Novella_97

چیدی خەریکە تێدەگەم هەندێک وشە هەن لە قوڕگمدا زیندانی ئەبەدی کراون ، گەرچی هەمیشە وا خەیاڵم دەکرد پێنووس و تێنووسەکەم دڵ و ناخم خاڵی دەکەن لە جەنجاڵیەک کە وشەکان دەیخولقێنن هێندەی فێرکردم کە من هەڵەم ، تێنووسەکەم جگە لە شایەتیەکی چکۆلەی ڕوحە تاساوەکەی من هیچی دی نییە پێنووسەکەشم جگە لە وەرگێڕێکی بێ زمان و دەنگ هیچی دی نییە ، هێندەی لێ دەزانم تەنها وشەکان لەسەر شێوەزاری ناخمەوە دەگوازنەوە سەر شێوەزاری خۆیانەوە ئیدی هەر هێندەیە ...

XixMor

چۆن ئێستا ناوەکەمان ئەوەندە لەیەکەوە نزیکە؟
          خودا لەم پێشهاتە ناچاوەڕوانکراوە،
          زۆر خۆشحـاڵ بووم نۆڤێڵای ئازیز(„ಡωಡ„) 

Novella_97

سەیری لەو سوتفە جوانە کارناسی ئازیز زۆر خۆشحاڵت کردم ♥︎
Reply

Novella_97

چیدی خەریکە تێدەگەم هەندێک وشە هەن لە قوڕگمدا زیندانی ئەبەدی کراون ، گەرچی هەمیشە وا خەیاڵم دەکرد پێنووس و تێنووسەکەم دڵ و ناخم خاڵی دەکەن لە جەنجاڵیەک کە وشەکان دەیخولقێنن هێندەی فێرکردم کە من هەڵەم ، تێنووسەکەم جگە لە شایەتیەکی چکۆلەی ڕوحە تاساوەکەی من هیچی دی نییە پێنووسەکەشم جگە لە وەرگێڕێکی بێ زمان و دەنگ هیچی دی نییە ، هێندەی لێ دەزانم تەنها وشەکان لەسەر شێوەزاری ناخمەوە دەگوازنەوە سەر شێوەزاری خۆیانەوە ئیدی هەر هێندەیە ...

Novella_97

          ‎ماوەیەکی زۆرە دەستەکانم وشەیەکیان لە قوڵایی ناخمەوە دەرنەهێناوە ، هەست بە پڕ بوونی لوولەکانی خوێنم دەکەم لەو وشانەی کە دەمێکە بۆ پەڕەکانیش نەمدرکاندووە هەست بە خنکان دەکەم لە قوڵایی ئەم تاریکیە ، هەست بە گێژ بوون دەکەم لەم گێژاوەدا ، فرمێسکی چاوانم وشکیان کردووە ئەوەی لەسەر زمانم بوو بۆ درکاندن ئێستا لە قوڕگمدا زیندانی کراوە وەکو دەستێک توند توند گەرووم دەگوشێ بۆ ئازادی ، ئازادی؟ چی جۆرە ئازادیەکی دەوێ کام ئازادی ئەوەی کە لە گوێیەکانی کەسێکدا پەنگ بخواتەوە تا دەگاتە سەر زمانی و پاشان وەکو گەڕۆکێک لەسەر زمانی ئەم و ئەو  هاتوچۆ بکات ؟ ئایا زیندانە بە حورمەتەکەی باشتر نییە لە گەڕۆکیە بێ وچانەکەی لەسەر زمانی ئەم بۆ ئەو ؟ ، ئەمە ئازادیە ؟ پێناسی ئازادی زۆر جودایە لە گەڕۆکێکی بێ حورمەت ، ناخم توند دەگوشێ خوێنە ڕەشەکەم زیاتر دەچۆڕێ لە دەستە بێ بەزەییەکانیدا بۆ گەڕۆکیەک کە چارەی دەردی نییە؟ ئەمە چی جۆرە دەرمانێکە کە چارەی دەردی نییە هێشتاکەش پێناسی دەکا بە دەرمان؟ ، شتەگەلێک لەم گێژاوەی من تێی کەوتووم ڕوو دەدات کە ئیتر پەنجەکانیشم نازانن پێناسی ئەم حاڵە بکەن ، سەرە پەنجەکانم هاواری ماندووبوون دەکەن لە دەست نووسینەوەی ئەو زۆرداری و جەنگەی لە ناخی من گیرساوە .