Vinasea5
کە مردم، دونیا ڕەش پۆش دەبێت،
بۆ ئەوانەی دڵیان بە منەوە بوو.
ئیتر نایبیستن دەنگم،
نایبینن ڕەنگم،
نایزانن لە ژێر ئەم پێکەنینەدا
چەند هیوا شاراوە بوو.
هیوایەک هەمیشە لە دڵمدا بوو،
هیوایەک کە نە گوتم، نە نووسیم،
نە کەس زانی، نە کەس دەیزانێت،
بێجگە لە خودای گەورە.
لەبیرم مەکەن...
منیش گەشتیارێکی ئەم ڕێگایە بووم،
منیش لە ژێر ئەم ئاسمانەدا
بە ئارەزوویەکی بێدەنگ ژیام.
لەبیرم مەکەن...
چونکە هەندێک دڵ
بە رازێک دەڕۆن
کە تەنها خوا
شاهیدی ئەو رازەیە.