-Daryolina-

ولا تميل ميلاً شديداً حتى إذا تُرِكت لا تُكسر

-Daryolina-

‏لە ساڵی نوێی تەمەنی تۆدا..!
          
          بیست و دووەمین ساڵی تەمەنت خۆش هاتوو بیست و دوو جار پیرۆزبایت لێ ئەکەم بیست و دوو هەزار جار بەختەوەری تۆم دەوێت و بیست و دوو ملیۆن جار پێت دەڵێم؛ خۆشم دەوێیت.
          
            HAPPY BIRTHDAY TO ME :D

elaf_jaafar

@-Daryolina- مانیش خۆشمەوێی تەنیا تۆ نا...❤
Rispondi

-Daryolina-

بەجۆرێكی تر
          
          ئارەزووم ئەوەیە
          ئەم شارە جۆرێكی تربێت 
          ئاسمان نەك وەك هەموو ساڵ، ئەمساڵ بە جۆرێكی تر شین بێت
          هەتاوی سەر بانێژەی ماڵەكان، بە جۆرێكی تر بدرەوشێتەوە
          هەور ئەگەر باراناوی بێت، بە جۆرێكی تر ببارێت
          ڕۆژگار جۆرێكی تربێت لەگەڵمان
          مرۆڤەكان بە جۆرێكی تربن لەگەڵ یەك
          ژیان جۆرێكی تربێت
          ئارەزووم ئەوەیە
          بۆ یەك ڕۆژ حاڵی من جۆرێكی تربێت
          بەدواتدا بگەڕێم
          بە جۆرێكی تر سەیرمكەیت
          جەسارەتی ئەوەم هەبێت بە جۆرێكی تر پێت بڵێم:
          خۆشمدەوێیت.
          
                                             نیكی فیروزكوهی

-Daryolina-

ئەی هاودەمی ڕۆژگار چۆنی بێ من؟
          ئەی خەم خۆر و دڵنەوا چۆنی بێ من؟
          من لەباوەشی پایزدا زەردم بێ تۆ
          تۆ لە ئامێزی بەهاردا چۆنی بێ من؟ 

BLACK_ARMY_0

@Tella-tae ئاا وایە شتی کۆن زۆر خۆشە 
Rispondi