_vinu_19

Then, the ‘I’m a complete failure’ feeling hits you 

_vinu_19

زەردەخەنە لەسەر روخسارم ئەنەخشێنمەوە دوای ئەوەی تەواو ئەبم لە ڕشتنی دڵۆپە کرستاڵیەکان لە چاوە ڕەشە پڕ لە هیوا شاراوەکانم، چونکە نازانم ئەگەر بتوانم لێدانەکانی دڵم بە جێگیری بهێڵمەوە ئەگەر بوەستم لە دروستکردنی زەردەخەنە ساختەکانم، چی ئەگەر دڵم بە بێ هیوایی و ترسەکانی ناو ناخم بزانێ،  چی ئەگەر سەرم بهێنمە دەرەوە لە ژێر ئەو دەریایەی تیایدا نوقم بوومە و نەتوانم هەناسە هەڵبمژم دڵم لەکار بکەوێ لە پیسی و بێ ڕەحمی هەوای شتێک کە پێ دەڵێن مرۆڤ، پێم باشترە لە ژێر ئەو دەریا ئارامە شاراوەیەم بمێنمەوە، ئەگەر چەند جارێکیش هەناسەدانم دژوار بکات لام دڵخوازترە لەوەی ڕێگە بە کەسێک بدەم بەرگە پارێزەرەکەی دەوری لەشم لا بدات دڵە ئاسنە شوشە ئاساکەم بشکێنێت، کە هێشتا کەسێکی نەدۆزیوەتەوە تا لە زمانە بێ وشەکانی تێبگات بۆیە لە ژێر شەپۆلە قوڵەکانی دەریاکان خۆی دەشارێتەوە 

black_lion1to1

چاوە ڕەساسیەکانی تۆفانێکی تەماویە بۆ دڵ و هۆشی دوژمنەکانی
          فکرو جوڵەکانی نەزانراوە کەس سەردەرناکە لە دەر ئەنجامەکانی
          لاشە پتەوەکەی پۆڵاینە جێی سەرنجە فریادڕەسە لە کاتە سەختەکانی
          کوشتن بڕین و تەڵە ئاڵۆزەکانی مەتەڵێکە شیکار ناکرێ بە خوێنەرەکانی
          
          ئەو لە تاواندا نوقمبووە کەچی کچەی بچکۆلە لە چاوە تەماویەکانی ونبووە
          ئایا دەکرێ کەسێک لەو پەڕی خراپی و تاواندا بگەڕێتەوە یاخود هەست بە هۆکارو نیشانەی خوایی نەکات کە  لە کچێکی بچوک ڕەنگی داوەتەوەو دەرکەوتووە؟  کە بە خۆڕاگری و پشت بەستن بە خالقەکەی هەرچی ترسە 
          دەیشکێنێ، کچەی چاو گورگانی سنور  بۆ شکێنەر دادەنێ خۆی بە دەستەوە نادا هەرگیز کۆڵنادا هیواو باوەڕی پۆڵایینە چاونەترسە چۆکدانادا بۆ ویستەکانی
          
          ژانەر: ئاکشن ، ڕۆمانسی ، سەرکێشی ، دراما، کۆمیدی ، نهێنی ، ئاینی ، ترسناک ، خەیاڵی
          
          ساتێک تووڕەدەبین و ساتێکیش دەگرین یان دڵخۆشدەبین ڕووداوەکان پێشبینی نەکراوە کە خەیاڵ و بۆچوونەکانمان هەمووی هەڵوەشێنراوە. هەر چرکەیەک بە تینێکی زیاترەوە هەوڵی زانینی نهێنیەکان دەدەین 
          بەڵام هزرمان پەیپێ نەبردراوە ئەوەندە قووڵ نووسراوە ئەگەر غەواسبین لەو دەریایەدا ڕێمان لێ وونکراوە دەزانین کە هەستەکانمان هەمووی کۆکراوە لەو ڕۆمانە نووسراوە.
          
          دیاریەکی نهێنی لەمنەوە بۆتۆ نێردراوە
          
          https://www.wattpad.com/story/311340069?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp