B4addy

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من 
          	هەرچەند دەگەڕێم بێسەروشوێن ماوە دڵی من
          	ئاخۆ بەچ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
          	یاخۆ بەچ داخێکەوە سوتاوە دڵی من
          	ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یاڕەب
          	ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یاڕەب
          	ئەو گەوهەری شەهوار یەتیمی منە یاڕەب 
          	کەوتۆتە چ بەحرێکەوە خنکاوە دڵی من
          	مەجنونی دووگیسووی چ لەیلایەکە ئاخۆ
          	یا وامیقی جادووی چ عەزرایەکە ئاخۆ
          	دێوانەی ئاهووی چ سەحرایەکە ئاخۆ
          	کام چێهرە پەری دیوە کە ترساوە دڵی من
          	کام چێهرە پەری دیوە کە ترساوە دڵی من
          	
          	«بێخود»

si1vi4_007

‘’لە جیهانێکدا کە سامان بڕیار لەسەر دەسەڵات دەدات و حوکم ژن بێدەنگ دەکات.‘‘
          
          پیاوێکی سارد و بەهێز کە هەموو شتێکی هەیە.
          کچێکی هەتیوی سەرسەخت کە هیچی نییە جگە لە بوێری. تایهیۆنگ لە ژیانێکی دەوڵەمەندانە دا دەژی بەڵام هەموو ڕۆژێک هەست دەکات کە لە هەمان ڕۆتینی بەتاڵدا گیری خواردووە. لیانا لە ژێر یاسایی توندی هەتیوخانەیێکی دڕندەدا دەژی، کە کچان هیچ دەنگ و ئازادیان نییە. دوو جیهانی تەواو جیاواز بەڵام کاتێک خۆشەویستی دەست دەکات بە گەشەکردن و کوڕەکە یاساکان دەشکێنێت بەڵام هێشتا زنجیرەیی کەڵەرەقی کچێکە ناشکێت... ئایا کۆمەڵگا ڕێگەی پێدەدات؟ یان جیهانەکانیان لەیەکتریان دەشێوێنن؟
          
           چیرۆکێکی خۆشەویستی و یاخیبوون و بوێری لە ساڵانی چلەکاندا “وشەی خۆشەویستی” بخوێنەرەوە و بزانە چی ڕوودەدات کاتێک دوو دڵ ڕەتیدەکەنەوە پابەندی یاساکان بن.
          https://www.wattpad.com/story/408151327?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=ssoll007