ئەی گیانی گیان!
لەسەر ماچی پەلکەگیایەک
لێوی جۆگەیەکیان بڕیم.
لەسەر فڕینی شیعرێکم
هەوریان بە داو بۆ نامەوە.
لەسەر نەڕەی شەپۆلێکم
تاڤگەیەکیان خنکاندم.
لەسەر حیلەی لووتکەیەکم
بنارەکانیان لە مێخ دام.
ئەی گیانی گیان!
گۆمێ شێت بوو وەختێ لە مانگیان دابڕی.
مانگیش شێت بوو وەختێ لە هەوریان دابڕی.
هەوریش شێت بوو وەختێ لە شاخیان دابڕی.
شاخیش شێت بوو وەختێ لە بەفریان دابڕی.
بەفریش شێت بوو وەختێ لە عەردیان دابڕی.
عەردیش شێت بوو وەختێ لە خەڵکیان دابڕی.
  • قـودسـ٬ـیـ ڪـوردسـ٫ـتـانـ'
  • JoinedJanuary 31, 2023


Last Message
azuuura_0 azuuura_0 Apr 25, 2026 12:22AM
دوای پێنج ساڵ لەگەڵ واتپاد، لەگەڵ دنیایەکک یادگاری و هەموووو ئەو ساتانەی 'ژیانم' کە پڕ بوون لە خەیاڵی چیرۆکەکانی ئێرە، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەڵێم کاتی جێهێشتنی هاتووە. نەک بەهۆی بێزاری، بەڵکوو بەهۆی خەونێ...
View all Conversations

2 Reading Lists