارد❄️ Where stories live. Discover now