لە ناو سینەمدا زریانە و کەچی لێوم پڵۆم کراو
لە حەوشەی ماڵی دڵتەنگیم، کڕێوەی دێ و دڵم براو
خەمم بووەتە میوانێ کە هەرگیز بێزار نابێ لێم
لە دەست ئەم چەرخە بێ ڕەحمە، چۆن بگریم و بۆ کێ بڵێم؟
​خێزانێک وەک کەناری وشک، پڕن لە تەم و ناخۆشی
لە جیاتی باوەشی گەرم، پێم دەدەن ژەهری خامۆشی
هەموو ڕۆژێ بە بێ جومعە، دەبێ باجی دڵێک بدەم
کە پڕ بووە لە دڵپیسی و ناهێڵێ هەنگاوێک بنێم
​گریانەکەم لە ناو قوڕگم، بووەتە گرێیەکی سەخت
کەچی نایەڵم کەس بیبینێ، ڕەش بووە نیشانەی بەخت
لە ناو ماڵێ کە جێی حەوانەوە بێ، من لێی تەریک
دڵم دەگری و خەندە ئەکەم، بۆ ئەم ژینە پڕ لە خەریک
​ئەی خودایە تۆ ئاگاداری، لەو خەمەی کپ کراوە
لەو دڵەی دوای ئەو هەموو ئازارە، هەر بە پێوە وەستاوە
بەسە ئیتر ئەم تەنیاییە و ئەم دڵپیسی و شکانە
بمگەیەنە بەو ڕۆژەی کە چیتر نەگریم لەم ژیانە.......... نوسین هاورێی شەوەکانمە هاورێی تەمەنمە نە دوڕوە نە دروزن..🖤
  • 🖤Khabat/ ناوچەی51
  • JoinedDecember 30, 2025



Stories by ​•.¸♡ سـۆسـۆ ♡¸.•
تاوانی بێتاوانێک' by Nosar_S
تاوانی بێتاوانێک'
دەریا~مەرد نوسەر:سورەت،سوسو ماف:مافی چیروک هی منە هەرکەسێک بیدزێت نیشانەی ئەوەیە خوی بێعەقلە ناتوانێت بیر کات...
ranking #2 in کوردی See all rankings
سەروک عەشیرەت||✔️✔️ by Nosar_S
سەروک عەشیرەت||✔️✔️
سەروک عەشیرەتی جاف=پولاد جاف کچی کەسێکی عەشیرەتەکەی خوشدەوێ(پەری) کچەکەش رقی لێیەتی چارەنوسی ئەم دوانە بو ک...
ranking #21 in kurdish See all rankings
2 Reading Lists