Chapter 18

2.8K 325 33
                                    

☄︎. *.
╭─────╯ ╰─────╮
𝗣𝗿𝗲𝘁𝘁𝘆 𝘀𝗼𝘂𝗹
𝗩𝗼𝘁𝗲 𝗯𝗲𝗳𝗼𝗿𝗲 𝗿𝗲𝗮𝗱
╰─────╮ ╭─────╯

لـــە نـــەخـــۆشــــخــــانــــــە

جەنگکووک و جولی بە لەتەنیشتی یەک دانیشتبوون چاوەڕێی دکتۆریان ئەکرد بێتە دەرەوە

جولی : بۆچی ؟ دکتۆرەکە وتی ئەو حەبانە بخوات حاڵی باش ئەبێ

لەو کاتە دکتۆرەکە ھاتە دەرەوە

دکتۆر : بەداخەوە لەوانەیە دەرمانی زیادە یان جیاوازی خواردبێ بۆیە گەدەمان بۆ شۆرد وە بەیانی ئەتوانن بیبەنەوە
جەنگکووک : سوپاس ... ئەتوانین بیبینین؟
دکتۆر : بەڵێ ئەتوانن

جەنگکووک و جولی چوونە ژوورەوە و دانیشتن
مایا بە بێھێزی سەیری کردن

جولی : دکتۆرەکە وتی لەوانەیە دەرمانی زیادە یان دەرمانی جیاوازی خواردبێت

مایا چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و رووی خۆی گۆڕی
جولی بە سەیری ڕوانیە جەنگکووک

جەنگکووک : مایا کامیانت کردوە؟

مایا دوای چەند چرکەیەک بە بەھێزی دەستی کرد بە گریان

مایا : نازانم بۆ ھەوڵم دا ئەوە بکەم کە چەند رۆژە مێشکی خواردووم ... چاوم ھیچ شتێکی نە ئەبینی جگە لەو شتە خراپانەی لە ھەموو ژیانم بەسەرم ھاتوە ... بۆچی لێتان شاردمەوە ب.جیۆن مردوە ... ئەو کاتە زانیم کە چووم بۆلای خ.جیۆن ... نەمئەزانی چی بکەم و چی بڵێم ... کەسێک مردوە کە لە باوک زیاتری بۆ کردووم و لە باوک زیاتر بوە بۆم چاکەی ئەو ھەتا مردن نادرێتەوە

ھەموو قسەکانی بە ھەنسکەوە ئەکرد

مایا : ئەوە ھۆکاری سەرەکی بوو .. دەسدرێژی و ئیھانە کردنی ئەو کوڕانەش ناوەستێ کە پاسەوانی خانوەکە ئەکەن

جولی تەواو شۆک ببوو وە فرمێسکەکانی یەک لەدوای یەک ئەکەوتن
جەنگکووک زۆر بە توڕەی ھاواری کرد

جەنگکووک : مایا ھیچ نەبێت بیرت لە من و دایکم و جولی بکردایەتەوە ... تۆ وابیر ئەکەیتەوە دایکم دوای مردنی تۆ ئەمێنێت ... تۆ خوشکی منی ... ھەروا رێگە نادەم خەلک بە ئاسانی ئازارت بەن ... وا ئەزانن تۆ خزمەتکارێکی ئاسایت ... ببورە مایا بەڵا چیتر لەمەودوا بۆت نیە کار بکەی وە ھەموو ئەوانە ئەتۆپێنم کە وێراویانە دەستت بۆ بەرن

جەنگکووک چوە دەرەوە بەبەھێزی دەرگاکەی داخست
جولی چوە لای مایا و دەستەکانی گرت

𝐏𝐫𝐞𝐭𝐭𝐲 𝐬𝐨𝐮𝐥  | 𝐉.𝐣𝐤 ✔️Where stories live. Discover now