part ( 11 )

337 59 40
                                    





بەیانی

چاوەکانی بەهێواشی لەیەک جیا کردەوە و هەڵسا لە خەو کاتێک وەک پشیلە خۆی دەکشێنی

ڕۆژێکی نوێیە و دیارە کە مین یۆنگی نایهەوێ هەڵسێ و ڕووبەرووی ئیمڕۆ بێتەوە ، دوای نیو کاتژمێر لە سەر بێدەکەی هەڵسا و قژی هەر یەکەو بۆ لایەک ڕۆیشتبوو ، لاقێکی بێجامەکەی بۆ سەرەوە چوو بوو بەهۆی زۆر جووڵە کردنی لە خەو

چوە گەرماو و گەرماوێکی کرد و هێشتا تاقەتی نیە یۆنگی بیری لەوە کردەوە کە ئەو بۆیە ئاوایە چوونکە دەبێت بچێت داوای لێبووردن لە جیمین بکات ، هەر واش بوو

دەرگای شوقەکەی کلیل دا دوای ئەوەی ڕۆتینە کەمەکەی کرد ، چوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی کە پاڕکی کردبوو و بەڕێ کەت بۆ قاوەخانەیەک کە هەموو کات لەگەڵ نامجوون و هۆسیۆک ئەچن



زەنگۆڵەکە دەنگی بە هەموو قاوەخانەکە بڵاوو بۆوە نیشانەی ئەوەی یەکێک هاتوە ، کەس نەبوو بێجگە لە یۆنگی

لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشت و گارسۆن هات

گارسۆن / بەیانی باش بەڕێزم داواکاریت چیە؟

یۆنگی / قاوەیەکی لاتینی گەر ئەرک نەبێ



گارسۆن / هەر ئێستا بەڕێزم


گارسۆنەکە ڕۆیشت کە کوڕێکی نزیک تەمەن هەژدە ساڵ ئەبوو و زەردەخەنەیەکی جوان لە سەر لێوەکانی بوو ، یۆنگی مۆبایلەکەی دەرهێنا کە لە ناو گیرفانی چاکەتەکەی دانابوو و نامەی بۆ جیمین نارد کە یەکتری ببینن


دوای ماوەیەک لە چاوەڕوانی قاوە لاتینیەکەی  هات و نامەکەی جیمینیش هات کە پێی وتبوو [ ببورە نامهەوێ بتبینم ]

یۆنگی زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد چونکە دەیزانی نایەت بەڵم دوێنی شەو



FLASH BACK




یۆنگی / نام خۆت دەزانی گەر داواشی لێ بکەم ئەو نایەت



نامجوون لێوەکنی لە ناوەوە گەزی و دەستی بۆ قژی برد و خوراندی وەک ئەوەی بیر بکاتەوە کەچی بکەن

نامجوون / سەیرکە ، من بە ناوت دەڵێم کە یەکتری ببینین و جیمین لەگەڵ خۆی بێنێ و جیمین لە قاوەخانەکە بەجێ بهێڵێ و خۆی بێتە لام تا ئێوە ئاشت ئەبنەووە

یۆنگیش سەری بە بەڵێ جوڵاند بەڵام لە ناخەوە دڵخۆش بوو کە نامجوون حەلێکی بۆ بینیەوە




END FLASH BACK




جیمین / باشە بۆ ناتوانم ڵەگەڵتان بم؟



ناوت سەری بەبێزاری جوڵاند و جیمینی لەلای قاوەخانەکە بە جێ هێشت هەر وەک ڕێککەوتبوون


لّە دەُنگِتْەٚوەٕ خُۆشَم٘ وِیسُتٚی ∫✟∫ K.NJحيث تعيش القصص. اكتشف الآن