Iamvaness4
خەوی ئەمشەوم پڕبوو لە تۆ
تەنانەت ئەو کاتانەش کە پێم وابوو راچڵەکیوم و بەخەبەرم و بیرت لێ ئەکەمەوە
هەر خەو بوو لەگەڵ تۆ
تەنانەت دوو جار هەمان خەوم بینیەوە
توندتر لە جاری یەکەمیان باوشم ئەکردی
چونکە وەعدم بەخۆم یابوو ئەگەر جارێکیکە باوشت بکەم
ئەونە توند ئەیکەم تا دوای کە ڕۆشتم پەشیمان نەبمەوە لەوەی تێر باوشم نەکردوی
تۆش وابووی ، وادیار بوو زۆر بیرم ئەکەی زۆر سەیر بوو
نەمان ئەویست لەیەک دور بکەوینەوە
ئێستەش هەستاوم لەخەو لە مۆبایلەکەم گەڕام تا بزانم هیچ نەبێ نامە ناردنەکەت ڕاستی بوبێ
بەڵام زوو تێگەشتم خەوەکەم زۆر قوڵ بوە تۆ زۆر لەوە ڕەقتری بەرامبەرم کە خەوی پێوە ئەبینم
دڵنیام ئەڕوات و لەبیرت ئەکەم
بەڵام چەنی کات پێویستە ئەوە نازانم
هەتا ئێستا پێنج مانگی بردوە هیوادارم بەرە بەرە نەمێنی
١٣ ی نیسان ٢٠٢٦
دووشەمە