part ( 10 )

367 72 25
                                    







نامجوون / چیییی ؟ چۆن وای کردوە ؟

بەسەرسوڕمانی وای وت کە وای کرت هەموو دانیشتوانی قاوەخانەکە سەیری بکەن



ناوت / منیش نازانم چۆن وای کرد چاوەڕوانی ئەوە نەبووم لە یۆنگی



وای وت کاتێک سەیری قاوەکەی نێو دەستی دەکرد بە دوودڵیەوە




نامجوون / کەواتە.....ئێ....جیمین چۆنە ؟

بەتۆزێک شپرزەی و نائومێدی پرسی لەو کوڕەی کە لە هەموویان ڕووخۆشترە کە ئێستا وا نیە



ناوت / بڵێم چۆن نیە .... جینا بردیە هۆڵی دانسەکەی تا لەوییا تۆزێک جیمین خۆی بیر بچێتەوە



هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا کاتێک لە کۆتای بە قسەکانی هێنا




نامجوون / زۆر سوپاس بۆ قاوەکان






وای وت دوای ئەوەی لە قاوەکانیان تەواو بوون و نامجون پارەی قاوەکانی ئەمجارەی دا هەردووکیان لە نزیک یەکتری دەڕۆیشتن و نائومێدی باڵی بەسداگرتبوون و بێدەنگیش ببوە سێیەمکەسیان





نامجوون / ئاگاداری خۆتان بە ....شەو شاد



نامجوون ناوتی گەیاندە ماڵەکەی خۆی و جینا کە ئێستا جیمینیش بۆ ماوەیەک دەمینێتەوە وە هەردوکیان بە پێیان هاتبوون لەبەرئەوەی شوێنی بینیان نزیک بوو و نامجوون لای ئاسای بوو بۆ ماوەیەک بڕوا


هەردووکیان بەرامبەر یەک بوون کاتێک نامجوون وای وت هەردووکیان شتێکیان دەوێت بەڵام نازانن چیە غەمبار بوونی جیمین ئەوانی ناڕەحەت کردوە لەبەر هەرگیز ڕانەهاتوون جیمین ئاوا ببین



نامجوون تۆزێک چوە دواوە تاوەکو بڕوا و ناوت سەری هێنابووە خوارەوە چاوەڕێی دەکرد نامجوون بڕوا ئینجا خۆی بچێتە ماڵە گەرمەکەی کە ئێستا دەرەوە تۆزێک ساردە هەرچەندە تازە بەهارە


گەرمیەک ناوتی داپۆشت ...شۆک بوو کە بینی نامجوون لە باوشی دەکات



نامجوون / من و تۆ پێویستمان بەوەیە


بەدەنگێکی زۆر نزم و قوڵ وای وت کە وای کرد ناوت دڵی لەسەر هەزار لێدا وای کرد موچرکە بەهەموو لاشەی دابێت بەڵام درۆش نەبێت ئەوەی زۆر پێ خۆش بوو هەرچۆنێک بێت نامجوون دڵە بچوکەکەی دزیەوە و لەناو هی خۆی داناوە هەر وەکو ناوت چۆن دەڵێ





لّە دەُنگِتْەٚوەٕ خُۆشَم٘ وِیسُتٚی ∫✟∫ K.NJحيث تعيش القصص. اكتشف الآن