azuuura_0

دوای پێنج ساڵ لەگەڵ واتپاد، لەگەڵ دنیایەکک یادگاری و هەموووو ئەو ساتانەی 'ژیانم' کە پڕ بوون لە خەیاڵی چیرۆکەکانی ئێرە، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەڵێم کاتی جێهێشتنی هاتووە. 
          	نەک بەهۆی بێزاری، بەڵکوو بەهۆی خەونێکی تر…
          	لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، واتپاد بۆ من تەنها ئەپێک نەبوو، بەڵکوو ماڵێکی بچووکی خنجیلانە بوو کە هەموو هەستەکانم لەگەڵیدا بەشکرد. لە کاتی خەمباریدا، لە کاتی دڵخۆشیدا، و لە کاتی تەنیاییدا، تاکە فریاد ڕەسم بوو کە لەم دنیایەە دایئەبڕاندم و هەمیشە جێگایەکی هەبوو بۆ ئەم کچۆڵەیە.
          	چیرۆکەکان تەنها نەخوێندرانەوە، بەڵکوو یەک دنیا وانەی ژیانیان فێرکردم… و جاری وا هەبوو تێکەڵ بەژیانم ئەبوون تا ئەو ڕادەیەی چەندجارێک شەوان خەوم پێیانەوە ئەبینی، یان تا بەیانی بێخەو ئەمامەوە بۆ تەواوکردنی چیرۆکێک.
          	هەندێ کارەکتەر هەبوون هەستم ئەکرد هاوڕێمن ئەوەنە لام ئەزیز بووبوون، و هەندێ چیرۆک هەبوون کە تا ئێستاش لە دڵما نوسراونەتەوە.
          	بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە کەمێک دووربکەومەوە… بۆ ئەوەی نزیکتر بمەوە  لەو داهاتووەی چاوەڕێم ئەکات.
          	ئەوەی کە وائەکات جێی بهێڵم، ئەوەنیە کە خۆشم ناوێت… بەڵکوو بەهۆی ئەوەی دەبێت هەموو کاتەکانی خۆم بڕەخسێنم بۆ ڕێگایەکی نوێ.
          	لەوانەیە ئەم دووربوونە ساڵێک بێت، یان دوو ساڵ یان زیاتر… و لەوانەشە ژیان بەشێوەیەک یاریم پێ بکات هەرگیز بە دیداری شادنەبمەوە. بەڵام لە یەک شت دڵنیام: ئەم شوێنە و ئەم بیرەوەریانەم هەرگیــز لەیاد ناچێ.
          	چونکە بەشێکن لە من و لەو کچۆڵەیەی کە لێرە گەورە بوو.
          	سوپاس بۆ هەموو ئەو نوسەرانەی بە وشەکانیان دڵیان داگیرکردم و بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت خەندەیان خستۆتە سەر لێوم، و بۆ هەموو ئەوانەی لەم ڕێگایەوە بوون بە هاوڕێم.
          	ئێوە هەمووتان بەشێکن لە پەڕە پەڕەی یادەوەریە جوانەکەی واتپادم.
          	إن شاءالله ئەگەر ڕۆژێک گەڕامەوە، بە دیدارتان شاد ئەبمەوە.
          	تا ئەوکاتە… بمێنن بەخێر❣️.
          	
          	2026/4/25
          	ڕۆژی شەممە
          	کات 3:20am
          	
          	فِي أَمَانِ ٱللَّٰهِ....

deera_rr

سەرکەوتووبی❤️
Reply

haaaani1_

ئای ئازیزم من تازە تۆم ناسیوە…
          	  بەس یەوەش ژیانی خۆتە سەرکەوتووبیت.
          	  بیرتەکەم..
          	  چاوەڕێی گەڕانەوەشتم تا ئەو کاتەی پێمە کرێت..
          	  خوات لەگەڵ❣️
Reply

novhan_

@azuuura_0 
          	  جا من و تۆ زۆر کەمە یەک ئەناسین دڵە ئەو خەبەرە زلەیەکی شۆکاوی بوو..
          	  بەسەلامەت و باشبە ئەویدی گرینگ نیە
          	  ان شاءاللە دەگەیت بەوەی ئەتەوێت خوا یارمەتیت بدات..
          	  ان شاءاللە دەگەڕێیەوە لێرە دەتبینمەوە بمەزوانەە
Reply

emaan_

کچە جوان، هەتا ئێستا لەواتپاد چ ژانەرێکت نەبینیەوە، چیرۆکی کوردی بێت و شتێکی زۆر زۆر جیاوازبێت، یانی ژانەرەکەی هەرگیز بوونی نەبووبێ؟

haaaani1_

باشەە ئەمرۆ بیرمەکردوە یانی تا ساڵێی کە ئەم کاتانەە نیت لە خەتتت؟؟!!ئایی

haaaani1_

واییییی منیشسسسسسس بیرتەکەمممم یەخواااا وێڵکەمممم!!!!
Reply

maryyyymm

@haaaani1_ ساڵێ تر ئەم کاتانە؟ هیهیهی ئەگەر خوا بیکاتە قسمەت لە ئیزنەکەممم
            
            وتمممم با بە قاچاخخ سەرێکتان لێبەمم بڕواناکەیی چەنێێێ بیرتەکەممم
Reply