سڵاو چۆنن باشن کچینە؟💜💜💜
ببورن ئەمجارە ئەم پاڕتەم درەنگ دانا بەس مەجالم نیە💜دەی با بچینە ناو چیڕۆکەکە.💜💜
_______________________________________________________________________
vote and comment.
جین:دەی نامجوون دەست پێبکە.
نامجوون:باشە من لە سەرەتاوە هەموو باس دەکەم.
شوگا:باشە دەی بەردەوام بە.
نامجوون:من لە لای نەخۆشێک بووم بەڵام دوات پاسەوانێک بە پەلە هاتە لام و وتی کارم پێتە منیش چووم بزانم چیە دواتر وتی یەکێک لە نەخۆشەکان خۆی کوشتوە. منیش زۆر لام سەیربوو یانی خۆتان دەزانن ماوەیەکی زۆرە بەسەر کۆتا مردوی ئێرە ڕۆیشتوە.
تای:ڕاستە. ئەی دواتر
نامجوون:دواتر کە چومە ژووری مردوەکە پشکنینم کرد ئەو مردبوو بەڵام خۆی نەکوشبوو بەڵکو کوژرابوو.
جەیهۆپ:بەچی زانین کە کوژراوە؟
نامجوون:بە چەقۆ دەماری لای چەپی ملی بڕدرابوو بە قوڵی.
جیمین:هیچ ئاسەوارێک یان چەقۆکە یان شتێک نەبوو؟
نامجوون:نەخێر . چونکە ئەوەی ئەو کارەی کردوە زۆر شارەزا بووە وە بە دڵنیایەوە دەستکێشی لە دەستبووە چونکە ئاسەوار لەسەر ملیشی نەبوو کاتێک پشکنینمان بۆی کرد.
جیمین:باشە بۆچی دەبێ کەسێکی وا بکوژن؟خۆ ئەوانەی سەرەوە هیچیان مێشکیان تەواو نیە و وە زیانیان بۆ کەس نیە.
جین:ئەو کەسەی ئەو کارەی کردوە مەبەستی ئەو نەخۆشە نەبوە بەڵکو مەبەستێکی تری هەبوە بەس ئەمە تەنها وەک ئاگاداریەک بوو بۆ ئێمە.
جۆنگکوک:وایە.
هەموویان سەیری جۆنگکوکیان کرد.
جۆنگکوک:چیە؟
شوگا:شتێک دەزانیت؟
جۆنگکوک:بەڵێ.
جین:کەواتە بیڵێ.
نامجوون:کوڕینە با من بیڵێم لە جیاتی ئەو
تای:یانی شتێکیت هەیە؟
نامجوون:بەلێ.
جەیهۆپ :کەواتە زوو بیلێ بزانین چیە.
نامجوون:دەیڵێم بەڵام سەرەتا ئارام بنەوە وە هەروەها جین تۆ دەبێ ئارامبی وە بە وریایی بیر بکەیتەوە.