kurdkpop1
سڵاو ئازیزان چۆنن؟ هیوام باشیتانە، وەک خۆتان ئەزانن مەکتەب کراوەتەوە جا من پۆلی ١٢’ـم ㅠㅠ بۆیە ویستم پێتان بڵێم تاوەکوو ١٢ تەواو ئەکەم ئەوەستم لە چیرۆک نووسین.. ١٢ قۆناغێگی گرنگە لە ژیانا بۆیە نامەوێت شتێک بکەم دوای پەشیمان ببمەوە بڵێم “ بۆوام کرد؟ “ تەنیا یەک ساڵە دوای هەموو خۆشییەکان ئەگەڕێنەوە و دڵخۆشتریش ئەبیت گەر شتێکی باشت بە دەست هێنابێت، زۆر سوپاسی یەکە بە یەکەتان ئەکەم کە هەتا ئێستا پشتگیری منتان کردووە گەر بە یەک ڤۆتیش بێت زۆر ئازیزن لەلام و خۆشمەوێن دڵخۆشبووم بە ناسینتان ♡ حەزم ئەکرد پێش ئەوەی بڕۆم چیرۆکەکانم تەواو بکەم بەس چی بکەین ئیترT-T انشاء الله دوای ١٢ ئەگەڕێمەوە لاتان بە چیرۆکی نوێ و تەواوکردنی چیرۆکەکانیشم، هیوای سەرکەوتوون و دڵخۆشی بۆ هەر هەمووتان ئەخوازم انشاء الله ئەوەی ئەتانەوێ بە دەستی ئەهێنن ئازیزانم، خواتان لەگەڵ. BIG HUG<3. /) /) ( •-• ) /づづ