من هێندە نابێ زانیومە
وەختی کە خۆشەویستی هات
وەختی کە ئاوێتەت ئەبی
لەخۆتەوە و نازانی چۆن؟
زمانی دار ،زمانی بەرد ، زمانی ئاو
زمانی زەریا فێر ئەبی و
لە دوایشدا باڵداریت و
بۆخۆت ئەفڕی
کە ئاشق بووی ،نازانم چۆن یان لەکوێوە
هێزێک دێتە ناو لەشتەوە و
لەخۆتەوە بێدەربەستی!
سواری سەری ترس ئەبێت
لە ڕێگەی هات و نەهاتا
بێ پەروایت و
تۆ هەر ڕێگای نەهات دەگریت!
  • ڕووناکی.
  • انضمJanuary 16, 2026


الرسالة الأخيرة
butterflyyyyy_ butterflyyyyy_ Aug 30, 2026 08:07AM
یەکەم بارانی ئەمساڵیش باری ئـیتر ئەوەی چاوەڕێـم ئەکرد هاتئەویـش، بۆنیی زسـتان بــوو… کە لەگەڵ خۆی هێنـابووی✨✨✨
عرض جميع المحادثات

5 قوائم قراءة