نّۆَڤْىٓ چَاًوٌ ڕّەشً
ئێرە مەملەکەتی خاتوونی زار شینە
ئێرە مەملەکەتی خاتوونە چکۆلە پێست ڕەساسیەکەیە
خەڵکی ئەم مەملەکەتە بە کەمانچە و پیانۆ شینەکانیان
بە پەنجە ڕەساسیەکانیانەوە ئاوازی غەم عەزف دەکەن
ئێرە مەملەکەتی غەمە
لێگەڕێ باڵە شینەکانت و پێستە ڕەساسی ئاساکەت
لە ژێر ڕووناکیە کزەکەی مانگدا بدرەوشێتەوە
لێگەڕی چاوانی جوانت خوێن بڕێژن لەگەڵ
خوێندنەوەی ئەو وشانەی کە پەنجە ڕزیوە ڕەساسیەکانم دەینووسێت
باڵە شینەکانت هەڵکە و بفڕە
گەرچی پرشنگی ڕووناکیت شینە
گەرچی پێستە ڕەساسیەکەت تۆقێنەرە
بفڕە لە نێو ئاسمانی ساماڵی وشەکانمدا بفڕە
جوانیکیلەکەم تەنها بفڕە
هێندە بفڕە کە لەگەڵ کەوتنە خوارەوەت
هەناسەی شینت لە گەرووتدا گیر بێت و ببیت بە خەڵوزێک
لە نێو هەورە ڕەساسیەکان وون ببیت و وەکو ئەفسانەیەک باس بکرێیت
- مّرْوٓارْیًە شِیّنَەکٓەیٓ گُۆّمٰاوُیٍ مّرَدٌنْ
- JoinedMay 9, 2021
Sign up to join the largest storytelling community
or
Novella_97
Nov 30, 2024 12:17PM
چیدی خەریکە تێدەگەم هەندێک وشە هەن لە قوڕگمدا زیندانی ئەبەدی کراون ، گەرچی هەمیشە وا خەیاڵم دەکرد پێنووس و تێنووسەکەم دڵ و ناخم خاڵی دەکەن لە جەنجاڵیەک کە وشەکان دەیخولقێنن هێندەی فێرکردم کە من هەڵەم...View all Conversations