zent0path

بیرتەکەم چاوەکەم.
          دچەند ڕۆژە لێرە نیت و دەنگت نییە نایشارمەوە زۆر بیرت دەکەم و شوێنت زۆر دیارە بەڵام پێش هەموو شتێک دەمەوێت بزانیت کە هیچ کێشەیەک نییە ئەگەر پێویستت بە کات بێت بۆ خۆت و نەتەوێت بێیت،هەموومان جاروبار پێویستمان بەوەیە کەمێک لە جەنجاڵی ژیان و سۆشیاڵ میدیا دوور بکەوینەوە تا دووبارە خۆمان بدۆزینەوە یان دڵنیام لەبەر خوێندنە.
          لەبیرتبێت خۆت تووشی سترێس و دڵەڕاوکێ مەکە هەرچییەک هەیە و هەر بارودۆخێک دەگوزەرێت تێدەپەڕێت. تەندروستی و ئارامی دەروونی تۆ لە هەموو شتێک گرنگترە. دەمەوێت باش بیت،دەمەوێت باش بخەویت، وە کاتێک ئەم نامەیەم دەخوێنیتەوە بزانیت کە کەسێک لێرە هەیە بەردەوام هیوای باشیت بۆ دەخوازێت،وەک وتم من لێرەم نەک بۆ ئەوەی باری سەرشانت قورس بکەم 
          بەڵکو تەنها بۆ ئەوەی پێت بڵێم
          بیری قسەکانت دەکەم.
          هەر کاتێک گەڕایتەوە و حەزت 
          کرد قسە بکەیت من گوێگرێکی باش دەبم.
          ئەگەر تەنها حەزیشت کرد بێدەنگ بیت 
          دیسان من هەر لێرەم.
          ئاگاداری خۆت بە، زۆر گرنگی لای من. هیوادارم زوو زەنگی مۆبایلەکەم ببیستمەوە بەهۆی نامەکانت، 
          تا ئەو کاتەی دەگەڕێیتەوە، تەنها ئارام بە و پشوو بدە. 
          
          بیرت بێ تۆ تەنها نیت، هەمیشە وەک سێبەر لەپشتتم.
          
          خۆشم دەوێیت و دەمەوێت هەمیشە ئەو چاوە گەشەکراوانەت بە خۆشی ببینم.
          
          هەرچییەک بووە، تێپەڕیوە 
          گرنگ ئەوەیە ئێستا ئاگات لە خۆت بێت.
          
          متمانەم پێتە،
          
          لەبیرت بێت کە کەمێک پشوو بدەی،
          جەستە و مێشکت شایەنی ئەوەن ئارام بن.
          
          بە قسەی کەس دڵتەنگ مەبە، تۆ زۆر لەوان سەرکەوتوو تریت.
          
          باش بخەوە و باش نان بخۆ چونکە تەندروستیت بۆ من هەموو شتێکە.
          
          ئەگەر هەموو دنیاش پشتیان تێکردیت وەرە لای من 
          من هەمیشە لێرەم.
          
          تۆ ئەستێرەی ژیانی منی، مەهێڵە 
          هیچ تەمومژێک ڕووناکیت بکوژێنێتەوە.
          
          بیرت بێ ئەو هێزەی تۆ هەتە هیچی کەس نییەتی، 
          تەنها بەکاری بهێنە.
          
          لێت ناگرم کە بێدەنگ بوویت، بەڵام بزانە کە بێدەنگییەکەشت لای من پڕە لە مانا.
          
          زەردەخەنە بکە، چونکە دونیا بە پێکەنینی تۆوە جوانە.
          
          هەرگیز بێهیوا مەبە لەخۆت، چونکە تۆ لەوە لێهاتوو تریت کە پێت وایە.
          
          خۆت بە کەم مەبینە، بیرت بێ گەورەترین شانازی منی.
          
          بڕوا بە تواناکانی خۆت بکە چونکە من بڕوام پێیانە.
          
          هیوادارم باش بیت نەک تەنها لەبەر من، بەڵکو لەبەر ئەوەی شایەنی باشترینیت.
          
          تۆ تەنها هاوڕێیەک نیت بۆم تۆ پارچەیەکی لە دڵم، ئاگاداری خۆت بە.