ᴛʜᴇ ᴄʀᴏᴡᴅ ᴄᴀʟʟᴇᴅ ᴜꜱ ᴍᴏɴꜱᴛᴇʀꜱ ᴀᴛ ᴍɪᴅɴɪɢʜᴛ ʙᴜᴛ ᴛʜᴇʏ ɴᴇᴠᴇʀ ᴋɴᴇᴡ ᴡʜᴀᴛ ᴡᴇ ʟᴏꜱᴛ
ᴇᴠᴇʀʏ ꜱᴛᴇᴘ ᴡᴀꜱ ᴀ ᴄʜᴀɪɴ ᴡᴇ ᴄᴀʀʀɪᴇᴅ
ᴇᴠᴇʀʏ ꜱᴍɪʟᴇ ᴡᴀꜱ ᴘᴀɪᴅ ɪɴ ꜰʀᴏꜱᴛ
ɪ ꜱᴘɪᴛ ꜰʀᴏᴍ ᴛʜᴇ ᴘɪᴛ ᴏꜰ ᴛʜᴇ ᴘʀᴇꜱꜱᴜʀᴇ
ᴅᴇᴇᴘ ᴠᴏɪᴄᴇ, ᴄᴜᴛ ʟɪᴋᴇ ᴀ ʙʟᴀᴅᴇ
ᴡʜᴇɴ ᴅᴇᴀᴛʜ ꜱᴀᴛ ᴅᴏᴡɴ ᴀᴛ ᴏᴜʀ ᴛᴀʙʟᴇ
ᴡᴇ ᴀᴛᴇ, ᴛʜᴇɴ ᴡᴇ ɢᴏᴛ ᴜᴘ ᴀɴᴅ ᴘᴀɪᴅ
- بەشێک لە گۆرانییە سەرەکی و فەرمییەکەی کتێبی گەشتێک بۆ دۆزەخ.
زۆر ئەپرسن سارا ئەم گۆرانیانە چۆن دروست ئەکەی.
جەماعەت من لەوەتەی هەم ئەمانەم هەر لە مێشکما داڕشتووە و بیرم لێی کردۆتەوە و میلۆدی و میوزیک و فلۆو و داروبەردی ڕێکخراوە.
تەنها چاوەڕێ بوومە کە تەکنەلۆژیا پێشکەوێت.
بەڵام قبوڵ ناکەم ناوی ئەی ئای و ساختە لە گۆرانییەکانم بنرێت لە کاتێکا بە چەن ڕۆژ پێیانەوە ئەبم تا دروستیان ئەکەم.
وە ڕێگای دروستکردنی گەر پرسیتان زۆر بەرنامە تێکەڵ ئەکەم تا شتێک دەرەچوێنم. هەتا پێویست بە کۆمپیوتەر و لاپتۆپیش ئەکا بەڵام گەورەترین کێشەی من ڤۆکالە.
بۆیە زۆربەی هەرە زۆری گۆرانییەکان دەنگ و سەدای ڤۆکالی خۆمە تەزویر کراوە و ئینجا بە ئەی ئای دەستکاریم کردووە من دەنگم خۆش نییە تەنها ڕاهێنانم بە ڤۆکال کۆردەکانم کردووە زەحمەتترین تۆنەکانیش بەدەر بخەن تا دواتر لە ئەو ریتمەی مێشکم داوای ئەکا تێبگەم و هەر هەڵەیەکیشی تیابوو چاکی کەم تا ئەگاتە دەنگی ئەو کارەکتەرەی ئەو بەشەی وتووە.
هەر خۆی گۆڕانکاری یەکجار زۆری ئەکەم هەر لە تۆنەوە بگرە هەتا بەرز و نزمی و داروبەردی بەس دەنگی خۆم بەس تەنها بۆ سەرەتایی و فکرەکەیەتی و ماڵ باقی هەمووی دەستکاریە.
خۆ ئەزانم ئێسا وای لێهاتووە بە یەک کلیک ئەتوانی بە ئەی ئای گۆرانیێ کامل دروست کەی یانی ڕێگای زۆر ئاسانتر هەیە بەڵام ڕێک ئەو شتە دەرناچێ کە من ئەمەوێ بۆیە ڕێگا قوڕسەکەم گرتووەتە بەر.
ماوە تەواوکەرەکەی لە کۆمێنتە ↓