//لیسا: دوای تەواو کردنی قسەکانم لەگەڵ ڕۆزی چوومە سەر کارەکانم و دەستم بە ئیشەکەم کرد بۆ زیاتر لە چەندین کاتژمێر. زۆر بێھێز ببوم چاوەکانم نەدەکرایەوە پێویستم بە پشویەک بوو بەڵام فایلەکانیش یەکجار زۆربوون پێویست بوو تەواویان بکەم.کاتژمێرێکی تر تێپەڕەی گوێم لە دەنگە دەنگێکی زۆر بوو لەدەرەوە.بەڕاستی ترساندمی.دوای ئەوە پێیەکانی زیاتر لە ژوورەکە نزیک دەبۆیەوە..
ـ بەھێواشی و بێ ھیچ قسەیەک دەرگاکەی کردەوە.منیش بێ ئەوەی بزانم کێیە دەستم کرد بە ھاوار کردن..
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
لیسا : ھێیی بکوژژ لێرە بڕۆرە دەرەوە*بەدەنگی بەرز*
//لیسا: بەڵام زۆر سەیربوو ھیچ کەسێک جوابی نەدامەوە منیش سەرم بەرز کردوە بۆ ئەوەی بزانم کێیە..//
لیسا : گ - گەورەم.؟
جۆنگکووک : خاتوو پارک دەبوایە لە cvیەکەشدا بت نوسیایە کە زۆر ترسنۆکی
//لیسا: من چاوەڕێی داوای لێبووردنم لێ ئەکرد بەڵام ئەو شتێکی تری جواب دامەوە...چەن گەمژەم چاوەڕێی دوای لێبوردن لەکێ دەکەم ئەو تەنانەت بە سێرکردنەکەشیا دیارە ھیچ شتێکی بەلاوە گرینگ نییە//جۆنگکووک : من چاوەرێی تۆم ئایا فایلەکانت تەواو کرد؟
لیسا : لەڕاستیدا نەخێر بەڵام تەواوی دەکەم بە زوترین کات.
جۆنگکووک : زۆر باشە کەواتە منیش لێرە دادەنیشم تاکو تەواوی دەکەیت..ھیچ کێشەیەکت ھەییە؟
لیسا : نا نا نەخێر نیمە..
// بەدرێژای کات جۆنگکووک بەردەوام بوو لەسێرکردنی لیسا لەکاتی کارەکەی.لیسا ھەستی بەوە کردبوو ئەمەش
وای لێکردبوو زۆر بشڵەژێت لەگەڵ ئەوەشدا لیسا زۆر ماندوو دیاربوو بەھۆی ئەو ھەموو کارەی کە کردوێتی/