vote and comment before reading
جین: من داوای خواردنم کردوە ئێستا دەیهێنن دەبێ بیخۆی باش؟
سویا:تەنها سەری لەقاند.
.
.
.
.
.
.jin flash back
زۆر ماندوو بووم بەڵام لە کۆتایی تەواو بووم چاوەڕێی سویا بووم بێت چونکە بەس ئەو مابوو .دڵم بەپەلە لێ ئەدا دەمویست زوو بێ قسەی لەگەڵ بکەم .
.
.
بەڵێ سویا هاتە ژوورەوە بەڵام حاڵی زۆر خراپ بوو قاچەکانی ئەلەرزین و ڕەنگی زۆر سپی ببو .زۆر ترساو دیار بوو پێم وت.
وەرە دانیشە بەڵام زۆر بە ترسنۆکی سەیری دەکردم وەک بڵێی گەر قسەیەکی تر بکەم بمرێ.
دووبارە وتم وەرە و دانیشە کەچی بە قاچە لەرزیوەکانی تەنها هەنگاوێکی بچوک هاتە پێشەوە.
دواتر دووبارە وتم چیتە؟ بۆ دانانیشی؟ من ئەم قسەم تەواو نەکرد بینیم بوراوە کەوتە سەر ئەرزەکە.
بەخێرایی ڕامکردە لای .٭(نوسەر:ئەویدیش بە خۆتان دەزانن😊)
.
.
.
.
.
.
.
.
.
کاتی ئێستا.جین:من داوای خواردنم کردوە ئێستا دەیهێنن دەبێ بیخۆی باش؟
سویا:تەنها سەری لەقاند.
جین:دەکرێ پێم بڵێی لە چی دەترسی؟
سویا خێرا چاوەکانی زەق بوو سەری بەرز کردەوە
سویا:ئ ئ م من ؟ کوا ترساوم؟
جین:نەکەی جارێکیتر درۆم لەگەڵ بکەی چونکە زۆر ڕوون دیارە درۆ دەکەی.
سویا:من ناترسم
جین:درۆمەکە. پێم بڵێ لەبەر ئەوەی کەسێکم کوشت لەبەر چاوتەوە واتزانی دڕندەم وانیە؟
سویا:تکایە نامەوێ بیرم کەوێتەوە( وەک منداڵێک دەگریا)
جین:تەواو مەگری خۆ من دڕندە نیم تەنها لە فەرمان و یاساکانم دەرمەچوو وات بەسەر نایە.
سویا:سەری لەقاند و فرمێسکەکانی سڕی.
.
.
.
.
دوای 10 خولەک.تەق تەق تەق
جین: وەرە
پاسەوان:سڵاو گەورەم (تەحیەی کرد)
جین:فەرموو
پاسەوان:گەورەم شێفەکەی دەرەوە دەڵێ گەورەم وتی خواردن بێنە ڕێگەی پێدەم بیهێنێ؟
جین:ئاهـ با بێتە ژورەوە
پاسەوان:باشە گەوەم